عەرەبەکان لە کوشتنی عەرەبێک خۆشنابن

عەرەبەکان لە کوشتنی عەرەبێک خۆشنابن
عەرەبەکان لە کوشتنی ئەو عەرەبە خۆشنابن کە لە ئەنجامی سەرەڕۆیی و پێشێل کردنی یاسا بە دەستی کوردێک لە بەغدا کوژرا، نوری مالیکی هەمان کات هاتە شوێنی رووداوەکە و گوتی: خوێن بە خوێن، خۆ ئەگەر کورد ئەو سەودایە لەگەڵ عەرەب بکات، ئەوەندەی مووی سەریان قرزداری کورد دەبنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆک کۆماری بەناو کورد بێ ئەوەی باسی کۆمەڵکوژەکانی کورد بکات بەشدار عومەر رادەستی عەشائیرەکانی عەرەب دەکات.
با لەوە گەڕێین! عەرەب لە یەک کوژراوی خۆی خۆش نابێت، بەرەی نەخێریش خوێنی ١٨٢٠٠٠ ئەنفال و ٥٠٠٠ شەهیدی هەڵەبجە و ٨٠٠٠ بارزانی لەبەر چاو ناگرێ و دەڵێن: نەخێر بۆ سەربەخۆیی کوردستان.، بەڵێ بۆ بۆ باوەشی بکوژەکانمان.
Top