رۆزنەفت بۆ رووسیا وەك ئیكسۆن موبیل وایە بۆ ئەمریكا حكومه‌تی كوردستان . . . وه‌رچه‌رخانی سیاسه‌تی ئابووری بۆ په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی
June 5, 2017
راپۆرتەکان
دیاره بایه‌خپێدانی گۆڤاره‌كه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووریی سان پترسبۆرگ به سربیا وه‌ك نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌تووی ئابووری له‌ناو ئه‌وروپادا، پیشاندانی نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی ئابووریی رووسیایه له گه‌شه‌پێدانی وڵاتانی دیكه‌دا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه سربیا په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌وره‌ی بارزگانی و ئابووری له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه له سربیا كۆمپانیاكانی رۆژئاوا بوونیان نه‌بێت، به‌ڵكو وه‌ك سه‌رۆكی ژووری بارزگانی و پیشه‌سازی سربیا له نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێكردووه: "ئه‌و هۆكارانه زۆرن كه وایكردووه وڵاتێكی بچووكی وه‌ك سربیا ببێته دووڕیانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ بوونی به‌م دووڕیانه ئه‌وه‌یه كه سربیا بۆته ناوچه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش بۆ بزنس و وه‌به‌رهێنان."
ئه‌گه‌ر لێره‌دا به‌راوردێك له‌نێوان كوردستان و سربیا بكه‌ین، ده‌بینین كوردستانیش چه‌ندین ساڵه له‌میانه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته ئابوورییه‌ی حكومه‌تی كوردستان پیاده‌ی ده‌كات، وه‌ك وڵاتێكی بچكۆڵه بۆته دووڕیانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و فاكته‌ری سه‌ره‌كیش بۆ بوونی به‌م دووڕیانه ئه‌وه‌یه كوردستان بۆته ناوچه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش بۆ بزنس و وه‌به‌رهێنان و له‌مه‌ش زیاتر هه‌ر ئه‌م دووڕیان و سه‌رنجڕاكێشییه‌ی له‌لایه‌ن جیهانه‌وه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كاتێك تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر كوردستان و سه‌رۆك بارزانی بڕیاری شه‌ڕی مان و نه‌مانی دا‌و به ئیراده‌ی هێزی پێشمه‌رگه پێشڕه‌وی هێرشی تیرۆریستانی داعش راگیرا، له هه‌مانكاتیشدا هه‌موو جیهان پێكه‌وه گوتیان: "كوردستان هێڵی سووره و نابێت لێ بگه‌ڕێین تیرۆریستانی داعش كاولی بكه‌ن." له‌مه‌ش زیاتر راسته تیرۆریستانی داعش له حوزه‌یرانی 2014 موسڵیان داگیركرد و خه‌لافه‌تیان راگه‌یاند، به‌ڵام هه‌تا له ئابی 2014 تیرۆریستانی داعش هێرشیان نه‌كرده سه‌ر كوردستان، ئه‌مریكا بڕیاری نه‌دا هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش ده‌ست پێبكات، هه‌ر له‌دوای ئه‌م بڕیاره‌ش هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش دروست بوو كه 68 ده‌وڵه‌ت له‌خۆی ده‌گرێت و هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ئه‌و هاوپهیمانیهتییهش پشتگیریی كوردستان و هاوكاری پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له ساڵی 2002 له‌میانه‌ی وتارێكیدا كه له (مه‌ڵبه‌ندی مسته‌فا بارزانی بۆ ئاشتی) و له كۆنفراسی (كورد كلیلی سه‌قامگیریی عێراقه) پێشكه‌شی كرد، سه‌باره‌ت به ئایندهی عێراقی دوای رژێمی سه‌دام حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كوردستان وڵاتێكه خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ی په‌تڕۆڵ و ئاو و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی سرووشتی دیكه‌یه، ئێمه پێشتر به پهتڕۆلهكهی خۆمان سووتێنراوین، بۆیه ترسمان هه‌یه له داهاتووشدا ئه‌مه دووباره ببێته‌وه، ئه‌م پێشبینییه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان له سه‌ره‌تای 2014 جارێكی دیكه هاته‌دی و نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، بودجه و مووچه‌ی كوردستانی بڕی، ئه‌مه‌ش له پێناوی ئه‌وه بوو كه حكومه‌تی كوردستان بڕووخێنێت، به‌ڵام ئیراده‌ی حكومه‌ت و خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان وایكرد، ئه‌و پیلانه‌ی حكومه‌تی عێراق سه‌رنه‌گرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شی