ترامپ ئینزارێك ئاراستەی سوریا و ئێران دەكات .... دینس رۆس*
April 9, 2017
راپۆرتەکان
***
بڕیارەكەی سەرۆك ترامپ بە لێدانی 60 رۆكێتی تۆماهۆك كروز لە بنكەی ئاسمانی شوعەیرات ، ئەو بنكەیەی كەهەفتەی رابردوو فرۆكەكانی سوریا لێوەی فڕیوون بۆ ئەوەی بەچەكی كیماویی لە شاری خان شەیخون بدەن زۆر خێرا و كاریگەربوو، هیچ گومانی تێدانیە سروشتی سەختی هێرشەكە پەیامێك بوو پێیان گەیشت، بەڵام وەڵامدانەوەی ئەمریكا زۆر راشكاوانە پەیامێك بوو بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا و هاوپەیمانەكانی و هەروەها كۆمەڵگەی نیودەوڵەتیش، ئەمەش بەو مانایەی چەكی كیمایی بە بێ سزادان بەكارناهێنرێت.
بەدڵنیاییەوە ئەو گورزە سەربازییەی ئەمریكا كە ئامانجی خۆی پێكاو زیانێكی گەروەسی بە بنكەیەكی ئاسمانی سوریا گەیاند ، بیگومان دەگاتە ئێرانیەكان و كۆریایی باكوریش بۆ ئەوەی زۆر بەجدیەوە قسەكانی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ وەربگرن و حسابی لەسەر بكەن، هەروەها دەبێت مەغزای ئەوەش بخوێنرێتەوە بەوەی كاتێك ئەم بریارە دراوە شی جینپی سەرۆكی چین كە زۆر دۆستی كۆریای باكور لە فلۆریدا لەگەڵ بەرێز ترامپ لە كۆبوونەوەدا بوون.
ئەمە لە كاتیكدا نەیارەكانمان بەبێ شك سەرنجی ئەوەیانداوە كە وەڵامدانەوەكانی ئەمریكا نەتها قسە نیە و كاتیك كە سنور دەبەزێنرێت یان ئاگاداركردنەوەكانی ئەمریكا وەك خۆی گوێی لێ ناگیرێت.لەهەمانكاتدا دۆستەكانیشمان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ، عەرەب و ئیسرائیل وەك یەك دڵیان بەم گورزە ئاوی خواردەوە و دڵخۆش بوون. هەروەها تارادەیەكیش گەیشتبوونە ئەو قەناعەتەی كە لەماوەی ئیدارەی سەرۆك ئۆبامادا ئەمریكا لە بەرپرسیاریەتی ئەو ناوچەیە خۆی كشاندبوەوە . بۆیە ترسی ئەوەیان هەبوو كە سەرۆك ئێران وەك بەشێك چارەسەری كێشەكان سەیر بكات لە ناوچەكەدا نەك سەرچاوەی كێشەكان ، ئێستا ئەو هاوپەیمانەمان لەناوچەكەش، زۆر بەجدی قسەكانی ئیدارەی ترامپ وەردەگرن و لەوانەیە زیاتر وەڵامدانەوەیان بۆ خواست و داواكاریەكانی ئەمریكا هەبێت.
بۆ دۆست و دوژمن وەك یەك روونبوەوە كە ئەم كردەوە كاریگەری خۆی هەیە بە تایبەتی كە دەركەوت بە شێوەیەكی سەركەوتوو كاریگەری لەسەر رەفتاری سوریا و ئێران و روسیاكردووە، جارێ كاتەكە زووە بڵێن بەشار ئەسەد جارێكی دیكە تێستی ئەمریكا بكات و هێرشێكی دیكەی كیماویی دووبارە بكات، ئەگەر كاری وابكات ، ئەوا خۆی رووبەرووی مەترسیەكی گەورەتر دەكات بەشێكی دیكەی هێزە ئاسمانیەكەی لەناو دەچێت، ئەمەش بە بەبەرژەوەندی چەكدارانی ئۆپۆزسیون دەشكێتەوە.
