مالیکی بێ هۆ هەڕەشەی نەکرد

مالیکی بێ هۆ هەڕەشەی نەکرد
لەگەڵ گەرم بوونی باسی گشتپرسی و کارا بوونی هەنگاوەکانی سەربەخۆیی، کاردانەوەی داگیرکارانی کوردستان و دەست و پێوەندەکانیشیان لە کوردستان توندتر دەبن، نوری مالیکی لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەیەکی لوبنانی دەڵێ: کورد مافی گشتپرسی نییە و ئەگەر پێویست بکات هێز لە دژی کورد بەکار دێنین.
عەدنان عوسمانی هەڵسووڕاو و گۆڕانخواز لە وتارێکدا پێ پەردە و روون و ئاشکرا بانگەشەی جیاکردنەوەی سلێمانی لە کوردستان دەکات، تەنانەت کاکی هەڵسووڕاو ئارامی سلێمانی دەبەستێتەوە بە هەرێم کردنی سلێمانییەوە.
ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش لە پەرلەمانی عێراق، لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی نوری مالیکی رەچەڵەکی تاڵەبانیەکان دەباتەوە سەر هۆزی گەورەی (بەنی ئەسەدی) شیعە.
هاوتەریب بوونی ئەو سێ دەنگە لە یەک کاتدا دژ بە پرۆسەی گشتپرسی و ئیرادەی سەربەخۆیی، پەردە لەسەر ئەو کەین و بەینەی نیوان مالکی و رەوتی دژە سەربەخۆیی کورد لادەدا و هیچ گومانێک لەسەر پیلانگێڕیەکان ناهێڵێ، ئەگەرنا نوری و عەدنان و ئاڵا لەسەر هیچ پرسێک ناتوانن ئاوا بە تەڕدەستی هەڵوێستی کادیرانی حزبەکانی خۆیان یەک بخەن، بۆیە گومان لەوەدا نییە کە بەر لە دەربڕینی نووسین و لێدوانەکانیان بیروڕایان گۆڕیوەتەوە و ئەرکەکانیان دابەش کردوون.
Top