فۆرینه پۆڵسی: كامیان ده‌وڵه‌تی شكستخواردوو ئه‌بن، كوردستان یان عیراق؟
July 19, 2017
راپۆرتەکان
وه‌رگێڕانی: كه‌ویار عومه‌ر
بابه‌تێك له نیوس ویك بڵاوكرابۆیه‌وه باسی له‌وه‌ده‌كرد كه ده‌وڵه‌تی كوردستان ولاتێكی شكست خواردوو ده‌بێت و بوونی كێشه‌ی ئاو سنور و میلیشیای به به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌زانی،له كاتێكدا من نامه‌وێ ئه‌و كێشانه بچوك بكه‌مه‌وه كه كه كورده‌كان رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو سنوره‌كان له‌هه‌مان كاتدا ، ئه‌و كێشه‌ی كه توركیا و ئیران دروستی ده‌كه‌ن به‌ڵام بوونی ئه‌و به‌ربه‌ستانه مانای ئه‌وه نییه كه كوردستان ده‌وله‌تیكی شكستخوارده‌وو ده‌بێت، ژیان له‌ژیر ده‌سه‌لاتی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ژیان له‌ژێر حكومڕانی نێچیرڤان بارزانیدا ده‌یسه‌لمینێت كامیان ده‌وڵه‌تی شكست خواردوون.
له ژێر فه‌رمانره‌وای نوری مالكیدا، سووننه‌كان ئه‌شكه‌نجه ده‌دران، ده‌ستدریژییان ده‌كراسه‌ر، سوكایه‌تییان پیده‌كرا، وه له‌رووی مه‌زهه‌بیه‌وه له‌ناوده‌بران، له به‌غداد له‌نیوان ساڵانی 2003-2007 ڕیژه‌ی سوننه له %45 بۆ %25 كه‌می كردوو له ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌شدا به‌عسییه‌كان ده‌ستیان به كرده‌وه‌ی خوێناوی كرد وه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی ، ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و رفاندن و چه‌ندین كرده‌وه‌ی تری تیرۆرستی.ئه‌وه‌ش سه‌ریكێشا بۆ شه‌ری ناوخۆ و به‌هۆیه‌وه هه‌زان هاوڵاتی بێتاوانی عیراقی كوژران. ئه‌مریكا جوڵانه‌وه‌یه‌كی به‌ئاگاهینانه‌وی ده‌ستپێكرد بۆ ئه‌وه‌ی سوننه‌كان لوله‌ی تفه‌نگه‌كانیان له ئه‌لقاعیده بكه‌ن نه‌ك هێزه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ته‌ش هیچ ده‌سكه‌وتێكی بۆ سوننه‌كان نه‌بوو مالكی په‌یمانه‌كه‌ی نه‌برده سه‌رو سوننه‌كانی توشی بێكاری كرد و زیاتر وه هانیدان بۆ توندووتیژی كه دواتر بینیمان..وه له‌ده‌ره‌نجامدا سوپای عیراق بو به سوپایه‌كی شیعه‌و یه‌كێتی عیراقی وه‌لاوه‌نا.
دوای ئه‌وه‌ی ئۆباما بۆیه سه‌رۆكی ئه‌مریكا و بریاریدا هێزه‌كانی له عیراق بكشێنیته‌وه، مالكی ده‌ستی به كه‌مپه‌ینیكی سسته‌ماتیك كرد بۆ له‌ناوبردنی كایه‌كانی ده‌وڵه‌ت و جێگرتنه‌وه‌ی به حزبه‌كه‌ی خۆی و كه‌سانی پرۆڤێشنالی له‌سه‌ر كار لابردوو لایه‌نگرانی خۆی له جێگه دانان.هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵی گه‌یشته لوتكه به‌پێی راپۆرتێكی نیۆرك تایمز، له‌سه‌رده‌می مالكیدا 220 ملیار دۆلار كه بودجه‌ی 6000 پرۆژه بووه دیارنه‌ماوه‌و تائێستا هیچ كام به‌و پرۆژانه جێ به‌جی نه‌كراون، وه نزیكه‌ی 70 ملیار دۆلار له خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت ده‌رهێنراوه به‌لام تا ئیستا نه‌گه‌رێنراوه‌ته‌وه.
له سالی 2010 خه‌ڵكی عیراق له گه‌نده‌ڵیه‌كانی مالكی بیزار بوون و هه‌ڵبژاردنه‌كانی دۆراندوو و شكستی هێنا له‌وه‌ی ببێته كه‌سێكی مۆدێرنی پرۆ-رژئاوای كه له وڵاته‌كه‌یدا هه‌موو نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كان پێكه‌وه بژین.
