هاوبەندییەکی گوماناوی

هاوبەندییەکی گوماناوی
دەمێکە بە دوای وەڵامی ئەو پرسیارەوەم کە ئەو هاوبەندی و هاوپەیمنیەی کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە؟ باش بوو بە گەڕانەوەم بۆ مێژوو وەڵامی درووستی پرسیارەکەم دەست کەوت.
بزووتنەوەی گۆڕان بە پاشخانێکی رقاوی سیاسی و بە ئامانجی تۆڵە کردنەوە هاتە ناو کایە سیاسیەکان، کۆمەڵی ئیسلامیش بە پاشخانێکی توندڕەوی ئیسلامی و بە ئامانجی برەودان بە کاری تیرۆریستی کەوتە خۆ نمایش کردن، فەرموون ئێوە و چەند بەڵگەیەک بۆ ئەو راستییەی سەرەوە:ــ
١ــ لەگەڵ سەرهەڵدانی ئەوەی ناویاننا بەهاری عەرەبی گۆڕان بە پاشخانە رقاویەکەی و کۆمەڵیش بە پاشخانە توندڕەویەکەی لەبەر دەرکی سەرا بوونە هاوبەندی یەکتری و بە درووشمی (ارحل) کەوتنە هەنگاونان بەرەو گەیشتن بە ئامانجەکانیان.
٢ــ لەگەڵ هاتنی داعش و سەرگەرم بوونی پارتی بە بەرگری کردن لە شکۆ و بەها نەتەوەییەکان و پاراستنی کەرامەت و شەرەفی هاوڵاتیان، ئەو سەرگەرم بوونەی پارتیان بە دەرفەت زانی و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، لە شەقام بە پەلاماردانی بارەگاکانی پارتیبەرەیەکی تریان وەک پشتیوانی لە داعش و دژ بە پارێزەرانی وڵات کردەوە.
٣ــ هاوکات لەگەڵ بڕیاردان لە گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان، ئەجارە هاوبەندی و هاوپەیمانی خۆیان دژ بە گەڕانەوە بۆ رای خەڵک راگەیاند، لەو هاوپەیمانیەدا جیا لەوەی کەوتوونە سەنگەری دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان، لەگەڵ دەنگدەر و خەڵکی کوردستان کەوتوونە جەنگێکی دەروونی مەترسدار، رۆژێک بە برسێتی خەڵک دەترسێنن و رۆژێکیش گوایە داگیرکارانی پارچەکانی تری کوردستانیش پەلامارمان دەدەن.
ئەو سێ بەڵگەیە روون و ئاشکرا پێمان دەڵێن: تۆڵە کردنەوە و رشتنی کۆنەقینی گۆڕان و ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی لە ئامانجە نەگۆڕەکانی بزووتنەوەى گۆڕان و کۆکەڵی ئیسلامین، هەردوو لاشیان باش دەزانن تۆڵە کردنەوە رشتنی کۆنەقین و ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی، لەو ئامانجە نەگریسانەن کە لە ئاڵۆزی و ژینگەیەکی نائارامدا بەدی دەهێنرێن. بۆیە بەردەوام لە نانەوەی پشێوی و ئاڵۆزیدا وەک هاوبەند و هاوپەیمانی یەکتری دەردەکەون.
Top