دیڤید پۆلۆك : پێویستە ئەمریكا هەوڵبدات كێشەی كورد لەسێ پارچەی عێراق و توركیا و سووریا چارەسەر بكات و ناوی لێ بنێت: (سایكس پیكۆیەكی بچووك)
December 30, 2016
راپۆرتەکان
پڕۆفیسۆر پۆلۆك لەم توێژینەوەیەدا ئاماژە بە دروستبوونی كۆماری كوردستان دەكات لە رۆژهەڵاتی كوردستان، كە دواتر لەلایەن رژێمی ئێرانەوە رووخێنرا، هەروەها ئاماژە بە شۆڕشی باشووری كوردستان و رێككەوتنی ئاداری 1970 دەكات كە پاشان بەغدا لێی پاشگەزبووەوەو لەدوای ئەوەش حكومەتی عێراق ژینۆسایدو ئەنفاڵ و كیمیابارانی لەدژی كوردستان بەرپا كردووە، هەتا لەدوای راپەڕینەكەی بەهاری 1991 نەوای ئارامی بۆ دابین كراوەو كورد توانی ئیدارەیەك بۆ خۆی دروست بكات، وێڕای كەموكوڕییەكانیش، بەڵام ئەوە ماوەی چارەكە سەدەیەكە لەم بەشەی كوردستان حكومەتی خۆیان و سوپا و ئابووریی خۆیان هەیە، هەروەها ئەم هەرێمە پێوەندییەكی زۆر باشی لەگەڵ توركیا هەیە، سەبارەت بەم پێوەندییەی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، پڕۆفیسۆر پۆلۆك وای دەبینیت ئەم پێوەندییە چۆن بۆتە هۆكاری ئەوەی توركیا رازی بێت هەرێمێكی كورد لەیەكێك لەسنوورەكانی هەبێت، ئەوا هیچ دوور نییە سبەی بەوەش رازی بێت كە لە سنووری سووریاشەوە هەرێمێكی دیكەی كوردی هەبێت، ئەمەش زەمینە خۆش دەكات بۆ ئەوەی قبوڵیش بكات لەناو توركیاشدا هەرێمێكی كوردی هەبێت، بۆیە لەم چوارچێوەیەدا پێویستە ئەمریكا هەوڵبدات كێشەی كورد لەسێ پارچەی عێراق و توركیا و سووریا چارەسەر بكات و ناوی لێ بنێت: (سایكس پیكۆیەكی بچووك)، بەڵام سەبارەت بە ئێران پڕۆفیسۆر پۆلاك زۆر راشكاوانە ئاماژەی بەوە كردووە كە رێككەوتنی ئێران لەسەر پرسی نیوكلیاری و لابردنی سزاكان وای لە ئێران كردووە كە چارەسەركردنی كێشەی كورد لەئێران كارێكی ئاسان نەبێت و ئێران لەم پرسەدا نایەتە ژێربار.