پارتیه‌كانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی
May 26, 2016
وتار و بیروڕا
له ده‌ڤه‌ری سلێمانیش ناڵێم هه‌موو پارتیه‌كان، به‌ڵام ئه‌و پارتیانه‌ی له گۆشه‌نیگای رێبازی پیرۆزی بارزانی نه‌مر و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌رۆك (بارزانی)یه‌وه بۆ دۆزی كورد ده‌ڕوانن، به ده‌رده‌كه‌ی شیعه و عه‌لی و عومه‌ر گرفتار بوون، ئه‌وانیش له خۆشه‌ویستی ئه‌و پارتیه‌ی ئێستا پارتی نین، به‌ڵكو له رقی نه‌یارانی رێبازی بارزانی نه‌مر و شه‌ڕ فرۆشتن به هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی ناتوانن ده‌ستبه‌رداری پارتی ببن، ئه‌گه‌رنا به‌رپرسه بێباكه‌كان له‌و ده‌ڤه‌ره وایان كردووه ئه‌گه‌ر رێبازی بارزانی نه‌مر و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له پارتی بكه‌یه‌وه، كاری حزبایه‌تی له‌ناو پارتیش هاوشێوه‌ی حزبه‌كای تر ده‌بێته پاشاگه‌ردانی.
ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك ئه‌و راستییه بزانێ كه تا ئه‌و شوینه جیاوازی له نێوان پارتی و لایه‌نه‌كانی تر هه‌یه و ده‌بێ، كه پارتی له گۆشه‌نیگای رێبازی بارزانی نه‌مر و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌رۆك (بارزانی)یه‌وه بۆ رووداو و پێشهاته‌كان و خواستی خه‌ڵك بڕوانێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێ تا نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ش پارتی له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه ره‌سه‌نه‌ی له ده‌ست داوه، كه له قۆناغه زۆر هه‌ستیاره‌كان و له كاتی پیلانه‌كانی سه‌ری هێزی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی لێوه‌رگرتوون، ئه‌وه‌ش بواری بۆ نه‌یار و دوژمنه‌كانی ره‌خساندووه وه‌ك ده‌یانه‌وێ پیلانه‌كانیان دژ به پارتی به‌رنه پێش و پێش به پێشكه‌وتن و گه‌شه كرنه‌وه‌ی بگرن.
نه‌یار و دوژمنانی پارتی ده‌زانن تا ریبازی بارزانی نه‌مر له پارتی نه‌دزن هیچیان پێ له‌گه‌ڵ پارتی ناكرێ، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌وڵه‌كانیان له‌سه‌ر دزینی ئه‌و ناسنامه‌یه چڕ كردوونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له رێگای میدیای سێبه‌ر و هه‌ندێ نووسه‌ر و رۆشنبیری به‌ناو سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵمه‌تێكی چه‌واشه‌كارانه‌یان ده‌ست پێكردووه، بێباكی به‌شێك له به‌رپرسانی پارتیش له سنووره‌كه و خه‌ریك بوونیان به چنینه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی، راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌خۆ ئاسانكاری بۆ هه‌ڵمه‌ته چه‌واشه‌كاریه‌كه‌ی سه‌ر رێبازی بارزانی نه‌مر و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته سه‌ركردایه‌تی پارتی به گشتی و سه‌رۆك بارزانی به تایبه‌تی رێگه له دزینی ئه‌و ناسنامه‌یه بگرن و كارێكی وا بكه‌ن له تێگه‌یشتنی به‌رپرسانی پارتی له رێبازی بارزانی نه‌مر و پابه‌ندبوونی هه‌ڵوێستیان به‌و رێبازه‌وه پارتیمان خۆش بوێ، نه‌ك وه‌ك كابرای شیعه له رقی عومه‌ر (عه‌لی)مان خۆش بوێ.