مەریوان وریا و ئاراس فەتاح و شوێن پێ هەڵگرتنی ئەحمەد میرە .

مەریوان وریا و ئاراس فەتاح و شوێن پێ هەڵگرتنی ئەحمەد میرە .
دیمانە و وتارەکانی مەریوان وریا وئاراس فەتاح بەردەوام بەیەکەوەن ، بەجوتە بەشداری دیمانەکان دەکەن و بەجوتەش بابەتەکانیان دەنوسن .
ئەمە هۆکارێکی دەرونی لە پشتەوەیە ، سروشتی مرۆڤ وایە کە ئەگەر نیازی ئەنجامدانی کارێکی باشی هەبێ و ئەگەر بیەوێت لەلایەن کۆمەڵگاوە کارەکەی وەک نمونەیەکی گەورە سەیر بکرێت ، ئەوا هەرگیز رێگا نادات کەس بەشدار بێ لەو کارە باشە و هەردەم دەیەوێت خۆی تەنها ئەنجامی بدات ، سروشتی کارە باشەکانیش وایە بەرهەمی هەوڵ و ماندوبونی خۆیەتی و کەس گوشاری ئەنجامدانی کارەکەی ناخاتە سەر ، بەڵکو ویستی خۆی پاڵنەری ئەنجامدانی کارەکەیە .
بۆ ئەنجامدانی کارە ناشایشتە و خراپەکانیش ، سروشتی مرۆڤ وایە حەز ناکات تەنها خۆی ئەنجامی بدات ، بەلکو بەردەوام بەدوای هاوبەشێکدا دەگەرێت ، تا لە کارە ناشایستەکەدا لەگەڵی بێت ، بەتایبەت ئەو کارانەی کە لەسەریان فەرز بکرێت .
ئەگەر سەرنج بدەین ، بەرهەمی هەردوو نوسەر لە ماوەی رابردودا لە نوسین و دیمانەکانیاندا ، بڵاوکردنەوەی رەشبینی و بێ ئومێدی و دژایەتی سەربەخۆیی و سوکایەتیە بە تاکی کورد و بە کەم نیشاندانی پێشمەرگەیە ، ئەو کارانە ، کاری مرۆڤی نابوت و ئیرادە زەوت کراون ، خزمەت بە ئەجیندای دوژمنانی کورد دەکات و دەکەونە ریزی ناپاکیەوە ، بۆیە هیچ کامێکیان نایانەوێ ئەو کارە بەتەنها ئەنجام بدات ، بۆیە هەوڵدەدات کەسێکی تری لەگەڵدا بێت ، هەربۆیە ، ئەم دوانە باشترین مەنجەڵ و سەرقەپاغی یەکترین .
ئەوان بە ویستی خۆیان ، نانوسن و دیمانە ناکەن ، بەلکو پێان دەنوسرێت و پێیان دەگوترێت ، هەر بۆیە مەرجی ئەنجام دانی کارەکە دۆزینەوەی کەسێکی تری شەریکی ئەو کارەیە.
ئەوان شوێن پای (ئەحمە میرە)یان هەڵگرتوە ، لە باشترن حاڵەتیاندا دەبن بە (ئەحمەد میرە) و زیاتر نابن !

Top