سەرۆک بارزانی و کورسی دەسەلات..!!!

سەرۆک بارزانی و کورسی دەسەلات..!!!
وەکو دەبینین بوچونەکان زوور بۆن لەسەر سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی لە دوای درێژکردنەوەی وادەی سەرۆکایەتی بەرێزیان بۆ جاری دووەم لە ٢٠ ئاب ٢٠١٥ تا گەیشتە ئەوەی کە بزوتنەوی گۆران بەتومەتی دیکتاتوور خۆ سەپاندن لەسەر کۆرسی دەسەڵات بەناوبەرن. بۆیە دەمەۆیت لەو نووسینە تیشک بخەمە سەر ئەو بابەتە و وەڵامی ئەم پسیارە بدەمەوە :ئایە راستە بەرێز مەسعود بارزانی دیکتاتوورە و نایەوێت کورسی دەسەلات بەربدات؟
بۆ وەلام دانەوەی ئەم پسیارە بەشیوەێکی بابەتیانە ئەبێ بگەرێینەوە بۆ مێژووی بەرێز مەسعود بارزانی تا وەکو لەنزیکەوە بیناسین و ئاشنابین لەو ھەڵۆ مەرجانەی کە بۆ بەرێزیان ماوەکە دریژ کراوەتەوە و دیارکردنی راستی ئەم بابەت بۆ خوێنەران و تا حەدێک بوچوونی گۆران راستە, وە ئەگەر راست نەبێ ئایە ئەو تومەتانە پەیوەندی بە ئەجندای ناوخو یان دەرکی ھەیە؟
یەکەم: ئەوەی ئاشنابێ لەمێژووی بەرێز مەسعود بارزانی دەزانیت کە بەرێزیان یەکەم کەس بون لە دوای ڕاپەرین داوای ھەلبژاردنی گشتی کرد لە کوردستان کە ئەویش لە کوبونەوەیەکی جەماوەریدا بو کە لە شاری کۆیە لە ساڵی ١٩٩٢ داوای گەرانەوەی بۆ رای میلەت و کوتایی ھێنان بە شەرعیەتی شورەشگێری و دروستکردنی دەولەتی دامەزراوەکان کرد.
دووەم: بەرێز بارزانی ھەر خۆی بۆ لە دوای ھەڵبژاردنی وەک سەروکی ھەرێم لە ٢٠٠٥، لە لایەن پەرلەمانەوە داوای لێ کرا کە دەبێت سەرۆک لەلایەن گەڵەوە ھەڵبژێردرێت نەک لە پەرلەمان, ئەوەش لەدوای ئەوەبۆ کە ھەر ئەو دەنگانەبون بەرزبۆنەوە و گوتیان نابێت سەروک لە پەرلەمان ھەبژێردرێت بەلکو دەبێت لە لای گەلەوە ھەلبژێرت چۆنکە (بەقسەی ئەوان) ئەم ھەلبژارتنە بە رێکەوتنێکی سیاسی دەکرێت لە ناو پەرلەمان بۆیە دەبێت لە لای گەلەوە ھەلبژێردرێت. وە لەھەبژادنی ٢٠٠٩ سەرۆک بارزانی لەلای گەلەوە ھەبژێردرا و سەرۆک بارزانی توانی لە ٧٠% دەنگەکان بەدەست بێنیت کەبۆ ھۆی ئەوەی گۆڕان پاشگەزبێت لە بڕیارەکە و دوو بارە داوا بکەت کە سەرۆک دەبێت لە پەرلەمانەوە ھەبژێدریت.
سێیەم: ھەر سەرۆک بارزانی بوو کە داوای لە پەرلەمانی کرد لە دوای دریژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی بۆ دوو ساڵ لە ٢٠١٣ کە دەبێت پەرلەمان بەجیدی کار بکات لەو ماوەدا بۆ جارەسەرکردنی بابەتی سەرۆکایەتی ھەرێم لەو ماوەیەدا بەشێوەیەکی یاسای و دەستوری و ئامادەی خۆی دەربری بۆ وازھێنان لە سەرۆکایەتی ھەرێم و درێژکردنی دەستی ھاوکاری بۆ ئەو شەخسەی کە شوێنی دەگرێتەبەر.
