لەپێناو ئاشتیدا شەرمەکەن ، بۆ ئاشتی ئاشتی خوازبن.....
March 1, 2017
وتار و بیروڕا
بیرمان چووە ئاشتی بەئاشتی خوازی بەرهەم دێت ، ئەمەی لایەنە سیاسیەکانمان دەیکەن ، نە لەپێناو ئاشتییە نە بەرژەوەندی گشتی نە سەربەخۆی ،،
تەنها لەپێناو پەرژەوەنی حزبی و تاکە کەسی و فراوان خوازی دەسەڵات دارێتیە ،
چەن حزبێک بەرژەوەندی گشتی وه‌ك وشه یه‌كێك له دروشمه بریقه‌داره‌كانی نێو په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزبه‌كانیان بەکاردێنن ، دەنا لەواقعدا هیچ هەناگاوێکیان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و هاوڵاتیان نەبووە ؛
لە پێشوتر بەنهێنی لایەنەکانی زۆنی سەوز و نیلی دژیایەتی خۆیان بۆ سەربەخۆی دەردەبری ، بەڵام لە ئێستادا زۆر بەئاشکراو باشانازیوە لە راگەیاندنەکانیان باس لەو وڵاتانە دەکەن کەدژی سەربەخۆی نەوەتەوەکەیانن و دەبێت کورد کێشەکانی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات و بگەڕێتەوە بەغدا ! ئەم چەن لایەن و باڵە وەک فایرۆس ئەم وڵاتەیان توشی چەندین نەخۆشی کردووە ، بۆ کۆتای هێنان بەم فایرۆسانە پێویستمان بە ئەنتی فایرۆسێکی بەهیز هەیە ،، هیچ کات لەگەڵ ئەوەنیم لە پێناو ئاشتیدا شەربکرێت ، بەڵام گرنگە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی پرسی سەربەخۆی بخرێتە راپرسیەوە بەپرۆسەیەکی دیموکراتی بۆ ڕایگشتی ئاشکرابکرێت کەهاوڵاتیان کورد سەربەخۆیان دەوێت ، هیچ حزب و لایەن و دەسەڵات و ئایدیایه‌كی تر بۆی نیه بەناو گەڵەوە لەپێناو بەرژەوەندی خۆی بریار بدات ،،
وە زۆر گرنگە فلتەرێک بۆ ئەو کەس و لایەن و ڕاگەیاندنە بێ سەرو بەرانە دابنرێک کە لەهەر گۆشەیەکی گۆی زەوی دژی سەربەخۆی کورد وشەیەک بوترێت دەیکەن بەمانشێتی هەواڵ و وەک بڵێ کون‌یان لە ئاسمان دۆزیبێتەوە ،،
یەکێتی و گۆران بۆ پارێزگاری كردن له ده‌سه‌ڵاتیان ، ده‌زگاو رێگای جۆراو جۆریان خستۆتە خزمه‌ت مانه‌وه‌یان ، یه‌كێك له‌و رێگایانه ئازادی چه‌واشه‌یه ،، کەبەئازادی رادەربرین پێناسەی دەکەن ، لێره‌دا پێویسته ئه‌وه بزانین كه ئازادی چه‌واشه بریتیه له‌و ئازادییه روكه‌شه دروشم هه‌ڵگره هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌ی كه به كۆمه‌ڵێك له كار‌و وته‌ی قایلكارییه‌وه تاك به‌لای خۆیدا راده‌كێشێت و دەیانخاته ژێر كاریگه‌ریه خوازراوه‌كانی سالارێتیه‌وه ،، به كورتی ئازادی چه‌واشه هه‌وڵێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراوه به ئامانجی سڕكردنی هه‌ستی هاوڵاتیبون و به‌لاڕێدابردنیان له پێناوبەرژەوەنی خۆیانە ؛ هیچ کات ئازادی چەواشە نابێتە ئازادی ڕادەربرین ،،
سنوری ئازادی راده‌ربڕین لەزۆنی سەوز و نیلی ته‌نها بۆ باشترین ستایش و پیاهه‌ڵدانه ، له‌و سنوره پڕ وه همه‌كێشراوانه‌ی ئازادی‌دا ، نابێت ره‌خنه له وته‌و كردار‌و هه‌ڵوێسته نه‌شیاو و ناشایسته‌كانی دەسەڵات دارێتی ئەم زۆنە و مافیاگەرێتی و بەتاڵ بردن و دیكتاتۆریه‌ت بگیرێت ، چونكه ئه‌م جۆره كاره‌كته‌ره سیاسیانه‌ی ئەم زۆنە پێیانوایه له به‌رامبه‌ر ئه‌واندا ، هیچ كه‌س بۆی نیه ره‌خنەیان ئاراسته بكات و رای پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی هه‌بێت ؛
بیرمه‌ندان پێیان وایه (هاوڵاتی راسته‌قینه ئه‌و كه‌سه‌یه کە ده‌توانێت به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بپارێزێت) له چوارچێوه‌ی ئه‌و بیروڕایه‌دا، له شۆڕشگێره‌كانی دوێنێ و سیاسیه بازرگانه‌كانی ئیمڕۆ ده‌پرسین، ئه‌رێ ئێوه به‌ڕاست هاوڵاتی راسته‌قینه‌ی ئه‌م نیشتمانه زامدارن؟!
( احـــــــمــــــــد گــــــــــلــــــــی )