حەقیقەتێكی تاڵ بۆ یەكێتی و گۆڕان....

حەقیقەتێكی تاڵ بۆ یەكێتی و گۆڕان....
ئەگەر یەكێتی و گۆڕان ئەو رێكەوتنە پاڵیان پێوە بنێت بۆ دوو ئیدارەی، ئەوە بێگومان زۆنی سەوز دەچێتە قۆناغی شەڕی ئەهلی و سلێمانی بەرەو چارەنووسێكی نادیار هەنگاو دەنێت، پاشەكشەی پارتی كارەساتی گەورە لە سلێمانی دروست دەكات، هەموو ئاراستە دژ بەیەكەكان و كۆك لەسەر دژایەتی پارتی، بەرەو سینگی یەكتر تێژ دەبن، ئەمەش سەرباری ئەوەی كە روئیای ناروونی هێزی سەرەكی كە یەكێتی و گۆڕانە خەڵك گیرۆدە رەوشێكی تاڵ دەكات، سەرەتای تەقینەوەی سلێمانی دەست پێدەكات، چونكە سیاسەتی زۆنی سەوز لەسەر بنەمای ئاراستە بووی ئەهریمە زاڵ بووە، كە وێناكردنی پارتیە بە ئەهریمەن" هەموو كێشەكانی ناو سلێمانی كە كێشەی راستەقینەكانن لەپاشەكشەی پارتی دا وەڵامی دەوێت، ئەمەش هیچ وەڵامێكی پێ نابێت، زۆنی سەوز دەچێتە ئەو قۆناغەی كە ئەگەری تەقینەوەی تێدا روودەدات شەڕی ئەهلی سەرتاپای ناوچەكان دەگرێتەوە بۆیە یەكێتی و گۆڕان ئەگەر ئەو هەڵەیە بكەن سەرەتای كۆتای پێهاتنیانە...
Top