ئه‌ی فراسیۆنه‌كه‌تان یه‌كنه‌خستن؟!

ئه‌ی فراسیۆنه‌كه‌تان یه‌كنه‌خستن؟!
له‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ گه‌شته‌ (ماجه‌لان)یه‌كه‌ی، رێككه‌وتنێكی زۆر به‌ په‌له‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی واژۆ كرد و وه‌ك نه‌وشیروانیش باسی لێوه‌كرد، ئاماجی رێككه‌وتنه‌كه‌یان بۆ كۆتایی هینان بوو به‌ بڕیاری تاكڕه‌وه‌ی سیاسی، فه‌رموو كاك نه‌وشیروان ئه‌وه‌ تۆ و ئه‌وه‌ یه‌كێتی و ئه‌وه‌ بڕیاری تاكڕه‌وی سیاسی و ئه‌وه‌ حه‌رز و ئه‌وه‌ گه‌ز، جا له‌ راسته‌وه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ی یان له‌ چه‌په‌وه‌ كه‌س ده‌ستی نه‌گرتووی.
ئه‌مڕۆ دوا واده‌ی پارێزگاره‌ دوو ساڵیه‌كه‌ی یه‌كێتی و سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونی پارێزگاره‌ دوو ساڵیه‌كه‌ی بززتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كری چاو له‌ دووی پۆستی پارێزگار ئه‌وه‌نده‌ به‌ په‌له‌ بوو بۆ گه‌یشتن به‌ كورسیه‌ نه‌رمونۆڵه‌كه‌ی پارێزگار، هیشتا پارێزگاری كۆن ده‌ستی له‌ كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه‌ ده‌یویست خۆی بكات به‌ پارێزگار، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێن: نه‌ڕێسراوه‌ و نه‌ته‌نراوه‌ و شه‌قه‌ی دێ، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كریش به‌ر له‌وه‌ی بڕێسرێ و بته‌نرێ ده‌یویست شه‌قه‌ی لێبێنێ، به‌ڵام هه‌ر زوو فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كریان گوت: ده‌بێ ئێمه‌ بۆت بڕێسن و بۆت بته‌نین ئه‌وجار تۆ ده‌توانی شه‌قه‌ی لێبێنی، ئێمه‌ش نه‌ بۆت ده‌ڕێسین و نه‌ بۆت ده‌ته‌نین، تۆ هه‌ڵه‌ی ئه‌گه‌ر بته‌وێ شه‌قه‌ی لێبێنی، نامه‌وێ چیتر به‌ دوای ئه‌و باسه‌ بكه‌وم كه‌ ته‌نها سینارۆیه‌كه‌ و كورسی پارێزگاری پێ له‌ هه‌ڤاڵ ئه‌وبه‌كر ده‌زن، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بیڵێم: ده‌ركه‌وت كه‌ رێككه‌وتنی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و باڵی ده‌ستریشتووی ناو یه‌كێتی نیشتیمانی و یه‌كخستنی فراكسیۆنه‌كانیان ته‌نها و ته‌نها بۆ دژایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ و هه‌موو به‌ند و خاڵه‌كانی تری چاوبه‌ستن و خه‌ڵكی پێده‌گه‌وجێنن.
Top