بیگومان لەوانەیە بەسار ئەسەد جارێكی دیكە چەكی كیماویی بەكار نەهێنێتەوە، لەبری ئەوەی زیاتر بە بۆمبی بەرمیلی بەكار دەهێنت بۆ ترساندنی دانیشتوان پارێزگای ئەدلب، ئەمەش لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت كە ئەو پێی وایە ئەمە نابێتە هۆكاری ئەوەی كاردانەوەی بەدوادا بێت و دەبێتە هۆكارێكیش بۆ ئەوەی خاكی زیاتر لەدەستی ئۆپۆزسیۆن بگێرێتەوە كە ئێستا لەبەر دەستیاندایە.
بەڵام وەك دەڵێن هێزە زەمینەكانی رژێمی سوریا بەو ئاستە نین كە بتوانن ئەو كارە بكەن، بۆیە ئەگەر رژێمی ئەسەد بیەوێت خاكی زیاتر كۆنترۆڵ بكاتەوە دەبێت پشت بەو ملیشیا شیعیانە ببەستێت كە ئێران لە ئەفغانستانەوە هێناونی بۆ سوریا، بەڵام پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایا ئێرانیەكان ئامادەن مەترسیەكان بگەینە ئەو ئاستە وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر ئەو گورزەی ئەمریكا؟ ئێران هەتا ئێستا زۆری كردووە بۆ مانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتدا، بەڵام ئایا ئامادەیە زیاتر لەوەش بكات؟ لەهەموو ئەمانەش زیاتر كە بەشار ئەسەد ئەو كەسەیە كە چەكی كیماویی بەكار هێناوە و هەر ئەو رەفتارەی ئەسەدیش بۆتە هۆكاری ئەوەی سیاسەتی ئەمریكی گۆرانكاری بەسەردا بێت ، ئەمە لەكاتیكدا چەند رۆژێك پێشتر ریكس تلیرسۆنی وەزیری دەرەوەی ئەمركیا رایگەیاند كە ئایندەی بەشار ئەسەد خەڵكی سوریا بریاری لەسەر دەدات ، ئەمە تەنها شتێكە كە ئەسەد لەدەسەڵاتدا دەهێڵێتەوە، ئەوی دیكە هەوڵدانەوە بۆ گێرانەوە دواوەی هەموو قسیەكی ئەسەرد لەهەر بستێكدا.
ئێران بژارەی دیكەی لەبەردەستە ئەگەر بیەوێت ئەمریكا باجێكی زیاتر بدات لە ئاكامی ئەو گورزە سەربازیەی لە سوریای داوە، لەم حاڵەتەدا دەتوانێ شەڕی بەوەكالەت بە ملیشیا شیعەكان بكات و لەسوریا و عێراق هێرشیان پێبكاتە سەر هێزەكانی ئەمریكا، بەڵام پێش ئەوەی ئێرانیەكان ئەم كارە بكەن ، ئەوا دەبێت سەركردەكانی ئێران بیر لەوە بكەنەوە ئایا بەراستی دەیانەوێت كە هەوڵەكانی ئەمریكا نەهڵێڵن یان لاوازی بكەن دژی خەلافەتی داعش، كە دوژمنێكە راستەوخۆ هەرەشە لە ئێرانیەكان و شیعەی عێراق دەكات.
ئەی سەبارەت بەرووسیا چۆن دەبێت؟ ئایا دەتوانێت هێزێ دیكە بڵاوە بكات و باجێكی گەورە بدات بۆ هەر هەڵكشانێكی كردەوەكانش ئەمریكا یان بریاردەدات كە لای بەشار ئەسەد ئەوە روونبێتەوە كە چیدیكە روسیا ناتوانێت پارێزگاری ئەسەد بكات؟ لە وەڵامدانەوە سەرەتایەكانی روسیا بۆ سەرۆكۆنە كردنی گورزە سەربازیەكەی ئەمریكا ئەوەبوو كە رایانگەیاند كە چەكە كیماوییەكان هی یاخیووان بووە نەك هی حكومەتی سوریا بێت، هەروەها ئەو لێكتێگەیشتنەی كە لەسەر ئاسمانی سوریا لەنیوان روسیا و ئەمریكا هەبوو هەڵپەسارد، پێدەچێ روسیا زۆر گرەو لەسەر رژێمی ئەسەد نەكات، بەڵام پرسەكە لای فلادمیر پۆتین ئەوەیە كە نایەوێت ئەمریكا بەشێوەیەكی یەكلایكەرەوە هێز بەكار بهێنێت.