بەپێی باسی سەرەوە بومان دەردەکەوێت کە کەسێک داوای ھەبژاردنی گشتی بکات و رازی نەبێت لە ناو پەرلەمانەوە ھەبژێدرێت و داوا بکات کە دەبێت سەرۆک لەلای خەڵک بەشێوەیکی راستەوخو ھەلبژیردرێت نەک لە ناو پەرلەمان وە نامە بۆ پەرلەمان بنیرێت تاوەکو کێشەی سەرۆکایەتی چارەسەر بکات لەرێگەی یاسایی و دەستوری و ئامەدەیی خو پێشان بدات بۆ پەرلەمان کە واز لە کورسی سەرۆکایەتی بھێنیت ھەر کاتیک حزبەکان رێکەوتن لەناو خویان لەسەر کەسێک. بەھیج شێوەێک وەسف ناکریت بە دکتاتور بەلکو دەتوانین پێ بڵین دیموکراتی خوازو ھەڵکری شوعلەی دیموکراتی.
مەوقفی گۆران ئاشکرابۆ کاتی ئارام شیخ لەناو خوپێشاندانی سلیمانی داوای لە جەماوەری کرد کە پشتگیریان بکەن بۆ ئەوەی پارێزگاری سلیمانی بکەرێتەوە بۆ سەر بەغداو راستەوە خو تەعامل لەگەل بغدا بکەن, بەمانایەکی تر گەرانەوە بۆ خالی سفر و بەفیرودانی ئەو ھەموو دەست کەوت و خیانەتکردن لە خوینی ئەو ھەموو شەھیدانەی کە گەلی کورد پێشکەشی کردووە لە بزافی رزگاری خوازی کورد و کوردستان دا. لە لایەکی ترەوە گۆڕان دەیەویت ئێش و ئازاری ھاولاتیانی کوردستان و بەتایبەت تەبەقەی فەرمانبەران بەکاربھێنیت بۆ مەرامێکی سیاسی کە بەھوی گرفتی ئابوری ئێستا کە ھەرێم پێوەدەنالینێت ئەوێش لەبەر دابەزینی نرخی نەوت لەجیھاندا و شەری داعش و بوونی نزیکەی دوو ملیون ئاوەرە لە ھەریمی کوردستان.
بویە لەبومان دەردەکەوێت کە بزوتنەوەی گۆڕان و ھاوپەیمانی لە بەغدا وەک نوری مالکی وھەندێک لە دەولەتانی دەوروبەر زۆر نارەحتن لەو سترتیجیی نەتەوەیی کە سەرۆک بارزانی کردیە بەر و ھەولی لەبوی دەدات کە بریتیە لە دروستکردنی دەولەتی دامەزراوەکان و بەرەو ئابوری سەربەخوی و لەکوتایدا راگەیاندنی دەولەتی کوردی. بۆیە دەڵێم ھەر کەسێک یان حزبێک لەدژی سەرۆک بارزانی بوەستێت ئەوە راستەوخو لەدژی بەرژەوەندیەکانی گەلی کوردە دەوەستێت خزمەتی ناحەزانی کوردو کوردستان دەکات و مێژوو نەفرەتی لێدەکات و دەچێتە زبلدانی مێژوو.
لەکوتایدا دەمەوێت بڵێم کە ئەو پروژەیەی کە سەرۆک بارزانی پێ ھەستاوە و کاری لەبۆی دەکات,بوە ھۆی ئەوەی کە گۆڕان و نوری مالکی و ھەندێک لە دەولەتی دەوروبەر ئەو جورە قسانە بە بارزانی بڵین, بە قەناعەتی خوێان کە ببێتە ھۆی ئەوە کە بارزانی پەشیمان ببێتەوە لەو پروژەیە, بەڵام خەیالیان خاوە چونکە بارزانی کار دەکات بۆ بەدی ھێنانی خەونی ملەتی کورد و بەئیرادەی ئەو گەلە کار دەکات وە ھیج ئیرادەیەک ناتوانێت بەرامبەر ئیرادەی میللەتی کورد بوستێت ھەر چەند بەھیزبێت.

Top