بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و شازاده‌ محه‌مه‌د سه‌لمان له‌ سعودیه‌ كۆبوونه‌وه‌

بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و شازاده‌ محه‌مه‌د سه‌لمان له‌ سعودیه‌ كۆبوونه‌وه‌
سه‌رچاوه‌ : ئه‌لجه‌زیره‌

راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ، رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 22ی نۆڤمبه‌ری 2020 ، بینامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌ نه‌هێنی به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ چووه‌ و له‌وی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمانی جێنیشنی پادشای سعودیه‌ و مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبۆته‌وه‌.

یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی نه‌تانیاهۆ كه‌ كاربه‌ده‌ستێكی حكومه‌ت و ئه‌ندامی پارتی لیكۆده‌ زانیاری راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانی پشتراستكرده‌وه‌ و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ سه‌ركرده‌كانی ئیسرائیل كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعودی ئه‌نجامداوه‌ و ، ئه‌مه‌ش به‌ ده‌سكه‌وتێكی سه‌رسورهینه‌ر وه‌سف كرد.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ وه‌زیری خویندنی حكومه‌تی ئیسرائیل كه‌ یاوه‌ری ئیسرائیل بووه‌ راشكاوانه‌ به‌رادیۆی سوپای ئیسرائیلی راگه‌یاندووه‌ : زۆ ربه‌ دڵنیایه‌وه‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و شازاده‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌ سعودیه‌ ئه‌نجامدراوه‌ ، به‌ڵام له‌ پشت په‌رده‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ ، ئه‌مه‌ ویارای ئه‌وه‌ی ئێستا بۆته‌ نیمچه‌ فه‌رمی و ئاشكرابووه‌، ئه‌مه‌ش پرسێكه‌ له‌و په‌ڕی گرنگیدایه‌.

كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشمه‌ی شاندی ئیسرائیل له‌ سعودیه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆیه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ له‌ نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و به‌رپرسانی سعودیه‌ ، ئه‌مه‌ش له‌ كاتیكدایه‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی بگه‌یه‌نیته‌ قه‌ناعه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ ، میدیای عه‌ره‌بی و جیهانی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ سعودیه‌ نه‌كردووه‌ ، هه‌تا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ رادیۆی سۆپای ئیسرائیلی به‌ ئاشكرا رایگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌دا یۆسی كۆهێن سه‌رۆكی ده‌زگای موسادیش ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی ئیسرائیل و سعودیه‌ بووه‌،












گوڵان
Top