حەلاو گیان ئه‌وه‌ی هه‌یە ته‌نها سوڵحی نێوان خۆتانه له‌سه‌ر كورسی و ده‌سه‌ڵات..!!
June 15, 2016
وتار و بیروڕا
ئاخر مه‌گه‌ر بۆ حه‌لاوی بگێرنه‌وه ده‌نا توخوا پێمان ناڵێن چۆن شه‌رم داتان ناگرێ كاتێك ڕووبه‌ڕووی ده‌نگده‌رانی خۆتان ده‌بنه‌وه، باشه له‌وه ناترسن هاوڵاتیه‌كی زۆر ساده به پرسیارێكی زۆر ساده پێتان بلێ (( ئێوه كاتێك له یه‌كێتی جیابوونه‌وه‌و هه‌رچی دزی و جه‌رده‌یی هه‌یه داتانه پاڵ یه‌كێتیه‌وه، ئه‌ی باشه ئێستا ئه‌گه‌ر ئێوه خۆتان به‌شێك نین له‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی كوردستان و پشكتان تێدا نییه، پێمان ناڵێن چی له هاوكێشه‌ی جاران گۆڕاوه، تاوه‌كو دیسان ئامێز به‌یه‌كتریدا بكه‌نه‌وه..؟!!))
ئێستا بۆ ده‌نگده‌رانی خۆتان ده‌ركه‌وت كه ئێوه‌مانان درۆیه‌کی شاخدارتان له‌گه‌ڵیاندا كرد.
ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌و ئه‌وه‌ی هه‌شه ته‌نها سوڵحی نێوان خۆتانه له‌سه‌ر كورسی و ده‌سه‌ڵات، كه‌چی به‌ناوی چاكسازییه‌وه به خه‌ڵكی هه‌ژاری ده‌فرۆشنه‌وه،بەمجۆرە تەوازنی هێز دەگۆڕی حەلاوگیان......!!