ده‌وڵه‌ت بوون وه‌ك كۆتا بژارده
August 13, 2016
وتار و بیروڕا
هه‌ربۆیه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێرده‌سته‌و لاواز ماوه‌ته‌وه به‌تێپه‌ربوونی رۆژ ژمێری خۆی ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ده‌رئه‌نجامی ناكۆكی و ناته‌بایی نێوماڵی كورد بووه جگه له‌مه‌ش وای كردوه نه‌ته‌وه‌كمان ببێته به‌رداشی پاكتاوی حیسابی ده‌وڵه‌تانی ده‌ورووبه‌رو وڵاته زلهێزه‌كان ئه‌مه‌ش راستیه‌كه‌و ناشاردرێته‌وه ،كه‌چی نابێت ئه‌وه راسته‌ش له‌یاد بكه‌ین كه‌م تا زۆر نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌زمونی زۆری له‌و مودێله حوكمرانیه وه‌رگرتووه هه‌ربۆیه‌شه كورد‌و سه‌ركردایه‌تی كورد بریاری حه‌كیمانه وه‌رده‌گرن كه به‌زۆره ملێ به‌عێراقی عه‌ره‌بیه‌وه لكێندراون وده‌یانه‌وێت بچنه ده‌ره‌وه‌و كیانی سه‌ربه‌خۆی خۆیان رابگه‌ێنن،هه‌روه‌كو ده‌زانن ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ئه‌نجامی دابه‌شكاری میراتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هاتۆته بوون هه‌مووشمان ده‌زانین شتێك به‌شێوه‌یه‌كی پوچه‌ڵ بنیاد نرابێت دواجار پوچه‌ڵه نه‌ته‌وه‌ی كوردیش وه‌ك قوربانی به‌و ده‌وڵه‌ته پوچه‌ڵه به‌ستراوه‌ته‌وه هه‌ربۆیه‌شه چه‌ندین شۆرش تاگه‌یشته راپه‌رینی به‌هاری ساڵی 1991 وه‌ك ناره‌زایه‌كانی كورد ئه‌ویان سه‌لماندوه ده‌وڵه‌ت بوون تاكه چاره‌سه‌رو بژارده‌ی درووسته ، دوای كه‌وتنی رژێمی به‌عسی فاشی به‌چاوی خۆمان بینیمان حكومه‌تی نوێی عێراقی فیدراڵ هیچی بۆ نه‌ته‌وه‌كمان له‌هه‌رێمی كوردستان پێ نه‌بوو له‌دژایه‌تی و چه‌وساندنه‌وه زیاتر نه‌بێت هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاتنی داعش ئه‌و راستیه شیرین تر بوو هه‌رچی زووه ئاماده‌كاری بكرێت بۆ ئه‌نجام دانی گشت پرسی و بریاردان له‌سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنوسین و جیابونه‌وه له‌عێراقێك كه ته‌نیا ناوه و بێ ناوه‌رۆك تا نه‌ته‌وه‌ی كوردیش وه‌كو گشت نه‌ته‌وه‌كانی تر ئازادی و مافه بنه‌ره‌تیه‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان فه‌راهه‌م بكات و هۆكارێكیش بێت بۆ هاوكاری و ئاسایشی ناوچه‌كه كه دواجار وڵاتانی دونیاش پشگیری ئه‌م هه‌نگاوه ده‌كه‌ن ،له‌كۆتای دا پێویسته ته‌واوی پارته كوردستانیه‌كان پاڵپشتی و پشتگیری ئه‌و ئارگۆمینته بكه‌ن "كه نه‌ته‌وه‌یی كورد كه‌متر له‌ده‌وڵه‌ت بوون به‌هیچی تر رازی نین ".چونكه پێچه‌وانه‌كه‌ی گه‌رانه‌وه‌یه بۆ خاڵی سفر و دوباره بوونه‌وه‌ی روداوه مێژویه‌كانه .