میسداقیه‌تی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له نێوان 19ی ئه‌م مانگه و 21ی ئابی ساڵی ڕابردوو
August 22, 2016
وتار و بیروڕا
که‌چی نه ڕێککه‌وتنه‌که‌ی یه‌کێتی و گۆڕان جێبه‌جێ کرا، نه هه‌ڤاڵ بوو به پارێزگار، به‌ڵام گۆڕان که به پێی ڕێژه‌ی ده‌نگ و ڕێککه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی مافی خۆیان بوو پۆستی پارێزگار وه‌ربگرن بێده‌نگ بوون و ئاماده‌بوون دانیشتنی ئه‌نجومه‌نێکی پارێزگا بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ دوابخرێت!
ده‌کرێ بپرسین ئه‌رێ بۆچی گۆڕان له ٢١ی ئابی ساڵی ڕابردوو ئاماده نه‌بوو دانیشتنه‌که‌ی په‌ڕله‌مانی کوردستان بۆ (٤٨)کاتژمێر دوابخات! له کاتێکدا دوو ڕۆژ پێشتر له شه‌وی(١٨)ی ئاب به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا، به‌ڕیتانیا، نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و هه‌ر پێنج لایه‌نه سیاسیه به‌شدار بووه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕێککه‌وتبوون به دواخستنی دانیشتنی په‌ڕله‌مان بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک،
هه‌ر ئه‌و شه‌وه ڕێکخه‌ری گۆڕان و ئه‌میری کۆمه‌ڵ و نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌نه‌کان ڕازی بوون که کۆبوونه‌وه‌ی په‌ڕله‌مانی کوردستان بۆ ماوه‌ی (٤٨) کاتژمێر دوابخرێت، که‌چی گۆڕان له پێناو موزایده‌ی سیاسی و به مه‌به‌ستێکی تری سیاسی دژ به پارتی، له ڕێگای سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی ئه‌وکات که گۆڕان بوو و به هاوکاری هه‌ندێک لایه‌نی تر ئاماده نه‌بوو کۆبوونه‌وه‌که دوابخرێت. به‌ڵام به هۆی ته‌واونه‌کردنی ڕێژه‌ی یاسایی ده‌نگه‌کان پیلان و مه‌به‌سته‌که‌یان سه‌ری نه‌گرت و دواجار په‌کخستنی په‌ڕله‌مان و ناردنه ماڵه‌وه‌ی سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی لێکه‌وته‌وه.
سه‌نگه‌ر مسته‌فا