*جیهانی چەند جەمسەری ؟؟
*ئێمە لەم نوسینە باسی چەند جەمسەری پێگە بەهێزی سیاسی دەکەین نەوە چەند جەمسەری ئابوری.
-لەنوسینێکی پێشو باسمان لەئەمەم کرد سێ جۆری سیاسەت(شیوعی-ئیسلامی سیاسی-قەومی)هەن دان بەسنور دانانێن.هەرسێکیشیان مەترسیدارن و هەندێکجار دەبنە هاوپەیمانی یەک.
*ئەلێرە باسی چوار کتلەی سیاسی-سیاسی و سەربازی دەکەین
-یەکەمیان
ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا-ووڵاتانی ڕۆژئاوا و دەیان ووڵاتی تری بڕوا بەدیموکراتی.
-دووەم.
یەکیتی ئۆڕوپا + بەریتانیا.
-سێ یەم
ئیسلامی سیاسی.
-چوارەم.
کۆماری چینی میللی-ڕوسیا – و هەندێک ووڵات لەبازنەی ئەم دوو ووڵاتەن نمونەش کۆریایی باکور-کۆماری ئیسلامی ئێران-کوبا-فەنزوێلا ئینجا هەندێ ووڵاتی هەردوو کیشوەری ئاسیا و ئەفریقیا.
-پێنجەم
تاکە ووڵات تورکیا لەناو هێزی باکوری ئەتڵەسی(ناتۆ)یە و مامەڵە لەگەڵ ڕسیا و چین دەکات(بۆ ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تورکیا دەوڵەت و حکومەتێکی وەزیفیە- تورکیا وەک ئیمارات و قەتەر وایە)
*ئەگەر بێت و سەیربکەین هەردوو گروپی (سێ و چوار)؟
-بڕوایان بەدیموکراتی کەمە.
-بڕوایان بەفرەیی کەمە یاخود نیە
-ماف و مافەکان پێشێل دەکەن.
*گروپی چوارەم.
-ووڵاتی زل هێزن و لایان باشە مامەڵەکردن لەگەڵ سەنتەری بڕیاری حکومەتەکان بکەن.
-ململانێ لەنێوان خۆیان هەیە
-گرنگی بەمافی کەمینەکان نادەن
-گرنگی بەسەربەستی تاک و مافەکانی تر نادەن
*گروپی سێ یەم بەتایبەت ووڵاتانی ئیسلامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟
-زیاتر ئارەزوو دەکەن مامەڵە لەگەڵ گروپی چوارەم بکەن
-ئەم ووڵاتانە خۆیان بڕوایان بەمافی پێکهاتە-تیرە-فرەیی-مافەکان-سەربەستی نیە بۆیە لەکاتی مامەڵە لەگەڵ گروپی چوارەم کێشەیان بۆ دروست نابێت.
*ئەلێرە ئەگەر بێتو بەکورتی باسی گورپی یەکەم بەتایبەت ئەمریکا بکەین؟
-لەنێوان ئەم ووڵاتانە ململانێی سیاسی و ئابوری هەیە.
-دیموکراتی و بنەماکان کۆیان دەکاتەوە.
*ئەمەی لێرە لەسەر گروپی یەکەم و دووەم دەبێت بیزانین؟
-ئەم ووڵاتانە تەنیا بەدوای بڵاوکردنەوەی دیموکراتی و ڕێزگرتن لەمافەکان ناگەڕێن بەڵکو بەدوای بەرژەوەندی ئابوری ش دەگرێن
*لەکۆتایی.
-بەهێزی دووبارە بەهێزی پلان و نەخشەی ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەئەمە بەدیار دەکەوێت هەرچی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدات.هەرچی لەووڵاتانی وەک ڕوسیا و زۆرینەی ووڵاتی تری دواکەوتو ڕوودەدات لەبەرژەوەندی ووڵاتە(ئەمریکا)یە. هۆکاریش؟
(*)
(کادری لقی ١٦ی هەولێر+ڕۆژنامەنوس و چاودێری سیاسی).