ئەکادیمیا چیە ؟

ئەکادیمیا چیە ؟
ئەکادیمیا وەک ووشە چیە ؟
ئەکادیمیا لە ووشەیی ئەکادیمۆس ( Academos ) یۆنانی ھاتوە ئەکادیمۆس ناوی قوتابخانەکەیی پلاتۆن (platon ) قوتابی سوقراتە کەدوایی ئەوەی سوقراتیان دەرخواردی ژەھر کرد ، پلاتۆن ھەڵسا بەکردنەوەیی قوتابخانەیەک لە ئەسنیا ئەوناوەش ھەر وا ھەڵ نەبژێردراوە ..... بەناوی ئەکادیمۆس (Academos) نراوە ... کەیەکێکە لە پاڵەوانە ئەفسانەیەکانی یۆنانی ،، پاشان قوتابخانە فەلسەفەیەکەی پلاتۆن "ناوی ئەکادیمیایی پێوەلکا .. لەو کاتەوە ھەزارەھای ئەکادیمیا لە سەنسەریی جیھان دامەزراوە
وە بەردەوام ئێستاش لە ھەموو کات و ساتەکان وە لەنێو موئەسەساتی حیزبی و حکومی کەسانی ئەکادیمی توانایی بەرەو پێشچونیان ھەیە .,,

دەکرێت بڵێین ئەکادیمیا چیە ؟
ئەکادیمیا لە ڕویی پەروەردەوە بۆ ڕاھێنان دامەزراوە ، بۆ شوێن گرتنی بەرژەوەندیی باڵای گەل و نیشتیمان دامەزراوە ،، بۆ لێکۆڵینەوە لە دیاردە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکان
دامەزراوە ،، لە سەرجەم ووڵاتانی جیھان ئەکادیمیا ھاو شێوەیی ئەکادیمیایی ھەیە، ئەم
جۆرە دەزگایانە ئامانجیان ئەوە نیە خۆیان بگەیەنە دەسەڵات ... جڵەویی حکومەت کورسی دەسەلات بگرنە دەست , بەڵکو ئامانجیان ئەوەیە بە پێی ئەو دەسەڵاتەیی لە سیستەم و پرۆگرامەیی بە پێی پەیڕەو و دەسەڵاتی کار بۆیی دیاری کراوە بە شێوەیی تەندروست و خاوەن فکریی رۆشنبیریی کاربکات لە پێناو ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی ،، وە گەل بە ماف و ئەرکەکانی ھۆشیاربکات ..

کاریی کادری ئەکادیمی سیاسی ئامانجی چیە ؟
ئەکادیمی سیاسی ھزریی دیموکراسی دەزگایەکی نەتەوەیی و ھزری زانستیە ،، ئامانجی خوێندنەوەیی ژێرخانی فکری بوارە جیا جیا کانی کۆمەڵگا بەدیدێکی زانستی بە سیاسەتێکی نەتەوەی لە خزمەتی داد پەروەریی و کۆمەڵایەتی و ھاوسەنگی فکری ڕەگەزیی دابێت لە ڕێگەیی پەروەردەیی تاک و کۆ ،، بە پەیرەوکردنی بنەماکانی

( پەروەردەیی ، ڕێکخستن ، چالاکی ) چەمکە ھەڵەکانی سیاسەت و ھزریی کۆمەڵناسی بەشێوەیەکی باش و تەندروست بکاتە ئاستی سەقافی بەرز ...

ئایە لە ووڵاتانی جیھان بە گشتی ووڵاتانی ئەوروپا کێن ئەوانیی دەسەڵات دەگرنە دەست لەناو موئەسەساتی حیزبی حکومی و سەرجەم جومگە حەساسەکانی وولات ؟
ڕۆڵی ئەکادیمیا لە وڵاتانی ئەو روپا لە ئاستێکی بەرزدایە بەشێوەیەک کە قوتابی تیا پەروەردە دەکرێت لەلایەن کەسانی شارەزاو خاوەن ئەزموون .. وە سەرجەم وانە فکری و سیاسی و ئابوریی کۆمەڵایەتی تیادا دەخوێنرێت ، وە توانایی فکریی و ئاستی سەقافی ڕۆشنبیری تیا بەرز دەکرێتەوە ، ، تاکو سود لە تواناو ووزە یان وەربگیرێت لە دا ھاتودا بۆ ناو داموو دەزگا کانی حکومی و حیزبی چونکە کادریی ئەکادیمی لە ھەموو جیھان ئەفزەڵیەتی ھەیە لە سەرجەم جومگەو داموو دەزگاکانی ووڵات , بێ جیاوازیی ئادیاو دین و ڕەگەز وە دور لە مەحسوبیەت و مەنسوبیەت بەڵام ئەوەیی زۆر جیاوازە لە ھەریمی کوردستان بیرنەکردنەوە لە دروست کردنی قوتابخانەیی سیاسی و دامەزراندنی ئەکادیمیایەکی بەھێزە بۆسود وەرگرتن لە کەسانی پێگەیشتویی ناو زانکۆیەکی ئەکادیمی و ھاوشێوەیی قوتابخانەو زانکۆکانی پەروەردەیی .
Top