بەرێز پۆتین بەشی زۆری ئەو دەسكەوتانەی ویستوویەتی لەسوریا بەدیهێناوە: گەرەنتی مانەوەی رژێمی سوریای كردووە، بنكەی سەربازی دەستكەوتووە، رێرەوە دەریاكەی فراوانكردووە و توانای حكومدانی لەسەر هەر ئاكامێك هەیە، بۆیە لە ئێستا روسیا چاوی لەوەیە ئەم دەسكەوتانەی زیاتر پتەو بكات، نەك تێچووی دەستوەردانەكەی لەسوریا گرانتر بكات.
جارێ زووە تابزانێن كە ئەم كاراكتەرانەی لە گۆرەپانی سوریادا هەن دەیانەوێت ئیرادەی ئیدارەی ئەمریكی تاقی بكەوە، بەڵام نابێت سەرۆك و ئیدارەكەی نابێت بێ هەڵوێست بن و چاوەرێی ئەوەبكەن لە ئایندە چی روودەدات، بەڵكو دەبێت بە تایبەتی بە روسیا و ئێران و سوریا بگەیەنێت ئێمە تاقیمەكەنەوە و یاری بەئاگر مەكەن، بە تایبەتی بۆ روسیا دەبێت پەیامەكە بەوجۆرە بێت، كە یاخیبوانی دژی ئەسەد هێشتا ماون ، هەروەها ئەگەر ناتانەوێت ببنە بەشێك لە زۆنگاوی سوریا لەكاتیكدا باجەكان هەڵدەكشێن، ئەوا ئەمریكا ئامادەباشی هەیە كارتان لەگەڵدا بكات و ئەو پرانسیپانە جێ بەجێ بكات كە لە پرۆسەی ئاشتی ژنیفدا هاتوون.
دبلۆماتیەت زۆر جار پێویتسی بەوەیە كە دەستێكی توند پشتگیری لێ بكرێت، هەربۆیە ئەم گورزە سەبازییە ببێتە هاندەرێك بۆ ئەوەی ئەو پرانسیپانە جێ بەجێ بكات كە هەردوو بریاری 2254 و 2268ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان هاتوون و پێشتر نەیادەویست جێبەجێی بكەن لەوانە: راگرتنی شەڕ ، كۆتایهێنان بە گەمارۆ ،گەیشتنی یارمەتیە مرۆییەكان بەبێ ئاستەنگ دروستكردن، دانانی 18 مانگ بۆ وەرچەرخانی سیاسی.
لەوانەیە ئەم گورزە سەربازییەی ئەمریكا دینامكیەتی لەسوریا گۆری بێت و ئیمكانیەتی تازەی دروست كردبێت، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە لە تەنگژەكاندا كارەساتی مرۆیی دروست دەبێت، بۆیە گرتنەبەری هەنگاوی دیكەی پێویستە لەبەر ئەوەی شەرەكە كۆتایی نایەت هەتا لایەنەكان شەكەت نەبن.
بەڵام وێرای هەموو ئەمانەش ، ئەمریكا پەیامێكی بەهێزی ئاراستە كرد كە ناوەرۆكەكەی ئەوەیە كە باجی بەكارهێنانی چەكی كیماویی گەورەیە و دەبوو ئەم پەیامەش هەر بنێرێت.
• گەورە دپلۆماتكاری گەورەی ئەمریكا
• نیویۆرك تایمز 7/4/2017