هه‌ڵبه‌ته مه‌سه‌له‌ی ئابوری زۆرجار رۆژانه گورانكاری به‌سه‌ردادێت، جیهانی ئابوری له ئێستادا له ژێر كونترۆڵی هه‌ندێك وڵاتی زه‌به‌لاحن له‌وانه ئه‌مه‌ریكا و چین و ژاپون و ئه‌ڵمانیا هتد، وڵاتی ئه‌مه‌ریكا زۆرجار باڵی به‌سه‌ر زۆربه‌ی بازاڕه‌كانی دونیادا گرتووه به‌ڵام جارواههبووه وڵاتی تر رێڕه‌وه ئابورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای به‌ره‌و رێگایهكێ تر بردووه، له‌وانه وڵاتی چین كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین وڵات هه‌ژمارده‌كرێت له رووی ئابورییه‌وه، له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی پێشوودا ئه‌م وڵات دوچاری زیان كه‌وت به‌مه‌ش پوكانه‌وه له چالاكی پیشه‌سازی روێدا، هه‌رچه‌نده ئیوانی دراوی چینی رووی له دابه‌زین كرد به‌ڵام چین زۆر زیره‌كانه مامه‌ڵه‌ی ئابوری خۆی كرد و ده‌رفه‌تی خۆی زیاد كرد بۆ سه‌رفكردنی هه‌نارده‌كانی خۆی و هه‌رزان فرۆشتنیان به كڕیاره‌كانی جیهان و به‌هۆی دابه‌زینی نرخی دراوه‌كه‌یان كاڵا هه‌نارده‌كراوه‌كان زیاتر نرخیان داده‌به‌زی و ئه‌مه‌ش پاڵنه‌رێك بوو بۆ پرۆژه‌ی سه‌رفكردنی هه‌نارده لاوازه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان كه پێشتر زۆر كڕیاریان نه‌بوو واته بازاڕی هه‌نارده‌یان زۆر گه‌رم بوو، له لایه‌كێ تره‌وه له كاتی مه‌سه‌له‌ی قه‌رزه‌كانیان هیچ ترسیكیان نه‌بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی داهاتی له راده‌به‌ده‌ریان هه‌بوو بۆ رزگاركردنی بانكه‌كان و ده‌زگاكانیان و پێدانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان، هه‌روه‌ها قه‌رزه‌كانیان به دراوی خۆیان بوو كه ئیوان بوو به‌مه‌ش هه‌ركات بیانویستایه بانكی مه‌ركه‌زی چینی ده‌یتوانێ دراوی زیاتر چاپ بكات، هه‌روه‌ها بازاڕی خانووبه‌ره له چین له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابورییان هیچ راوه‌ستانێ به خۆه نه‌بینی به‌مه‌ش وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان زیاتر كاره‌كانیان جموجۆڵی به‌خۆه بینی و كاردانه‌وه‌ی ئه‌رینی هه‌بوو بۆ ئابوری چین هه‌ڵبه‌ته ئه‌م جموجۆڵه له ئه‌نجامی زۆربوونی دانیشتوانی چین و خواسته‌وه بوو بۆ كه‌رتی نیشته‌جیبوون . تائێستا ئه‌وه‌ی له چین بینیمان جۆره پۆكانهوهیهكی ئابوری بوو به‌ڵام له‌م ماوه‌ی دواییه‌دا به پێ راپورتێكی ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به چالاكی پیشه‌سازی بۆ دووئه‌وه‌نده به‌رزبووه‌وه، باس له‌وه كرا كه قازانجی كۆمپانیا پیشهسازییهكانیان به %8.8 بوو، ئه‌مه‌ش دڵه‌راوكێ كرده نێو دڵی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی جیهان، و پشكی چین CSIبه %2.2 و پشكی شه‌نگه‌های به %1.9 به دوای یه‌ك به‌رزبووه‌وه . به‌مشێوه‌یه كاریگه‌ری كرده سه‌ر پشكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك وول ستریت به %3.19 به 64.8 خاڵ دواخرا، پشكه‌كانی پاریس و فرانكفورت به %3 و لندن به %2.8 نیشانه‌كانیان له بازاڕه‌كانی بورسه داخست، پیش‌تر له ئه‌مه‌ریكا رهاناتی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سود به زۆربوونی تیچووی به‌كارهێنه‌ر كاری پێده‌كرا به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و گورانكارییه له پشكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كه‌م جار هه‌وڵی لابردنی سوده‌كانی دا له‌و كاتانه‌ی كه گورانكاری نرخی نه‌وتیش له ئارادابوو، جگه له‌مانه‌ش ئه‌و راپورتهی چین نرخی نه‌وتی به رێژه‌ی %3 دابه‌زاند، ئه‌م راپورته ته‌نها كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌ندێ وڵات نه‌بوو به‌ڵكو ته‌واوی پشكه‌كانی وڵاته‌كانی ئه‌وروپا زیانیان لێ كه‌وت،وڵاتی ژاپون دراوه‌كه‌ی كه یه‌نه و به‌رامبه‌ره به دۆلار بۆیه هه‌مان كاریگه‌ری دۆلاری به‌سه‌ره‌وه‌بوو، هه‌روه‌ها كۆمپانیای توبكسی ئاسنی ژاپونی %5.2 زیانی لێكه‌وت، ئه‌م گورانكارییهی چین وه‌ك گڵوپیكی سوور بوو بۆ پشكه‌كان و بازاڕه‌كانی دونیا و وڵاته‌كان كه ده‌توانێت به هۆی قازانجی كۆمپانیاكانیانه‌وه گه‌وره‌ترین سه‌رمایه به‌ده‌ست بهینێت و زۆرجار به لێدانێك دانرا كه ئابوری جیهانی پێ بخات، كه‌واته چین وه‌ك سویچیكه و گڵوپی ئابوری جیهان هه‌ڵده‌كات یان ئهیكوژینیتهوه . ماسته‌ر له كارگیری كاردا