لەکوێی دنیادا بووە خەباتی سەدساڵە و خوێنی سەدان هەزار شەهیدی نەتەوەیەک بکرێتە قوربانی حزبێکی لۆکاڵی ؟
July 13, 2017
وتار و بیروڕا
گۆران خۆی وەک ماڵەکەی مامە ئەحەی دووزی لێ هاتووە هیچ کەس حساب بۆ ئەویدی ناکات و کەس لەکەس ناپرسێتەوە !! مەرج بۆ بەشداری لە ریفراندۆم بۆسەربەخۆی دادەنێت کە پەیوەستە بەژیانی تاک بەتاکی کورد ....
کەسێک لەرێی خوا بەئاگایان بێنێتەوە ، ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی موڵکی هیچ حزبیێک نیە تا گۆران بەمەرج بەشداری بکات ، سەربەخۆی هەمیشەییە و خەون و ئاواتی هەموو تاکی کوردە ، گەرهیچ کام لە لایەنە سیاسیەکان بەشداریش نەبن ، دڵنیابن زۆرێنەی دەنگ بەڵێ دەبێت بۆ سەربەخۆی ،، جا باشترە ئەو مێژووە ڕەشەی لە چەند ساڵی ڕابردوو تۆماریان کردوە ، بەبەشداری کردن لە ریفراندۆم تۆزکی سپی کەنەوە و لە مەزیاتر خۆتان رسوانەکەن ، یوسف نەک بە سەیارە بەتەیارە بڕۆن بەدوایدا ناگەرێتەوە پەرلەمان ، بریاری ئاغاکانیانە دۆخەکە تێک بدەن بەناو پەکخستی پەرلەمانەوە .
هەموو تاکی کورد دەبێ تێ بگات ئەمەی گۆران دەیکات تەنها لەبەرژەوەندی حزبی خۆیەتی و هیچ پیوهندیهكی به ژیان و خۆش گوزهرانی و خزمهت كردنی هاولاتیانهوه نیه ،،
ئەم ژانەی دەیان گرێت ، بەهۆی سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی جەنابی سەرۆکە ، کە لەم سەردانەیدا بۆ ئەوروپا ، لەپەرلەمانی ئەوروپا وەک سەرۆک کۆمارێک پێشوازی لێ کراو گوێی لێ گیرا ، پشتگیری خۆیان بۆ ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی دەربڕی و بەڵێنی هاوکاری کردنیاندا .
لەکوێی دنیادا بووە خەباتی سەدساڵە و خوێنی سەدان هەزار شەهید بکرێتە قوربانی حزبێکی لۆکاڵی و خۆفرۆش کە کاروپیشەیان ژەهر ڕشتن و دژی بەرژەوەندیەکانی نەتەوەی کورد کاردەکەن و ههر رۆژهو قهیرانێكی نوێ دهدۆزنهوه ، ئاشكرایه ئهم لایهنهسیاسیە و هاوبیرانی تەنها خهمی پۆست و پلهو پایهی خۆیانن نهك هاولاتی ، ئەم دەرفەتەی لەئێستادا بۆ گەلی کورد هاتۆتە پێش گەر لەدەست بروات بەسەد ساڵی خەبات و خۆن بەخشین نایەتەوە .