كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان خۆشحاڵی به‌وه ده‌رده‌بڕن كه گوایه هه‌ردوو حزبی ئاینده و پارێزگاران پشتیوانی رێككه‌وتنه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، خۆشحاڵیه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌ك بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی حلفی وارشۆیان زیندوو كردبێته‌وه و وڵاتانی سین و هیندستان چووبنه ناو حلفه‌كه‌یان، ئه‌ی هه‌ر ئێوه نه‌بوون ئه‌و حزبانه‌ی خاوه‌ن یه‌ك كورسی په‌رله‌مانی بوون به دوكانی سیاسی و ناو ده‌بردن، ئه‌ی خێره ئێستا ئه‌و دوو حزبه بێ كورسیه وا گه‌وره ده‌كه‌ن؟! خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و حزبانه‌ی یه‌ك كورسی په‌رله‌مانیان هه‌یه دوكانی سیاسی بن، ئه‌وا ئاینده و پارێزگاران دووكانۆكه‌ی ده‌ستگێڕی سیاسی سه‌ر شۆسته‌كانن.