ڕۆڵی ئابووری لە دروست بوونی دەوڵەتی کوردی

ڕۆڵی ئابووری لە دروست بوونی دەوڵەتی کوردی
زۆرجار پرسیار ئەکریت کە ئایا کوردستان ھەنگاوی باشی ناوە یاخود بەرەو پێش چونێکی وەھای بەخۆە بینیوە لە ھەموو بوارەکان تابتوانێت دەوڵەتی سەربەخۆ دروست بکات ؟ وەئایا ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی سەربەخۆ لە بەرژەوەندی کوردە لەم قۆناغە یان نا؟ کەسەرۆک بارزانی وەک پێشمەرگەیەکی سەربەخۆ ھەمیشە ھەوڵەکانی چڕتردەکاتەوە دەبێت گەلی کورد دڵنیا بیت کە سەرۆک بارزانی ھیچ ھەنگاویک نانی گەر ئامانجێکی جدی و چارەنوس ساز نەھێنێتە بەرھەم بۆ کوردستان
لەبەر ئەوەی خەڵکی کوردستان ستەمێکی زۆریان بینیوە لەسەر دەستی ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق و بۆیە زۆرینەی خەڵکی کوردستان تامەزرۆی ئەو ڕۆژەن کە کوردستان وەک ووڵاتێکی سەربەخۆ ببینن .
وەلەبەر ئەوەی دوای ساڵی ١٩٩١ کوردستان نیمچە سەربەخۆییەکی وەرگرت ئەمەش ھەلێَکی باش بوو وە ناخی کوردی جوڵاند کە بیر لە مافی چارەی خۆ نووسین بکاتەوە . وە دروست کردنی دەوڵەتی کوردی خەونێکی کۆنە و ڕەک وڕیشەی مێژوویی ھەیە، وە کورد لە ڕابردوو زیاتر لە جارێک توانیویەتی دەوڵەتی کوردی ڕابگەیێنێت جارێکیان لەسەر دەستی شێخ مەحمودی حەفید لە سلێمانی وە جارێکی تر لەسەر دەستی قازی محەممەد لە مەھاباد ، بە ڵام زۆریان نە خایاند ! ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەر بەخۆ کارێکی ئاسان نی یە و کوڵ ڕێزکراو نی یە، ئیمەی میللەتی کورد نابێت وەک گەمژە چاوەرێی ئەوەبین وەک دیاری پێمان ببەخشن دەبێت ھەمووان ئەوە بزانین کە ئەم خەونە گەورە قوربانی دەوێت و لە ھەموو ڕوویەک ئەگەر چاوێک بەمێژووی گەلانی جیھان بخشێنین دەزانین بەچەند قۆناخی سەخت و دژوار تێپەریون ، ئێمەش وەک گەلی کورد زۆر قۆناغ مان تێپەڕاندوەو کەم مان ماوە ، دەش زانین دروست بونی دەوڵەت کارێکی سەختە و کاردانەوەی ھەرێمی و نێودەولەتی لێدەکەوێتەوە بەتایبەتی لە کوردستان، چونکە ھەرسێ دراوسێکانی تورکیاو ئێران وسوریا کوردستانیان ھەیە وبە مەترسی ئەزانن لە سەر ئاسایشی نەتەوەییان ئەگەر دەوڵەتی کوردی دابمەزرێت ؟ بۆ یەپێش ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ پێویستە ئامادەکاری باشی بۆ بکرێت و بیر لە ھەموو سیناریۆکان بکرێتەوە، چونکە پاراستنی دەوڵەتی کوردی سەختترە لە ڕاگەیاندنی .