هه‌رچه‌نده ئه‌و چیتر گه‌وره‌ترین حزبی ناو په‌رله‌مان نییه،به‌ڵام ئیداره‌ی ئه‌مریكا ئه‌وكات پشگیرییان كرد له‌ده‌سه‌ڵات بمێنیته‌وه ئه‌وه‌ش شكاندنی ده‌ستوری عیراقی بوو، هه‌ر بۆئه‌وه‌ی گرفته‌كان قوڵتر ببنه‌وه، ئیران پشتی مالكی گرت له‌به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنی چه‌ند وه‌زاره‌ت و شوێنیكی هه‌ستیار به‌ئیران، و یه‌كه‌م كاریشی دوای ئه‌وه دروستكردنی به‌ره‌یه‌ك بۆ دروخستنه‌وه‌ی هه‌ژموونی رۆژئاوا له ناوچه‌كه‌و توانیان ئه‌مریكا له عیراق دووربخه‌نه‌وه‌و ئه‌مریكا كشایه‌وه و ئه‌ویش حوكمێكی خراپی كرد تا 2014 و چه‌ندین ده‌ره‌نجامی خراپی لێكه‌وته‌وه.
وه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2010 ، مالكی داوای ده‌سگیركردنی تارق هاشمی كه سوننه‌كاتی توره‌تركرد و هاشمی ناچار بوو وڵات جێ بێڵێت و دواتر حكومی له سیداره‌دانی به بێ ئاماده‌بوونی خۆی به‌سه‌ردا درا و تائێستا له دووره وڵاتی ده‌ژی.
هاشمی تاكه قوربانی سه‌رده‌می مالكی نییه ،مالكی هێزه ئه‌منیه‌كانی خۆی بۆ سه‌ركوتكردنی نه‌یاره‌كانی به‌كار ده‌هێناو سه‌دان هه‌زار سوننی ئازاردراو ن و له زینداندان چه‌ندین ساڵه بی دادگای كردن.به‌پێی راپۆرتێكی هیومان رایتس ۆچ سوننه‌كان ته‌نانه‌ت قه‌تڵوعامیش كراون . پشگیریكردنی مالكی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشی دۆراند بووه هۆكاری گه‌شه‌كردنی داعش له عیراق و چونكه سوننه‌كان هیوایان له پرۆسه‌ی سیاسی عیراق له‌ده‌ست دابوو و ئه‌وه‌ش عیراقی به‌ره‌و توندووتیژی برد. به‌هۆی مالكییه‌وه عیراق به‌راستی وڵاتیكی شكست خواردووه وه هه‌روه ده‌مێنیته‌وه سه‌ره‌رای ئه‌وه داعش له موسڵ ده‌ركراوه به‌هۆی ئه‌و شوره مه‌زهه‌بی و كه‌نده‌ڵیه‌ی مالكی كردی و تا ئیستا چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
..
له‌به‌رامبه‌ردا ، حكومه‌تی هه‌رێی كوردستان له‌وكاته‌دا خه‌ریكی گه‌شه‌كردن بوو. نیچیرڤان بارزانی ئه‌وكه‌سه‌یه كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستانی بۆ توركیا ده‌ستپیكرد و وه وایكرد كه په‌یوه‌ندی نێوان توركیا‌و كوردستان دروست بێت، كاتێك نێچیرڤان بارزانی وتی نه‌وتی كوردستان هه‌نارده ده‌كه‌م ، وه له‌ریگه‌ی توركیاشه‌وه ده‌یكه‌م خه‌ڵك ئه‌وه‌ی به خه‌ونیش نه‌ده‌زانی،به‌لام ئه‌مرۆ كوردستان هه‌نارده‌یه‌كی سه‌ره‌كی نه‌وته له رێگه‌ی توركیاوه وه نێچیرڤان بارزانی له ئیستادا په‌یوه‌ندی باشی كاری هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه، له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی ئه‌ودا قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌رێمكی كوردستان و توركیا 8 ملیار دۆلاره، ئه‌و دوژمنی پێشووی كوردستانی گۆری به هاوبه‌شی بازرگانی، ئه‌وانه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك روویان داوه، بارزانی له سه‌ره‌تای ده‌ستپیكردندا رایگه‌یان كه ئامانجی ته‌نیا دامه‌زراندنی ده‌وله‌ته له هه‌رێمی كوردستان و ناگاته سنوره‌كانی توركیا،كه ئه‌وه‌ش یارمه‌تی هێوركردنه‌وه‌ی توركیایاندا، وه له‌ژیر فه‌رمانره‌وای ئه‌ودا شتی زۆر هه‌یه پیشكه‌شی