پارتی ھیچ بیانۆیەکانتان بۆ ناھێلێتەوە

پارتی ھیچ بیانۆیەکانتان بۆ ناھێلێتەوە
لەدوای ئەوە ھەولانەی کە بە ئجێندا و بەرنامە و پیلانی دەرکی کە وەک رۆژی رووناک دیارە کە کام ولات لە پشتیانەوە و ھەندێک پارت و لایەنی سیاسی لەناوخۆی ھەرێمی کوردستان دا وەک ئەوەی بلێی نوێنەرایەتی ئەو ولاتەن بۆ سەرگرتنی ئەو بەرنامە رێژییەی بۆ تێکدانی باردۆخی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، ئەو ئەزموونەی کە بە خوێنی شەھیدان بەدیھاتوویە بە خەیالی خۆیان دەتوانن لە باری ببنەن، بە دورستکردنی چەندین کێشە، بەلام ھەر زوو پارتی توانی رێگریەکی ئەوتویان لێبکات کە لە خەونی ئەوانیشدا نەبووە ئەو خەونەی ئەوانیش وەک خەونەکانی تریان لە گۆرنرا، لە دوای بڕیارە مێژوویەکەی ٧ی حوزەیرانی٢٠١٧ کە تیادا بە سەرپەرشتی راستەخۆی جەنابی سەرۆک بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بڕیاردرا بە ئەنجامدانی ڕاپرسی و ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی کوردستان کە بۆ ئاماددەبوون لە کۆبۆنەوەیە گشت پارتەکانی بەشدار لە پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بانگھێشت کرابوون دیسانەوە دووپارت ئامادەی کۆبۆنەوەکە نەبوون وان زانی ئەگەر ئەوان بەشدارنەبن ئەوا سەرکردایەتی کورد ناتوانێت بۆ ئەو پرسەچارەنووس سازە بڕیاربدەن بەلام ئەمەش پێچەوانەی بیرکردنەوەی ئەوان بوون بڕیارەکە دراو کاری پێویستیشی تا ئێستا بۆی کراوە واتە کاروانی سەربەخۆی وا دەروات و چاوەڕی ئەوان ناکات، دووبارە پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەوەی ئەوان نەکەونە ھەلەیەکی مێژووی گەوەرەوە لە چەند مەرجێکی خۆی پاشگەزبووتەوە کە وادەزانێت ئەو پرسە لەسەرووی ھەموو شتێکەوەیە بۆیە تەنیا بۆ ئەوەی ئەو پاراتنانەش بەشداری ئەو پرسەببن، بەلام لەوانیە ئەمە دوادەرفەت بێت بۆ ئەوان چونکە کات لە بەرژەوەندی ئێمەی کوردا نیە ئەو جارە خۆیان بە دووربگرن لەو پرسە باوەرناکرێت ئیدی ئەو باسەیان لەگەل بکرێتەوە بە تەواوی ھاوکێشەی سیاسی دەگورێت ئەوان خۆیان دەبنە ھۆکاری ئەوە کە دەکەونە ھەلەگەورەکەیەوە خۆیان بەپرسن لەو پەلە رەشەی کە دەکەوێتە سەر لاپەرەی مێژوویان، چونکە پارتی ھەموو ھەولێکی ناراستەخۆ و راستەخۆی لەو بارەیەوەی پێشکەشکردن دواجار بڕیار لای ئەوانەو کەس بە زۆری زۆردای ناھێندرێتە بەرەی گەل و سەربەخۆی کوردستان.

دڵشاد ھەرکی
Top