گرووپی نەخێر و پرسی گشتپرسی

گرووپی نەخێر و پرسی گشتپرسی
بە پێی بنەماکانی دیموکراتی و ئازادی بیروڕا دەنگدەر لە گشتپرسی ٢٥ی ئەیلول بۆی هەیە بە بەڵێ یان نەخێر دەنگ بدا و بۆشی هەیە بایکۆت بکا و دەنگ نەدات، ئەوەش مافێکی رەوای دەنگدەرە و هیچ هێز و دەستە و گرووپێک بۆی نییە ئەو مافە لە دەنگدەر زەوت بکات.
بەرەی بەڵێ ئەو بەشەی دەنگدەرەیە کە خواستی سەربەخۆیی کوردستانیان هەیە و لە خەمی خوێنی شەهیدان و بەدەستهێنانی خەونی لە مێژینەی ماف و ئازادیە نەتەوەییەکاندان، ئێوەی گرووپی نەخێریش حەز و خواستی خۆتان لە ژێردەستەییدا دەبینن و خەونی لە مێژینەی کورد دەکەنە پێخوستی حەز و خولیا تایبەتیەکانتان و ئەو فەرمانەی ژێر بە ژێر لە لایەن دوژمنانەوە پێتان سپێردراوە، ئەوانەش کە بایکۆتی دەنگدان دەکەن بە ئەنجامەکەی رازین جا چ بەڵێ یان نەخێر بیباتەوە، بەڵام ئەوەی جێگای پرسیارە ئێوەی گرووپی نەخێر پێشێلی بنەماکانی دیموکراتی و ئازادی بیروڕا دەکەن، لە سەنگەری دوژمنانەوە بە چەکی دیموکراتی و ئازادی بیروڕا شەڕی خواست و ئامانجە نەتەوەییەکان دەکەن، بە رەوای دەزانن بە ناوی دیموکراتی و ئازادی بیروڕاوە بازبازێن بەسەر ئەنفال و کیمیاباراندا بکەن و دەنگ بە ژێردەستەیی گەلەکەتان و بە هەدەردانی خوێنی شەهیدان بدەن، بەڵام ئەوانە بە ترسنۆک ناو دەبەن کە بایکۆتی دەنگدان دەکەن و پێیان دەڵێن: دەبێ دەنگ بدەن و دەنگەکەش نەخێر بێت، ئێ برای نەخێر.. بۆچی دیموکراتی و ئازادی بیروڕا رێگا بە تۆ بدات خۆت بفرۆشی و خیانەت لە گەل و نەتەوەکەت بکەی، ئەی بۆچی دیموکراتی و ئازادی بیروڕا رێگا بە ئەوانیش نەدات بایکۆت بکەن، خۆ بایکۆتی ئەوان خیانەت نییە و تەنها کەمتەرخەمییە.
Top