هه‌ر کاتێک هه‌نگاوێک له ئامانجه وه‌دی نه‌هاتووه‌کانی کوردستان نزیک ده‌بینه‌وه و هه‌وڵه‌کان بۆ هاتنه‌دیان چڕ ده‌بنه‌وه، هه‌ندێک جاش قه‌ڵه‌می به‌کرێ گیراو و ده‌سته‌مۆکانی دوژمنان، به وتاره دووقۆڵی و نوسینه ده‌قاو ده‌ق وه‌رگێڕدراوه‌کانیان، که به‌داخه‌وه له هه‌ندێک میدیای سێبه‌ر و هاوبیریانهوه به گرنگیه‌وه بڵاو ده‌کرێنه‌وه، ده‌یانه‌وێت تۆوی دووبه‌ره‌کی بچێنن و ئامانجیانه تاکی کورد فێری شارچییه‌تی و ڕق و کینه به‌رامبه‌ر یه‌کتر و ڕه‌شبینی و نائومێدی بکه‌ن، زیاتر مه‌به‌ستیانه هانمان بده‌ن ئێمه‌ش له بری بیر کردنه‌وه له خواست و هه‌وڵدان بۆ ئامانجه‌که‌مان، سه‌رقاڵ بین به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نوسینه ڕه‌شبینیه‌کانی ئه‌وانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بناسرێن و ئێمه‌ش هه‌نگاوێک بگه‌ڕێینه‌وه دواوه، جاش قه‌ڵه‌مه‌کان جگه له جێ به‌جێکردنی ئه‌جێندای نه‌یاران که به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه هیچی تریان له هه‌گبه‌دا نیه.
ئاخر که‌سێک به کرێ گیراو بێت، هیچ ڕابردوویه‌کی کوردایه‌تی نه‌بێت، چرکه‌یه‌ک ئازاری بۆ نیشتمان نه‌کێشابێت و دارده‌ستی نه‌یارانی کورد بێت، هیچی نیه له ده‌ستی بدات و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی قه‌ڵه‌مه‌که و هزرێکی ته‌وقیت کراو و ده‌ستێکی پیس له پشتیه‌وه بۆ هاندانی، ئه‌و که‌سانه‌ش جگه له ناوهێنانیان به جاش قه‌ڵه‌م شیاوی هیچ ناوێکی تر نین.
ده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی جاش قه‌ڵه‌مه‌کان نه‌گه‌ن به مه‌رامه گڵاوه‌کانیان و ئه‌وه‌ی ئامانجیانه نه‌یه‌ته‌دی و ئاغاکانیان دڵ خۆش نه‌بن، لێیان گه‌ڕێن با به‌و ئازاره‌وه بتلێنه‌وه و به‌م په‌نده فارسیه وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه که ده‌ڵێت: (وه‌ڵامی نه‌زانان بێ ده‌نگیه).