هه‌موویان كۆمه‌ڵی ئیسلامین
July 2, 2016
وتار و بیروڕا
1ــ ئه‌گه‌ر به به‌ڵگه تیرۆریست بوونی ئه‌و دوو كادیره خرایه روو، ئایا ئه‌و كات ده‌ڵێن، هه‌موومان تیرۆریستین؟
2ــ ئه‌ی بۆچی له كاتی كوشتنی مه‌لا عه‌بدوڵای قه‌سرێ هه‌مووتان كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌بوون؟
3ــ كاتێ په‌نجه‌ی شایه‌تمانی ئیسلامیه‌كان وه‌ك سووكایه‌تی به ئایینی ئیسلام ده‌بڕدرا، ئه‌وانه‌ی ئێستا بانگه‌شه‌ی كۆمه‌ڵ بوون ده‌كه‌ن، بۆچی نه‌یان ده‌گوت: هه‌موومان موسڵمانین؟!
4ــ بۆچی ئه‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵ ده‌كه‌وته ژێر هێرشی موشه‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌موویان كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌بوون؟
5ــ زۆر قۆناغی تر هه‌بوون وه‌ك ئێستا له‌وانه‌ی ده‌خواست هه‌موویان كۆمه‌ڵی ئیسلامی بن و كه‌سیشیان كۆمه‌ڵ نه‌بوون، ئاساییه ئێستا هه‌مووتان كۆمه‌ڵی ئیسلامی بن، به‌ڵام كه دادگا به به‌ڵگه تیرۆریست بوونی دوو كادیره‌كه‌ی كۆمه‌ڵی خسته‌ڕوو، خه‌ڵكیش بۆی هه‌یه پێتان بڵێ: هه‌مووتان تیرۆریستن، دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌وه‌شتان قبوڵه و بۆ دژایه‌تی كردنی پارتی تیرۆریست بوونیش به پیرۆز ده‌زانن.