کۆبونەوەی هەردوو سوپا سالاری ئیران و تورکیا چ پەیامێک بوو بۆ کورد .....؟

کۆبونەوەی هەردوو سوپا سالاری ئیران و تورکیا چ پەیامێک بوو بۆ کورد .....؟
دوایی راگەیاندی کات بەرواری ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی سەربەخۆی دەرباز بوو لەو هەموو نەهامەتی چەند سالەی کورد بە دەستی سەرانی حوکمی یەک لەدوایەکی عیراق،دواجار بەکۆ دەنگی زۆر بەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بریار درا بەوەی ریفراندۆم بە مەبەستی سەربەخۆیی کە خەونی هەموو تاکێکی کوردە بەدروست بوونی ئەو دەولەتە کە بەسەدان سالە کورد خەباتی بۆ دەکات.
بەلام ئەگەر سەیری ناوەخۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکەین دەبێت لەوە بگەین چەند یەکگرتوو بین زیاتر زوو تر دەگەین بە ئامانجەکانی خۆمان.
کۆبونەوەی بەم دوایی هەردوو سوپا سالاری ئیران و تورکیا لە ئەنقەرە،
خۆی پەیامێک بوو بۆ گەلی کوردستان بەتایبەت ئەو لێدوانە رۆژنامەوانی سوپا سالاری ئێران کەتێدا لەئەنقەرە فەرموو ئێمە جەخت لە یەک پارچەی خاکی عیراقێکی یەکگرتوو دەکەین.
و فەرموو بەهەموو شێوەیەک دژی ریفراندۆم سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانین. کەواتە ئێمەی کورد دەبێت ژیر بیت سەیرێکی رابردووی خۆمان مێژووی ئەوانیش بکەین.
لەمێژوودا هەرکاتێک کورد بریاری سەربەخۆیی دابێت ئەم هەردوو ولاتە سەرای ناکۆکی نێوانیان کە مێژووی سەد سالەیان لەنیوانیان دا هەیە،بەلام بەهەموو مێژوو تەنها خالی هاوبەشی ئەوان لە هەموو کاتێکدا مەسەلەی کوردە.
بۆیە دەبێت ئێمە کورد لەو گۆڕانکاری لەناوچەکه وریا بین زیاتر یەکگرتووبین چونکە ئامانجەکان بە یەکگرتووی زیاتر بە دەست دێت ئەوانەی لەگەلیش نین دەبێت ئەوە بزانن مێژوو رەش چاوەروانی ئەوانه مێژووش هیچ کات رەحم بەکەس ناکات.
دەبێت ئێمەی کورد ئەوە بزانین ئێمە هەموومان یەک چارەنوسمان یان پێکەوە بەرەو مردن یاخود هەموومان بەرەو سەربەخۆی یەکجاری کوردستان.دوای ووشەی من ئەوەیە کورد با لەپشتی کورد بێت مەگەر قەزا لای دوژمنان بێت
Top