كێ سلێمانی سزا داوه؟!
May 26, 2016
وتار و بیروڕا
له ساڵی 1992و پێكهێنانی یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام نیوه‌ی ده‌سه‌ڵات لای یه‌كێتی نیشتامانی كوردستان بووه و، ته‌واوی جومگه ئیداریه‌كانی سلێمانیش به ده‌ست ئه‌و حزبه‌وه بوون، كه سه‌ركرده بڕیار به‌ده‌سته‌كانی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێش جیا بوونه‌وه‌یان له یه‌كێتی، له هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتێ دابوون و زۆرینه‌ی كات بڕیار به‌ده‌ستی جومگه گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بوون.
له ساڵی 2003و دوای رووخانی رژێمی به‌عس، هه‌ر بو‌دجه و پاره‌یه‌ك له به‌غداوه هاتبێ، به پێی رێژه‌ی دانیشتوان و نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و بو‌دجه و پاره‌یه دراوه به سلێمانی و به‌رپرسانی ئه‌و شاره ته‌خشان و په‌خشانیان كردووه.
پاره‌ی وشكه ساڵی چی لێهات و ئه‌وكات كێ پارێزگاری سلێمانی بوو؟ ئایا پاره‌ی وشكه ساڵی بۆ كوێ براو چۆن سه‌رف كرا؟
له ساڵی 1991وه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سلێمانی له‌ناو مه‌نگه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاتپارێزی خۆیدا ده‌هاڕێ، دوای كه‌رتبوونی یه‌كێتی و جیابوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سلێمانی كه‌وته ناو مه‌نگه‌نه‌ی ئه‌و كه‌رتبوونه و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و سه‌پاندنی هه‌یمه‌نه‌ی حزبی به خه‌ڵكی ئه‌و شاره ده‌كرێ، كه‌واته روون و ئاشكرایه كێ سلێمانی سزا داوه و له‌مه‌ولاش ده‌ستبه‌رداری سزادانی نابێ.
دیاره كه ده‌ڵێن: سلێمانی سزا دراوه مه‌به‌ستیان له سزاده‌ر پارتی دیموكراتی كوردستانه، له دوای ساڵی 2004و گه‌ڕانه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتی بۆ ده‌ڤه‌ری سلێمانی چه‌ندین جار هه‌ڵكوتراوه‌ته سه‌ر باره‌گاكانی و سووتێنراون، ئایا حزبێك له سلێمانی باره‌گاكانی خۆی پێ نه‌پارێزرێن، ئه‌ی چۆن ده‌توانێ شارێك سزا بدات؟!
سه‌رۆكی حكومه‌ت كه له پارتی دیموكراتی كوردستانه له سلێمانی پۆلیسێكی پێ ناگوازرێته‌وه و ئاژاوه‌گێڕێكی پێ سزا نادرێ، ئه‌ی چۆن ده‌توانێ شارێك سزا بدات؟!
لێره‌وه پێویسته خه‌ڵكی سلێمانی به‌دوای سزاده‌رانی راسته‌قینه‌ی خۆیدا بگه‌ڕێ و دوا چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه بیر له سزادانی سزاده‌رانی بكاته‌وه، چونكه یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چ ئه‌وكاته‌ی به‌یه‌كه‌وه بوون و چ ئێستا كه دوو حزبن، هه‌ر كاتێ باس دێته سه‌ر ده‌نگدان خۆیان به خاوه‌نی سلێمانی زانیوه و گوتوویانه و ئێستاش ده‌ڵێینه‌وه: ئه‌وه سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ئێمه خاوه‌ی سلێمانین، به‌و پێوه‌ره‌ش خاوه‌ن ماڵ ده‌توانێ هه‌م سزاده‌ر بێت و هه‌میش خه‌ڵاتكه‌ر، جا ئه‌گه‌ر سلێمانی سزا درابێ ئه‌وه خاوه‌ن ماڵه‌كان سزایان داوه، خۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵاتیش كرابێ ئه‌وه هه‌ر خاوه‌ن ماڵه‌كانن خه‌ڵاتیان كردووه.