كه كوردستان دوای ئه‌م بودجه و مووچه بڕینه رووبه‌ڕووی شه‌ڕێكی سه‌پێندراویش بووه‌وه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ریش روویانكرده كوردستان، له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه نرخی نه‌وت زۆر به‌خێرایی دابه‌زی و له‌مه‌ش زیاتر حكومه‌تی كوردستان نه‌یده‌توانی وه‌ك پێویست نه‌وته‌كه‌ی خۆیشی بفرۆشێت، به‌ڵام حكومه‌تی كوردستان توانی له‌ناو ئه‌م بارودۆخه‌دا، ئیداره‌ی ئه‌و دۆخه ئابوورییه قورسه و ئیداره‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕ به دریژایی 1300 كیلۆمه‌تر و ئیداره‌ی ئه‌و دوو ملیۆن ئاواره‌یه‌ش بدات كه روویان كردبووه كوردستان. ئه‌وه‌شی بووه هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی كوردستان بتوانێت ئه‌م شه‌ڕه هه‌مه‌لایه‌نه ئابووری و سه‌ربازییه بباته‌وه، دوای خۆڕاگریی خه‌ڵك و قاره‌مانیه‌تی هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌و متمانه گه‌وره‌یه بوو كه حكومه‌تی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی جیهان دروستی كردبوو، راسته حكومه‌تی كوردستان نه‌یده‌توانی وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی به‌فه‌رمی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت، به‌ڵام بوونی ئه‌و هه‌موو كۆمپانیایه له كوردستان بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی قه‌رزێكی گه‌وره بده‌نه حكومه‌ت و ئه‌و قه‌یرانه سه‌خته تێپه‌ڕێنن و سه‌قامگیرییه‌كی ئابووری له‌سه‌ر بنه‌مای ریفۆرمی دارایی بۆ كوردستان دووباره بگێڕێته‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی جیهان ساڵی 2007 به ساڵی جۆرێك له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ئابووریی جیهان له‌دوای هه‌ڵاوسانه گه‌وره‌كه‌ی 2008 داده‌نرێت، به‌ڵام بۆ كوردستان ساڵی 2007 به ساڵی وه‌رچه‌رخان له سه‌قامگیری ئابووری بۆ گه‌شه و په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌غدا له‌ساڵی 2014 بودجه و مووچه‌ی كوردستانی بڕی، ئه‌م سێ ساڵه‌ی رابردوو راسته سێ ساڵی سه‌خت بوو بۆ حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی دیكه بوو بۆ متمانه‌ی حكومه‌تی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهان و ئێستا ده‌وڵه‌تانی جیهان و كۆمپانیا گه‌وره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تی ئابووری و متمانه‌ی حكومه‌تی كوردستان، دێنه وڵاتمان و دووباره ده‌ست به وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌نه‌وه. باشترین به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر هه‌نگاوهه‌ڵگرتن بۆ گه‌شه و په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام له‌كوردستان، ئه‌و گرێبه‌سته‌یه كه به چاودێری سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان له نێوان وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان و كۆمپانیای رۆسنه‌فتی رووسیا كراوه، ئه‌م كۆمپانیایه بۆ رووسیا هاوشێوه‌ی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیله بۆ ئه‌مریكا، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌م كۆمپانیایه كه ناوی ئیگۆر سیشینه یه‌كێكه له دۆسته متمانه‌پێكراوه‌كانی سه‌رۆك فلادمێر پۆتین، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه پێگه‌ی ئیگۆر سیشین لای سه‌رۆك و ئیداره‌ی رووسیا، هاوشێوه‌ی پێگه‌ی ریكس تیلرسۆنه، ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی ئیسكۆن موبیل بووه لای سه‌رۆك و ئیداره‌ی ئه‌مریكا. هه‌روه‌ها چۆن گرێبه‌ستی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیكسۆن موبیل وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌ی له‌سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر كوردستان دروستكرد و كۆتایی به‌سیاسه‌تی (یه‌ك عێراق) ی له سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به عێراق هێنا، به‌هه‌مان شێوه، ئه‌م گرێبه‌سته‌ی نێوان كوردستان و كۆمپانیای رۆسنه‌فت كۆتایی به سیاسه‌تی (یه‌ك عێراق) له سیاسه‌تی رووسیا به‌رامبه‌ر به عێراق ده‌هێنێت.
