پرسی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كوردستان و به ده‌وڵه‌ت بوون له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی ئه‌مڕۆی لایه‌نه سیاسییه‌كاندا په‌یامێكی نه‌ته‌وه‌ییه و وه‌ك چۆن موڵكی هه‌موو میلله‌ته ئاوهاش پێویسته هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان خۆیان به خاوه‌نداریه‌تی بزانن و خۆیان لێ نه‌دزنه‌وه، به‌ڵكو پێویسته زۆر به‌جدی كاری بۆ بكرێت. چونكه مه‌جالی ئه‌وه‌ی تێدا نییه بكرێته كاڵایه‌ك بۆ ڕه‌واجی سیاسیی موزایه‌ده‌ی بۆ بكرێ، ڕاسته پارتی دیموكراتی كوردستان به درێژایی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی ئه‌م پرسه‌ی له ئه‌جێندای باڵای سیاسی خۆی حه‌شارداوه و ئه‌مڕۆش له پێناو ئه‌و خه‌ونه به‌خه‌ستی جه‌خت له په‌یامی ڕیفراندۆم و ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز وه‌كو پاكێجی سیاسیی به‌كاری نه‌هێناوه، ته‌نانه‌ت بۆ ده‌ڕبڕینی نیاز پاكی خۆی ئاماده‌یه له‌سه‌ر حیسابی زۆرێك له ئیستیحقاقاتی خۆی وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ڕازیكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان و هێنانه دی كۆده‌نگی له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم، چاره‌ی كێشه‌كانی وه‌ك ئامرازێك خستۆته سه‌ر مێزی دانوستانه‌كان، له كاتێكدا به‌ڕای شه‌خسی خۆم كوفرێكی گه‌وره‌یه له‌م زرووفه ناسك و له هه‌مان كات هه‌موارو گونجاوه بۆ هێنانه دی خه‌ونی له‌مێژینه‌مان، ئا له‌م كاته‌دا پرسێكی گه‌وره‌ی وه‌ك سه‌ربه‌خۆیی بخرێته ژێر ڕه‌حمه‌تی سازانی سیاسیه‌وه......!!