توركه‌كانی بكات. پیسه‌شازی نه‌وتی كوردستان ئه‌نده سه‌ركه‌وتوو بووه كه چه‌ندین كۆمپانیای مه‌زنی وه‌ك ئیكسۆن مۆبیل و شیفرۆن پییان باشه له هه‌رێمی ئارامی كوردستان كاربكه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه مانای ئه‌وه‌ش بێت كه ئه‌وان نه‌توانن له عیراق وه به‌رهێنان بكه‌ن، ئه راستتیه‌ی كه نێچیرڤان بارزانی توانیوویه‌تی گرینتی بدات كه كوردستان هه‌ر به‌ئارامی ده‌مێنیته‌وه‌و دوور ده‌بیت له‌شه‌ری مه‌زهه‌بی یارمه‌تی قه‌ناعه‌تپیكردنی وه‌به‌رهێنه‌ره بیاینه‌كانی داوه بێنه كوردستان به توركه‌كانیشه‌وه. وه هه‌روه‌ك هه‌موانی تر توركه‌كانیش پیویستیان به نه‌وته ئه‌وانیش پییان باشه له هه‌ریمی به‌رن نه‌ك له ناوچه‌یه‌كی شه‌ری ناوخۆدا.
هه‌روه‌ها، پرۆژه‌كانی گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشبردنی نێچیرڤان بارزانی هه‌موو هه‌رێمه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند كرد و یارمه‌تیده‌ربوون بۆ دامه‌زراندنی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ت، كه كورده‌كان هیوایانه دایبمه‌زرێنن دوای ریفراندۆم. هه‌روه‌ها نێچیرڤانی هه‌وڵیداوه گه‌نده‌لی نه‌هێڵێت له حكومه‌ته‌كه‌و پاره‌ی به‌فیرۆدراو بگه‌رێنێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت، وه به‌یارمه‌تی به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا ریفۆرمی له وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه ده‌ست پیكردووه و ده‌یه‌ویت هیزێكی یه‌كگرتووی به‌هێز بۆ پاراستنی ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كه دابمه‌زرێنیت.
به بنیادنانی هاوپه‌یمانێتی و گۆرینی دوژمنه‌كان بۆ هاوبه‌شی بازرگانی، گرێنتی سه‌لامه‌تی بۆ هه‌مووان ، پارێزگاریكردن له كه‌مینه‌كان، خۆبه‌دوورخستن له‌شه‌ری مه‌زهه‌بی، پیشخستنی هه‌ریمه‌كه، یه‌كخستنی هیزه‌كانی پیشمه‌رگه‌و شه‌ری گه‌نده‌لی، بارزانی توانای سه‌ركرده‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی پیشانداوه، ئه‌و كوالێتیانه پیشانی ده‌دات كه ده‌وله‌تمه‌دارێكه ده‌زانیت چۆن مامه‌له له‌گه‌ڵ كێشه‌و قه‌یرانه‌كاندا بكات، ئه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و خواست و ئه‌و لێكدانه‌وانه‌وه و به‌هره‌یه‌ی هه‌بێت هیچ هۆكارێك نیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌نوو نه‌بێت هه‌تا ئه‌گه‌ر رووبه‌رووی زۆر رێگری گه‌وره‌ش بیته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیران ده‌یه‌ویت سه‌ربه‌خۆی كوردستان شكست پیبینیت، توركیا دوودڵه له ریفراندۆم،كێشه‌ی سنوره‌كان و ئاو بوونی میلیشیاو چه‌ندین گرفتی تر، له‌به‌ر ئه‌وه پیم وایه ده‌بێت هانی كورده‌كان بده‌ین ئیسرائیلی دووه‌م له خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست بنیاد بنێن كه ریز له مافی مرۆڤ، كه‌مینه ومافی ژنان وهاوره‌گه‌زبازه‌كان ده‌گرێت، ئیمه نابێت له پێشوه‌خته لیكدانه‌وه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه ئه‌و ده‌وله‌ته سه‌ركه‌توو نابیت ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی رێگری راسته‌قیته ده‌بیته‌وه.