كێشه و گرفتی سه‌ره‌كیی تێڕوانین و سیاسه‌تی رووسیا له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌وخاڵه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه رووسیا نایه‌وێت ئه‌مریكا و ناتۆ به رێگه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی رژێمه‌كان له‌ژێر ناوی دیكتاتۆریدا بڕووخێنن، بۆیه له‌م روانگه‌یه‌وه رووسیا پشتگیری له‌مانه‌وه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات، به‌ڵام به دیوه‌كه‌ی دیكه‌یدا تێڕوانین و سیاسه‌تی رووسیا له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌مریكا نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی سووریاش له‌و خاڵه‌دا یه‌كده‌گرێته‌وه به‌وه‌ی رووسیا ناخوازێت جێگره‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی داعش، سیستمی ویلایه‌تی فه‌قی بێت به هاوشێوه‌ی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا، بۆیه له‌م بازنه‌یه‌دا و سه‌باره‌ت به كوردستان وه‌ك كیانێك كه ئێستا به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت، تێڕوانین و سیاسه‌تی رووسیا له‌گه‌ڵ تێڕوانین و سیاسه‌تی ئه‌مریكا و رۆژئاوا هاودژی دروست ناكات و له‌و خاڵه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه كه ده‌وڵه‌تی كوردستان خزمه‌تێكی گه‌وره به ئاشتی و ته‌ناهیی ناوچه‌كه ده‌كات و ده‌بێته وێستگه‌ی یه‌كه‌م بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، دیاره كوردستان ته‌نیا وڵات نییه له ناوچه‌كه‌دا كه سیاسه‌تی رووسیا و ئه‌مریكا تیایدا یه‌كده‌گرێته‌وه، به‌ڵكو ئوردن و ئیسڕائیل و سعودیه و ته‌نانه‌ت میسریس ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن كه به هاوشێوه‌ی كوردستان خۆیان به هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا ده‌زانن و په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر پته‌ویشیان له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌یه.
دیاره دروستبوونی په‌یوه‌ندیی ئابووری و بارزگانی له‌گه‌ڵ رووسیا، ده‌روازه‌یه‌كی گرنگه بۆ په‌یوه‌ندیی سیاسی و دیپلۆماتی له نێوان هه‌ولێر و موسكۆ، به‌مه‌ش وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ له پێگه‌ی كوردستان له‌ناو ده‌وڵه‌تانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دروست ده‌بێت، به‌تایبه‌تی كه ئێستا هه‌ر یه‌كه له وڵاتانی (ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا) په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر باشیان له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌یه و هه‌ڵوێستی خۆیان راگه‌یاندووه له‌وه‌ی كه دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نابن، له‌به‌شداریی ئه‌مجاره‌ی شاندی كوردستانیش له كۆڕبه‌ندی ئابووری سان پترسبۆرگ، راشكاوانه ئه‌وه‌مان له ئاستی پێشوازی سه‌رۆك فلادمیر پۆتین و سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان ده‌خاته‌به‌ر چاو كه، ئاستی پێشوازییه‌كه و بهخێرهاتنهكهی سه‌رۆك پۆتین پێی گوتین رووسیاش دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نابێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك گرێبدات بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئه‌وا چوار ده‌نگی هه‌میشه‌یی به مسۆگه‌ری ڤیتۆ دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌كار ناهێنن و ده‌مێنێته‌وه چین، كه ئه‌ویش جێگه‌ی مه‌ترسی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی چین له خراپترین حاڵه‌ته‌دا ئه‌وه ده‌بێت كه بێده‌نگ ده‌بێت و ده‌نگ نادات، واته سرووشتی سیاسه‌تی چین به‌و شێوه‌یه هه‌رگیز په‌نا بۆ ڤیتۆ نابات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پرسه‌كه په‌یوه‌ندی به سه‌ربه‌خۆیی تایوانیشه‌وه هه‌بێت.