چۆن ئامادە کاری بکرێت بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان؟
بێ گومان نھێنی ھێزی سەربازی و سیاسی ھەرووڵاتێک لە ھێزی ئابووری یە کەیەتی .ووڵاتە یەکگرتووە کانی ئەمریکا لەڕووی سیاسی وسەربازی بەھێزە چونکە لە ڕووی ئابووری یەوە بە ھێزە .. وە ڕووسیا میراتکری یەکێتی سۆڤیەتی کۆن ئێستا لاوازە لە ڕووی سیاسی چونکە لەڕووی ئابووری یەوە لاوازە . وە ئیسرائیل لە نێو بیست دەوڵەتی عەرەبی جێگای خۆی کردەوە چونکە توانی لە ڕووی ئابووری ژێرخان دروست بکات و بژێوی بۆ دانیشتوانی دابین بکات ، ئەکەر نا چۆن دەیتوانی قەناعەت بە جوولەکەکان بکات کۆچ بکەن بەرەو ووڵاتێکی پڕ مەترسی . وەتوانی ھەبوونی خۆی بکاتە ئەمری واقع وئیسرائیل بەرنامە بۆ خۆرھەڵاتی ناوەراست دادەڕێژێت بە ھۆی بە ھێزی سیاسی و سەربازی کە سەرچاوەیان گرتووە لە بە ھێزی ئابووری . وە ووڵاتی قەتەر کە بچوکترین ووڵاتی عەرەبی یە پێشڕەوی ناوچەی عەرەبی دەکات بە ھۆی بە ھێزی ئابووری ووڵاتەکەی .کەواتە پێویستە ئابووری ڕۆڵ بگێرێت لە دروست کردنی دەوڵەتی کوردی لەرێگای پێشخستنی کەرتە ئابووری یەکانی ھەرێمی کوردستان ودروست کردنی ژێرخانی ئابووری وکۆمەڵایەتی پتەو کە لە ئاستی ووڵاتانی خۆشگوزەران بێت، ئەمەش کارێکی ئەستەم نی یە چونکە ھەرێمی کوردستان داھاتی باشی ھەیە وە ئەتوانرێت داھاتی زۆر زیاتر بکرێت لەڕێگای دروست کردنی ھەلی وەبەر ھێنانی گەورە بۆ دروست کردنی پڕۆژەی ئابووری گەورە لە ئاستی پڕۆژە ئابووری یەکانی ووڵاتانی قەتەر و ئیمارات . وە برەو بە کەرتە ئابووریە کانی وەک گەشتیاری وکشتو کاڵی وپیشەسازی بدەین . بۆ نموونە کەرتی کشتوکاڵی لە کوردستان، کوردستان لەگەڵ ئەوەی خاکێکی کشتوکاڵی بە پیتی ھەیە بەڵام ئێستا نزیکەی ٩٥% کەر ستەی خۆراک لەدەرەوە ھاوردە دەکات، لە کاتێک پارێزگاکانی کوردستان ھەولێرو سلێمانی و دھۆک وکەرکوک لە ساڵانی ھەشتاکان پێویستی یە خۆراکیە کانی ھەموو عێراقیان دابین دەکرد . دەتوانین دووبارە ئەم کرتە ببۆژێنینەوە وپیشەسازی خۆراکیش دابمەزرێنین کە سوود لە بەرھەمە کشتوکاڵیەکان وەربگرێت و ببنە تەواوکەری یەکتر وە ناشکرێت تەنھا پشت بە داھاتی نەوت ببەسرێت چونکە بەھای بەرزی و نزمی نەوت لەھەموو کاتێک دا وولات توشی قەیران دەکات وەک ئەوەی ئیستا ھەرێمی کوردستان توشی ھاتووە گەرچی ھۆکاریش بە بێ پیلانی حکومەت ناوببەین بەڵام بارو دۆخەکە زۆر لەوە زیاتری پێویستە بەھۆی ھاتنی ئاوارەو ئیدارە پێکردنیان لەسەر ئەو بەشە بودجەی بۆھەرێمی کوردستان ھەیەتی و کەئەمەش فشارێکی دیکەیە بۆ بارگرانی کورد دووبارە بەڵام بەو ھەموو ئیرادەو ھێزەیی ھەبووە توانراوە بەشێوەیەکی بەرچاو چارەسەربکرێت گەرچی کەمێ دۆخە لەڕووی دانیشتوانی ناوەوەی ھەرێم ئاراستەیی جیاجیایی لێکەوتەوەو بوە ھۆی قەیرانی دارایی بۆسەرجەم داموو دەزگا حکومی و حیزبی و شلۆقی بازار بەڵام گەلی کورد ھەمیشە لەوە راھاتوە کە بەردەوام بە سەرکەوتوی بەسەر سەرجەم قۆناغە جیاجیاکان بگاتە لوتکەیی سەرکەوتن ئێستا کە کوردستان نیمچە سەربە خۆیە و لە زۆر ڕووی گرنکەوە سەربەخۆی وەرگرتووە وەک سەرچاوەی بەرھەمھێنانی ووزە وەک کارەبا ونەوت و بەنزین . بە تایبەتی کوردستان نەوتێکی زۆری ھەیە وە ئەتوانێ سەرنجی جیھانی پێَ ڕا بکێشێ، چونکە نەوت ئێستا بۆتە دۆسیەیەکی جیھانی و بۆ یەکەم جاریش بەفەرمی نەوت لە کوردستان دەرھێنراوە ئەمەش ھەنگاوێکی زۆر گرنکە بۆ دروست بوونی دەوڵەتی کوردی .وە کوردستان لە ڕووی جوگرافیای سیاسیەوە گونجاوە بۆ دروست کردنی دەوڵەتی سەربەخۆ، ئەگەر سەیری زۆرێک لە ووڵاتان بکەین لە ڕووی ڕووبەری زەوی و ژمارەی دانیشتوان ئەوا ئە بینین ڕووبەری زەویان لە کوردستان بچوکترە وژمارەی دانیشتوانیشیان لە ھی کوردستان کەمترە وەک قەتەر وبەحرەین و کوەیت ...ھتد.
