کۆبوونەوەى پارتی و گۆڕان لە ناو دوو بەرداشی جیاوازدا

کۆبوونەوەى پارتی و گۆڕان لە ناو دوو بەرداشی جیاوازدا
کۆبوونەوەی پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان هیچ ئەنجامێکی نابێ، چونکە هەرچی (پارتی)یە لە ئێستادا گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان و سەرکەوتنی گشتپرسیەکە لە پێشینەی کارەکانیەتی و بە هیچ ئامانج و داواکاریەکی تری ناگۆڕێتەوە.
هەرچی بزووتنەوەى گۆڕانیشە کۆ کردنەوەى دەنگ لە پێشینەی کارەکانیەتی، بۆ ئەو مەبەستەش هەمان ئاواز دەڵێتەوە کە لە کوردستان و بەغداش ناو ماڵی کوردی پێ تێکداوە، لە کوردستان موزایەدە بە خەم و قووتی خەڵکەوە دەکات، لە بەغداش شین بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق دەگێڕێ و لە عەرەب، عەرەبتر شەڕی سەربەخۆیی کوردستان دەکات، کەواتە پارتی بە ئامانجی نەتەوەیی چۆتە سەر مێزی گفتوگۆ و گۆڕانیش بە تاکتیکی حزبی و بۆ دەستکەوتی حزبی گفتوگۆ دەکات، بۆیە کۆبوونەوەکە تەنها دیدار و میواندارییە و بەس.
Top