دێگه‌ڵه و حه‌مرین
May 30, 2016
وتار و بیروڕا
ئه‌و دوو خولیایه له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رده‌وامدان، هه‌رچی خولیا حزبیه‌كه‌یه به ڤایرۆسی رق و تۆڵه دووگیان بووه و له هیچ خراپه‌كاریه‌ك نه‌پرینگاوه‌ته‌وه به خیانه‌تی نیشتامانیشه‌وه، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه و به‌رده‌وام به دوای رشتنی كۆنه‌قیندا گه‌ڕاوه و له هه‌ر شوێنێك بۆی هه‌ڵكه‌وتبێ به‌سه‌ر ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا رشاوه‌ته‌وه، هه‌ر كاتێكیش ده‌رگاكانی خیانه‌ت و خراپه‌كاری به‌ڕوودا داخرابن، چاوه‌ڕوانی به‌خشینی له خولیا نه‌ته‌وه‌ییه‌كه كردووه و خۆی به ماڵی كوردایه‌تیدا كردۆته‌وه، هه‌رچی خولیا نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌شه بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی پرسی كورد خۆی كردۆته قوربانی و زۆر جاران باجی قورسی به خۆی داوه.
ئێستا كه ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری گه‌وره دایه و پرسی كوردیش به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕی، خولیا حزبیه‌كه كه‌ڵكی له شكسته‌كانی رابردوو وه‌رنه‌گرتووه و وه‌ك جاران ژانی رشتنی كۆنه‌قینی سیاسی گرتوویه‌تی و دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و بۆ له‌بار بردنی ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕینه‌ی بۆ كورد ره‌خساوه، به هه‌مان سه‌ره‌ڕۆیی رابردووی هاتۆته‌وه ناو گه‌مه‌ی سیاسی و ململانێی حزبی، بۆ رێگری كردن له خولیا نه‌ته‌وه‌ییه‌كه ململانێ حزبیه‌كانی خستۆته پێشینه‌ی كاره‌كانی و خولیا نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی ئه‌ودیو دێگه‌ڵه به ترسناكتر ده‌بینێ له خولیا شۆڤێنیه‌كه‌ی ئه‌ودیو حه‌مرین.
ئه‌وه‌ی بۆته جێگای پرسیار گرووپی خوازیارانی به سنووركردنی دێگه‌ڵه موزایه‌ده به‌سه‌ر ره‌وتی خوازیارانی به سنووركردنی حه‌مریندا ده‌كه‌ن و تۆمه‌تی دیكتاتۆری و پاوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ده‌نه پال، ئه‌وه له كاتیكدایه خوازیارانی به سنووركردنی حه‌مرین له چاره‌سه‌ری كۆی كێشه و گرفته‌كاندا داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ را و بڕیاری خه‌ڵك ده‌كه‌ن، خوزیارانی به سنووركردنی دێگه‌ڵه‌ش دژ به بڕیاری خه‌ڵك ده‌وه‌ستێ و ده‌یه‌وێ بڕیاری حزب به‌سه‌ر بڕیاری خه‌ڵكدا بسه‌پێنێ.