وە زۆر گرنکە ناوچەدابڕێندراوەکان بگەڕیندرێنەوە سەر کوردستان پێش ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی، چونکە ئەو ناوچانە گرنگی ئابووری زۆریان ھەیە بۆ ھەرێمی کوردستان بە ھۆی ھەبوونی کەرستەی خاوی زۆر لەوناوچانە بە تایبەتی نەوت . ئەگەر نابە بێچەوانەوە گێڕانەوەویان زۆر سەخت دەبێت دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی وە دۆسیەکانیان وەک کشمیرو قبرێ وھاوشێوەکانیان لێ دێت.وە پێویستە ژێرخانی سیاسی وئابووری و کۆمەڵایەتی کوردستان پەرەی پێبدرێت بە جۆرێک بەرگەی ھەموو باڵە پەستۆ دەرەکیەکان بگرێت وە ھێزێکی سەربازی نیشتمانی باشمان ھەبێت بتوانێت پارێزگاری لە سنورەکان و ئاسمانی کوردستان بکات . وە ئەمەش کارێکی زۆر سەخت نی یە چونکە بە لایەنی کەم چەند ووڵاتێک ھەن لەبەرژەوەندییان دایە دەوڵەتی کوردستان دا بمەزرێت و ئامادەشن ھاوکاری سوپای کوردستان بکەن و بە نوێترین ئامێری سەربازی پێشکەوتوو چەکدار بکەن .لەکەڵ ئەوەش دەبێت سەرنجی ووڵاتانی زلھیز ڕابکێشین وە بەرژەوەندییان لە کوردستان نەکەوێتە مەترسی ، چونکە بە بێ پاڵبشتی ووڵاتانی زلھێز ناکرێت ووڵاتی سەربەخۆ ڕابگەیەنرێت بە تایبەتی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، کە لە ئێستادا زۆر لە ووڵاتە زلھێزانە پشتگیری دۆزی کوردن ھاتونەتە خەت و ئەویش بە ھەوڵ و ماندوبونی بارزانی کە ھەمیشە پەیوەندییە کان چڕ تر دەکاتەوە لە گەڵ ووڵاتانی زلھیز کە ئەم پەیوەندیانە گرنگی زۆری ھەیە بۆدروست بوون و پشتگیری کردنی دەوڵەتی سەربەخۆ و دەبێت ھەمووان ھاوکارو پشتیوانی ئەم دەستکەوتە گەورە بین و ریز لە ھەوڵ و ماندوبونی پشتیوانی جەنابی سەرۆک ( مسعود بارزانی ) ی ، بین کە بە وپەڕی دڵسۆزی یەوە سەرجەم بەربەست و ئاستەنگەکانی لە ناوەوە دەرەوە ھەرێمی کوردستان شکاندوە .. بۆسەندنی مافی کورد لە دروست کردنی دەوڵەتی سەربەخۆ وەک ووڵاتانی دونیا کە بەوپەڕی سەرکەوتوی ھەنگاوی ناوە ، لەکۆ تایدا ئەلێم باھەموان دەست لەناو دەست بین بۆ بەرەو پێشچونی ووڵات دروست بوونی دەولەتێکی سەربەخۆ یەک گووتاری نیشتیمانی بکەینە مانشێتی دەوڵەتی سەربەخۆی کورد .












Top