ژووری راگەیاندنی بزووتنەوەى گۆڕان

ژووری راگەیاندنی بزووتنەوەى گۆڕان
ژووری راگەیاندنی بزووتنەوى رۆژانە چاودێری کەناڵەکانی راگەیاندن و سایتەکان دەکەن، هەر کە بینیان کەسێک پێچەوانەی بۆچوونی سیاسەتی ئەوان بدوێ، مۆبایل دەست دەدەنێ پەیوەندی بە هەڵسووڕاوە جنێوفرۆش و تۆمەتچییەکانیانەوە دەکەن.
تووت تووت تووت..
ئەلو
بەڵێ فەرموو
هەر ئێستا فڵان کەس بۆ فڵان کەناڵ قسە دەکا و قسەکانی پێچەوانەی سیاسەتی ئێمەن، جا بزانم و بتبینم ئاخۆ چۆن پەلاماری دەدەی و چی تۆمەت و بوختان هەیە بۆ هەڵبەستە و خیانەتیشی بدە پاڵ.
بەسەر چاو قوربان، ئەوە کاتی خۆی پیاوی رژێم و بووە و بڕی ١١ ملیۆن دۆلاریشی دزیوە، تا ئێستاش کە باسم نەکردووە لەگەڵ خۆمان هاوڕا بووە و دەنگیشی بە خۆمان داوە.
دەی چاوەڕوانم..
خەمت نەبێ ئەوە بۆ من لێگەڕێ.
Top