ره‌شبینه‌كان
August 19, 2016
وتار و بیروڕا
سه‌ركه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانی پێشمه‌رگه و خۆڕاگری هاووڵاتیانی كوردستان به‌رامبه‌ر كێشه و قه‌یرانه‌كان هه‌موو ئه‌وانه‌ی ته‌زاند و تاساند، كه حه‌ز به گه‌شه و پێشكه‌وتنی كوردستان ناكه‌ن.
حه‌ز و هیوای غه‌یره كوردستانیان ئاشكرایه و پێویست به خوردكردنه‌وه ناكات، به‌ڵام تێڕوانینه ره‌شبینیه‌كانی ئه‌و به‌ناو سیاسه‌تكار و نووسه‌ر و چاودێره سیاسییانه، كه وه‌ك به‌شێك له ململانێكان له‌سه‌ر دۆخه‌كه ده‌ریده‌بڕن، شایه‌نی خوردكردنه‌وه‌یه. خۆ ئه‌گه‌ر به قسه و لێكدانه‌وه سه‌قه‌ته‌كانی ئه‌وانه بوایه، له‌بنه‌ڕه‌تدا نه‌ده‌بوو راپه‌ڕینیش بكرێ، ئه‌وه واز له هه‌ڵبژاردن و حكوومه‌ت و هه‌نگاونان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئابووری هه‌ر بهێنه.
به‌پێچه‌وانه‌ی تێڕوانینی ئه‌وانه‌وه، ژیانی سیاسی و سه‌ربازی، ته‌نانه‌ت ئابووری كوردستانیش، به‌به‌راورد به ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و سوریا به‌و سه‌ختی و دژوارییه نییه، كه ئه‌وان به مه‌به‌ست ده‌ینه‌خشێنن، كه به مه‌زه‌نده‌مان له سۆنگه‌ی لاوازی مێشكیانیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، چونكه كه‌سی ره‌شبین كاتێك سه‌یری ئاسمان ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها بیر له شه‌وه‌زه‌نگ ده‌كاته‌وه هه‌ست به جوانیه‌كانی گه‌ردوون ناكات. هه‌مدیس بێ وردبوونه‌وه له واقیع و لێكدانه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك دنیا له‌خۆی وێك دێنێته‌وه و قه‌ڵاتێك قوتده‌كاته‌وه، كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا ده‌كاته مه‌حاڵ، بێئه‌وه‌ی باس له میكانیزم و تواناكانی ته‌ختكردنی بكه‌ن.
هه‌ر بۆ به‌بیرهێنانه‌وه، كاتێك پێشتر سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان باسی له هه‌ڕه‌شكانی سه‌ر كوردستان ده‌كرد، به‌ره‌ی مێشك لاوازه‌كانی كوردستان زۆر بێ باكانه ده‌یانگوت:"كوردستان هیچ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر نییه." به‌ڵام ئێستا هه‌ر ئه‌وانه بۆ مه‌به‌ستێكی حزبی خۆیان، كه ئاو له ئاشی ناحه‌زان ده‌كات، باس له كۆسپگه‌لێك ده‌كه‌ن، كه ئه‌گه‌ر هه‌ش بن، به‌ڵام به حوكمی هێزگه‌لێك ته‌ختكردن و بازدان به‌سه‌ریاندا له ئێستادا ئاسانه تا له قۆناغێكی دیكه‌دا.
له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنه‌كان و نزیكبوونه‌وه له كۆتایهاتنی سه‌ربازیانه‌ی تیرۆریستانی داعش، میدیای سه‌ر به ره‌شبینه‌كانی كوردستان بۆ نانه‌وه‌ی ترس و نا ئومێدكردن و راهێنانی خه‌ڵكی له‌سه‌ر ته‌سلیم بوون ئه‌و هه‌واڵ و ئه‌خبارانه ده‌جوونه‌وه، كه له فابریكه‌ی ده‌زگا پرۆپاگه‌نده‌چیه‌كانی دژ به كوردستان ده‌هۆنرێنه‌وه. بێئه‌وه‌ی پێشكه‌وتنه‌كانی ئێستا به‌هه‌ند هه‌ڵگرن، كه ئێستا نه ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه نه هێز و توانای گه‌لی كوردستانیش نه‌ناسراوه.
به پێچه‌وانه‌ی نه‌خشاندنی ئه‌و ره‌شبینانه، دۆخی سیاسی و پێگه و ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان به ئاڕاسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رگیز وا نه‌رسكاوه، كه ئه‌مڕۆ پێی گه‌یشتووه. به مانایه‌كی دی قۆناغی پاراستنی كوردستان و خۆ سه‌لماندن تێپه‌ڕیوه، به‌ڵكو ئێستا له قۆناغی ده‌وڵه‌تبوون داین، واته له قۆناغی بوون به به‌شێك له سیستمی نێوده‌وڵه‌تی.
جوینه‌وه‌ی پرۆپاگه‌نده‌كان و ئه‌و گوشارانه‌ی ئێوه‌ی ره‌شبین لێره و له‌وێ به بیانووی جۆراوجۆر ده‌یكه‌ن و بۆ مه‌به‌ستێكی قێزه‌ون ده‌رخواردی خه‌ڵكی كوردستانی ده‌ده‌ن، هیچ له‌و ئیراده‌یه ناگۆڕێ، به‌پێچه‌وانه‌وه كوردستان رشتتر ده‌كات بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كه، چونكه له ئاسته‌كاندا بڕاوه‌ته‌وه، كه پێویسته كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت.