نێچیرڤان بارزانی بۆ؟

نێچیرڤان بارزانی بۆ؟
کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوسی حیزبی لە هەندێک میدیای سێبەری ڕەنگ ناسراو ئاڕاستەکراوەوە وێڕای هەوڵدان بۆ خۆ خستنە سەر شانۆی شاباشی هەندێک ترسنۆکە مەسئولەوە،پرسیاری ئەوەیان وروژاندوەو دەپرسن (ئاخۆ چۆن دەبێت نێچیرڤان بارزانی بەشداری یادی مەرگەساتی شنگال بکاتەوە لە کاتێکدا پارتی شەنگالی جێهێشتووە؟)
لە ڕاستیدا وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە هەم ئاسانەو هەم دەبێتە دەمکوت کردنی کاراکتەری پشت ڕۆژنامەنوسە ڕەنگ ناسراوەکان.
ڕوونە نابەرابەری چەک لە ئەوکات و پێگەی جێۆگرافی شەنگال و هاوهەڵوێستی زۆرینەی عەرەبە هاوسنورەکانی شەنگال لەگەڵ داعش و ڕۆڵی هەندێک لە دەزگا هەواڵگریە هەرێمیەکان هۆکار بوون بوون بۆ ڕوودانی ئەو مەرگەساتەو بێگومان لەناوخۆشدا هەڵە هەبووەو لێپرسینەوەش کراوە.
دواتر دەبێت پرسیار بکرێت ئایا تەنها پارتی لە شەنگال بوو؟ ئەدی ئەو هێزانەی کە بارەگاکانیان دوو ڕۆژ پێش پارتی گواستەوە؟!!
هەر ئەو ڕۆژنامەنوسانە وەکاردانەوە نەک دڵسۆزی کەوتونەتە وەسفی پەکەکە،لێ ناپرسن ئاخۆ گەر پارتی هەڵهاتبێ ئەوا پەکەکە ئەوکات چی لێهات؟
گەر لەوەش ناپرسن ئەی پێمان بڵێن کێ هێندەی سەرۆک بارزانی لە خەمی ڕاوەدونانی داعش و ڕزگارکردنی شەنگال بوو وە بە دەیان شەو لە سەنگەرەکان مایەوەو دواجار لەسەر چیای شەنگال جاڕی ئازادکردنی دا؟
گەر بیری لێڵ چاوی بینینی ئەو ڕاستیەشی لێڵ کردوون دە پێمان بڵێن پێشمەرگە چەند شەهیدی پێشکەش بە ئازادی شنگال کرد کە زۆرینەیان وەک خۆتان دەڵێن چەکداری پارتی بوون نەک پێشمەرگە؟!
گەر نەک خۆتان ئەوانەی سەروی خۆشتان وەڵامتان نیە دەی حەقە عەزیەتێک بکێشن و بڕۆن لەو شەنگالیە ئازادکراوانەی دەستی داعش بپرسن جا ئەوکات دەزانن ئەوەی مافی هەیە خۆی وەک بەرپرس لە شەنگالیەکان بزانێ تەنها نێچیرڤان بارزانیە،ئەو لەو نەسلەیە لە شاشەو تیڤیە لۆکاڵیەکان نایەوێت فۆکسی لەسەر دروست بکرێت،ئاخر نێچیرڤان سروشتی خۆری هەیەو خۆریش گەر شەویش ئاوا بێت سپێدە بێ منەت و دەنگە دەنگ بۆ بەردەوامی ژیان هەڵدێتەوەو کە خۆریش هەڵهات ئیتر بۆقەکان لە واقە واق دەکەون!!

Top