پیاوی بچووك به قسه‌ی زل گه‌وره نابێ....!!
August 25, 2016
وتار و بیروڕا
بۆ ئه‌وه‌ی خانمانیش لێمان توڕه نه‌بن، بێ‌شک ژن‌بوون سوکایه‌تی نیه، به‌ڵكو پیاو نه‌بوون سوکایه‌تییه.....
واتە ژن،ژن بێت ژیانە،بەس پیاو،پیاو نەبێت سندانە!
ئیدی وه‌ك دەڵێن گرنگ نیه پیاو نه‌زان و نه‌فام بێت، به‌ڵکو كێشه له‌وه‌دایه کهپیاو نه‌زان بێت و خۆی به عاقڵ و ژیر بزانێت، هه‌نوكه به‌لای هه‌موومان مه‌علومه هه‌موو میدیاكانی دنیا به ئیجابی باس له سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن و باس له دبلۆماسییه‌تی سه‌ركه‌وتویی سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌كه‌ن، كه‌چی هه‌ندێ كه‌لله پوچ و حه‌لقه لهگویێ و حاقد به دۆزی كورد له‌ناو ئه‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندا له به‌های سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی شتێك له ئهلف و بێ سیاسه‌ت بزانن، خۆیان ههڵدقوڕتێننه ناو جۆره‌ها بابه‌تی بچوک و گه‌وره‌وه.....
به هه‌رحاڵ، وڵاتانی ناوچه‌که به‌تایبه‌ت ئێران و تورکیا کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاویان له هاوکێشه‌کانی کوردستان هه‌یه، ئه‌جێندای ئهمریكاو ڕوسیاش له‌ولاوه بوه‌ستێت، ئه‌مانه ناكرێ نادیده بگیرێ، ئه‌وانه‌شی كه‌لله‌یان زله و قسه‌ی زل زل ده‌كه‌ن، له كۆتایدا هه‌م پیاوی بچووكن و هه‌م عهقلیشیان بچووكه وبەبچوکی بیردەکەنەوە وبە بچوکی دەژین وبەکەساسیش دەمرن...