لیستەکەی ئارام ئەحمەد و چەند سەرنجێک

لیستەکەی ئارام ئەحمەد و چەند سەرنجێک
ئارام ئەحمەد ناوێک لیستێکی دەیان کەسی بڵاو کردۆتەوە کە گوایە ئەوانە زۆڕناژەنی بنەماڵەی بارزانین، هەر چەندە شایانی وەڵام دانەوە نییە، بەلام لە رووی بەزەیی هاتنەوەم و لەبەر ئەوەی یەکێک لەو ناوانە ناوی منە، بە پێویستم زانی بەو چەند سەرنجەی خوارەوە وەڵامی خۆی نا، وەڵامی ئەو دەستە بدەمەوە کە ئارام و ئارامەکان ئاراستە دەکات.
١ــ پێش هەموو شتیک لیستەکەی ئارام ئەحمەد لیستێکی جاسووسگەراییە و کاتی خۆی دەزگاکانی موخابەرات و ئیستخبارات و ئەمنی رژێمی بەعس هەمان لیستیان لەسەر شۆڕشگێڕ و کوردپەروەران کۆ دەکردەوە.
٢ــ من وەک خۆم ئەگەر زوڕناژەنیش بم، پێچەوانەی ئارام و ئارامەکان کە بە دەهۆڵی نەخێر بۆ سەربەخۆیی کوردستان سەما دەکەن، بە ئاوازی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان زوڕنا دەژەنم.
٣ــ ئارام ئەحمەد بە بڵاو کردنەوەی ئەوە لیستە دەیەوێ بە داگیرکارانی کوردستان بڵێ: ناوەکانی ناو لبستەکە بانگەشە بۆ گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستان دەکەن و ئەگەر هاتوو دەسستتان پێیان راگەیشت سزایان بدەن.
٤ــ دەمەوێ ئەو گلەییە لە کاک ئارام بکەم کە ناوی منی بە هەڵە نووسیوە، ئەوەش بەڵگەیە زانیاریەکانی درۆی زەقن، چونکە من ناوم (سوارە) مەرگەیی نییە، ناوم (سوورە) مەرگەییە و تکایە کاک ئارام ئەو زەحمەتەش بکێشە و ناوەکەم راست بکەوە.
٥ــ کاک ئارام ئەگەر لە دادگا سکاڵای لەسەر تۆمار بکرێ وەک تاوانباری هەڵبەستنی تۆمەت تاوانبار دەبێ، چونکە بە هیچ بەڵگەیەک ناتوانێ بڕی ئەو مەلەغە پارە بسەلمێنێ کە دیاری کردووە، بەڵام هەرگیز گلەیی لێ ناکەم، چونکە کەسێک شەرمی بە نەخێر بۆ سەربەخۆیی کوردستان نەبێ، هەرگیز شەرم لە هەڵبەستنی تۆمەت و بوختان ناکات.
Top