گه‌نج و خوێنی تازه‌ ئه‌رێ ماڵی مامتان لێدیاره‌؟!

گه‌نج و خوێنی تازه‌ ئه‌رێ ماڵی مامتان لێدیاره‌؟!
نه‌وشیروان مسته‌فا دوای جیابوونه‌وه‌ی له‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ درووشمی گۆڕانخوازی و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی قۆرخكاری و هێنانه‌ پێشی گه‌نج و خوێنی تازه‌ خۆی نمایش كرد، به‌و درووشمانه‌ش توانی به‌شێكی خه‌ڵك بگه‌وجێنێ و بیانخاته‌ خزمه‌ت مه‌رامه‌ شاراوه‌كانی، ئێستا دوای (10) ساڵ خۆی گوته‌نی ده‌گڕێته‌وه‌ ناو ئه‌و كونه‌ گه‌نده‌ڵ و قۆرخكاره‌ی كه‌ لێوه‌ی هاتبووه‌ ده‌رێ، بۆ درووشمی گۆڕانخوازی و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌پرسین: نه‌وشیروان مسته‌فا چی بۆ گۆڕین؟!
ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نده‌ڵانه‌ رێككه‌وتنێك واژۆ ده‌كات كه‌ سه‌رده‌مانێك وه‌ك تاوانبار ده‌یدانه‌ دادگا و قووتی خه‌ڵكی له‌ ده‌م دێنانه‌ ده‌ره‌وه‌،
بۆ گه‌نج و خوێنی تازه‌ش وه‌فده‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌مانه‌ی خواره‌وه‌ پێكهاتبوون:
1 ــ نه‌وشیروان مسته‌فا
2ــ نما نه‌وشیروان مسته‌فا ـــ كوڕی نه‌وشیروان مسته‌فا
3ــ چیا نه‌وشیروان مسته‌فا ـــ كوڕی نه‌وشیروان مسته‌فا
4ــ محه‌مه‌د تۆقیق ره‌حیم ـــ زاوای نه‌وشیروان مسته‌فا
5ــ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ـ ــ كۆنه‌ ئه‌ندمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
6ــ قادر حاجی عه‌لی ـــ كۆنه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
7ــ جه‌لال جه‌وهه‌ر ـــ كۆنه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
8ــ عوسمان حاجی مه‌حمود ـــ كۆنه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
9ــ مسته‌فا سه‌ید قادر ـــ كۆنه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
10ــ شۆڕش حاجی ـــ كۆنه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
11ــ 12ــ له‌ په‌راوێزی وه‌فده‌كه‌شدا سه‌رۆكه‌ ده‌ركراو و جێگره‌ راونراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌بینران.
ئه‌رێ گه‌نج و خوێنی تازه‌ی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ماڵی مامتان لێدیاره‌؟! ئه‌رێ هاتوهاوای حزبی بنه‌ماڵه‌تان بیرماوه‌؟! ئه‌رێ به‌و پێوه‌ره‌ی ئێوه‌ گه‌نده‌ڵیتان پێ ده‌پێوا، له‌ناو وه‌فدی هه‌ردوو لادا كه‌ستان به‌ر چاو كه‌وت دز و گه‌نده‌ڵ نه‌بێ؟!
Top