هەندێ لایەن سەربەخۆییان ئاوا دەوێ

هەندێ لایەن سەربەخۆییان ئاوا دەوێ
+ تەق تەق تەق
+ کێیە وا؟
+ خۆمانین..
+ خۆتان کێن؟
+ منی فارس و ئەوی تورک و برایەکی عەرەبیشمان لەگەڵە.
+ چیتان دەوێ؟
+ سەربەخۆییمان بۆ هێناوان. وەرن لێمان وەربگرن.
+ ئادەی کوڕم راکە، برایانی تورک و فارس و عەرەب سەربەخۆییان بۆ هێناوین بڕۆ لییان وەربگرە و پێشیان بڵێ: با بفەرموون سەرو چایەکی دیشلەمە بخۆنەوە.
+ بەخێر بێن، باوکم دەڵێ: با بفەرموون سەرو چایەیەکی دیشلەمەش بخۆنەوە.
+ فەرموون.. فەرموون.. گەورەتان کردین، یاخوا بەخێر بێن، بەخوا دەمانزانی سەربەخۆییمان بۆ دێنن، هەر بۆیەش لەگەڵ بارزانی هاوڕا نەبووین و دەمانزانی ئەگەر لەگەڵی هاوڕا بین، ئێوەی دۆست و خەمخۆری ئێمە نیگەران دەبن.
+ ئێمەش ویستمان ئێوەی دۆست شەرمەزاری بارزانی نەبن، بۆیە گوتمان با بۆخۆمان بۆیان بەرین.
+ سەر چاومان هاتن، سڵاو و ریزمان هەیە بۆتان و ئێمە هەر بچوکی ئێوەین، سەربخۆییشمان هەبێ هەر کوڕەکەی جارانین.
+ ئەزانین.. ئێمەش هەر برا گەورەی ئێوە دەبین.
Top