یەكدەنگبوون

یەكدەنگبوون
کوردستان لەبەرەو پێشچوون ناوەستێت ، بەڵکو بەردەوام دەبێت و تاکوو گەیشتن بە مەنزڵگەی ئارام بۆ مافە ڕەواکانی خۆی دەجەنگێت.
ئەو دەنگە دژ و سوپا بەکرێگیراوەی دوژمن قودرەتی ئەوەیان نییە مەزنی تاکی كوردستان تێكبشكێنن ، کوردستان توانی گەورەترین سەروەری سەدە بۆخۆی تۆمار بكات و ببێتە جوگرافیایەكی ئارام لە ناوچەكە.
ئەوەی ئێستا بۆ ئەم قۆناغە گرینگە یەكبوونی هێزە سیاسیەكانە لەسەر پرسە چارەنووس سازەكان ، یەكدەنگییە لەسەر داهاتووی گەلەكەیان ، ڕێزگرتنە لە خەبات و مێژووی تاك بە تاكی كوردستان.
جەنابی کاک (مەسرور بارزان)ـی، بۆ هەمیشە کارەکتەرێکی واقعبینی ساحەی سیاسی بووە لە هەرێمی کوردستان ، جەنابیان بۆ هەمیشە بە مێتۆدێکی زانستیانە دۆخی سیاسی باسکردووە ، جەنابیان خاوەن دۆکترینێکی کوردستانیانەیەو هەڵگری پەیامێکی مرۆڤسالاری بڵندە لە پراکتیزەبوونی حەقیقەتی سیاسیدا.
Top