سەربەخۆیی بە شەرت

سەربەخۆیی بە شەرت
زۆر جاران شووتی فرۆشەکان بۆ دڵنیا کردنەوەی کڕیارو دڵنیا بوون لە باشی شووتیەکانیان دەڵن: وەرە شووتی بە شەرتی چەقۆ.
سەرۆک بارزانیش بۆ رەواندنەوەی ترس لە دڵی ئەوانەی کەوتنە ژێر کاریگەری ئیرهابی فکری و لە قاودانی ئەوانەی دڵیان بۆ جاشایەتی لێدەدات دەڵێ: سەربەخۆیی بەشەرتی ئەوەی کەسەرکەوتین، سەرکەوتنەکە بۆ هەموومان، ئەگەر شکستیشمان هێنا تەنیا من بەرپرسم و باجەکەی دەدەم ئەگەر لە سێدارەدانیش بێت، ئەرێ بەرەی نەخێر پێم ناڵێن لەوە زیاتر چیترتان دەوێ ئەگەر جاشایەتی نەبێ؟! ئەوانە رەوشت قالۆچەن و بە بۆنی خۆش گێژ دەبن، بۆیە بڕیاریان داوە ژێردەستەیی و کۆیلایەتی عەرەب بە سەربەخۆیی و ژیانی ئازاد نەگۆڕنەوە.
Top