ئه‌مجاره‌یان پێچه‌وانه‌ بوو

ئه‌مجاره‌یان پێچه‌وانه‌ بوو
كاتێك ده‌یانگوت سلێمانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانییه‌، ئه‌وه‌نده‌ منداڵ بووم نه‌مده‌زانی هه‌ڵمه‌ت چییه‌ و قوربانی چییه‌، كاتێكیش ده‌یانگوت: سلێمانی شاری رۆشنبیرییه‌، ئه‌وه‌نده‌ ناڕۆشنبیر بووم پێموابوو رۆشنبیری خواردنیكه‌ و (كابانی ماڵ) تا نه‌بنه‌ خاوه‌نی مووچه‌ی خۆیان مانیان له‌ ئاماده‌ كردنی گرتووه‌، به‌ڵام كاتێ ته‌مه‌نم هه‌ڵكشا تێگه‌یشتم كه‌ سلێمانی هه‌م هه‌ڵمه‌ت به‌ره‌ و هه‌م قوربانیده‌ره‌، رۆشنبیریش به‌ ئاگا بوونه‌ له‌ رووداوه‌كان و ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ورو به‌ر ده‌گوزه‌رێ.
كه‌چی ئێستا پێچه‌وانه‌ بۆته‌وه‌، له‌باتی ئه‌وه‌ی سلێمانی هه‌ڵمه‌ت به‌رێ هه‌ڵمه‌تی بۆ ده‌برێ و له‌ باتی ئه‌وه‌ی قوربانی بدات ده‌كرێته‌ قوربانی، ئه‌وه‌تا ئه‌حمه‌د میره‌ ومه‌ریوان وریا و رێبین هه‌ردی له‌ شوێنی سێكوچكه‌ی كوردایه‌تی نالی و سالم و كوردی بوونه‌ سێكوچكه‌ی گه‌وجاندنی شاری سلێمانی، له‌ شوێنی پێره‌میردیش كه‌ له‌ رێڕه‌وه‌ مێژووییه‌كه‌ی بارزانی نه‌مر و خستنه‌ سه‌ر چۆكی سێ دوژمن و په‌ڕینه‌وه‌ی له‌ چۆمی (ئاراس) هاواری كرد وگوتی:
عه‌شره‌ت هاواره‌ عه‌شره‌ت هاواره‌
كه‌وتوومه‌ ئاراس ئاو بێ بواره‌
رێم نییه‌ منیش شوێن ئه‌وان كه‌وم
پیرم هه‌نگاوێك بنێم ده‌كه‌وم
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی پیره‌مێرد ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێ:
ئه‌ندامان هاواره‌ ئه‌ندامان هاواره‌
شه‌ڕی من بۆ بوون به‌ پارێزگاره‌
رێم نییه‌ بچمه‌ سه‌ر كورسی و پاش مێز
له‌و پێناوه‌دا بوومه‌ كه‌ری دێز
یا بۆ زه‌ره‌ی خاوه‌ن خۆم دوتۆپێنم
یاخود ئه‌وه‌تا شار ده‌گه‌وجێنم
Top