لێهاتوویی یاسایی بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی هاوسەرگیری بەپێی یاسای باری كەسیەتی

لێهاتوویی یاسایی بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی هاوسەرگیری بەپێی یاسای باری كەسیەتی
هاوسەرگیری گرێبەستێكی رەزامەندییە لەنیوان پیاو و ئافرەتدا بەپێی ئەم گرێبەستە هەریەكەیان بۆ ئەویتر حەلال ئەبن و ئامانجیش تیایدا پێكهێنانی خێزانیكە لەسەر بنەمای سۆز و خۆشەویستی و محەبەت لەنیوانیانیاندا.
هەڵبەتە پێكهینانی ژیانی هاوسەرگیری پرۆسەیەكی پیرۆزە و ریگایەكیشە لەبەردەم هەموو كور و كچێكدا ئەبئ پیایدا تێپەر ببن وەبەهۆی ئەم پرۆسەیەش خیزان و وەچە دروست ئەبێت و كەئەمەش ئەبێتە هۆی بەردەوام بوونی ژیانی مرۆڤ لەسەر رووی زەوی و رزگاركردنی چینی مرۆڤایەتی لەلەناوچووندا.جا ئەوەی كە جێگای ئاماژە پێكردنیشە ئەوەیە كە هەموو شتیك لەسەر رووی ئەم زەمینە پێویست ئەكات بەیاسایەك رێكبخرێت و یاسای تایبەت بەخۆی هەبێت،لەوانەش پرۆسەی زەواج كەبەیاسایەك رێكخراوە بەناوی یاسای باری كەسیەتی كەئەم یاسایە حوكمی ئەم پرۆسەیە ئەكات،بەپیئ ئەم یاسایەش هەموو لایەن و رووەكانی پرۆسەی زەواج رێكخراوە بەتایبەتیش تەمەنی شیاو بۆ هاوسەرگیری كەمەبەستی باسەكەی منە.هەروەك لەماددەی(7_برگە 1)دا هاتووە و دەلئ(مەرجی تەواوی لێهاتوویی بۆ هاوسەرگیری ئەقل و تەواوكردنی تەواوكردنی تەمەنی هەژدە ساڵییە).كەواتەیاسای باری كەسیەتی دوو مەرجی دیاری كردووە بۆ لێهاتوویی هاوسەرگیری:_
1_مەرجی یەكەم تەواوكردنی تەمەنی هەژدە سالییە/بەشێوەیەكی گشتی هەركەسێك تەمەنی هەژدە سالی تەواوكردبێت ئەتوانی زەواج بكات بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا بۆ كارئاسانی و رەچاوكردنی بارودۆخی ژیان و گۆران كارییەكانی زەمەن یاسا دوو حالەتی جیاكاری یاخود بڵیین تایبەتی باسكردووە:_
-حالەتی یەكەم لەماددە(5_برگە 1)دا هاتووە(هەركەسێك شانزە سالی تەمەنی تەواوكرد و داوای هاوسەرگیری كرد دادوەر بۆی هەیە رێی پێبدات ئەگەر بۆی دەركەوت شایستەیی و توانای جەستەیی هەیەئەمەش دوای رەزامەندی سەرپەرشتیاری شەرعی دەبێت).كەواتە بەپێی ئەم ماددەیە ئەبێت كەسەكە شانزە سالی تەمەنی تەواو كردبێت و بێی نابێتە تەمەنی حەڤدەسالی.
-حالەتی دووەم لەماددە(8_برگە 2)دا هاتووە(ئەگەر ئەوپەری پێویستی لەئارادابێت ئەوا دادوەر بۆی هەیە رێپێدانی هاوسەرگیری بدات بەو كەسەی كەپێی ناوەتە تەمەنی پانزە ساڵییە وەمەرجیشە بۆ ئەم ریپێدانە ئەو كەسە بالغبوونی شەرعی و توانای جەستەیی هەبێت).كەواتە ئەوكەسەی تەمەنی چواردە سالە و نەگەیشتۆتە تەمەنی پانزە سالی ئەوا بەپێی یاسا رێگای پێنادرێت زەواج بكات لەوانكەی یاساوە.
2_مەرجی دووەم عەقڵە/مەرجە ئەو كەسەی ئەچێتە ناو پرۆسەی هاوسەرگیری كەسێكی عاقڵ بێت واتە هیچ نەخۆشییەكی عەقڵی نەبێت ئەمە وەكو رێسایەكی گشتی بەلام لێرەشدا یاسا حالەتێكی جیاكاری باسكردووە كەلەماددەی(7_برگە 2)داهاتووە و دەلئ(دادوەر بۆی هەیە رێگا بدات بەیەك لەدوو هاوسەرەكان گەر نەخۆشی ئەقلی هەبێت هاوسەرگیری بكات بەمەرجئ ئەگەر بەراپۆرتی لێژنەی پزیشكی تایبەتمەند دەركەوتبێت كە هاوسەرگیرییەكەی زیان بەكۆمەلگا ناگەیەنێت و لەبەرژەوەندی خۆیەتی بەمەرجێك هاوسەركەی دیكەی بەروونی و بەنووسین رازی بئ لەكاتی گرێبەندی هاوسەرگیرییدا).
كەواتە یاسا گرینگی بەدیاری كردنی تەمەن داوە لەبواری هاوسەرگیریدا و بەشێوەیەكی گشتیش تەمەنی شیاوی بۆ هاوسەرگیری بە هەژدە سال دیاری كردووە بۆ كور و بۆ كچ بەلام لەپال ئەمەشدا چەند جیاكارییەكی لەماددەكانی(5_8)دا باسكردووە.جار هەر كەسیك زەواجی كرد كەر خۆی یان دەزكیرانەكەی نەكەیشتبووە تەمەنی یاسایی دیاری كراو ئەوا لەدادكاكاندا زەواجی بۆ ناكریت و بەلكو زەواجەكەیان دوائەخریت تاكو كەسەكە تەمەنی یاسایی تەواو ئەكات هەروەك جۆن لەسەرەوە ئامازەم بەتەمەنی یاسایی كرد
Top