ئاواره گه‌ڕاوه‌كانی كه‌مپی نه‌ورۆزی ڕۆژئاوا: په‌كه‌كه به‌رده‌وام ده‌یویست كچ و منداڵه‌كانمان له‌خشته به‌رێت
September 25, 2016
راپۆرتەکان
نێزیكه‌ی 100 هه‌زاریان له چیا مانه‌وه. ئه‌و 100 هه‌زار كه‌سه كه زۆرینه‌یان منداڵ و ئافره‌ت بوون، هه‌فته‌یه‌كی تا بڵێی كوله‌مه‌رگی و ده‌رده‌سه‌رییان به‌سه‌ر برد و به ده‌یان له تینووان و له برساندا مردن. تا پرۆسه‌ی گه‌یاندنی یارمه‌تییه ئاسمانییه‌كان ده‌ستیان پێكرد.
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و 100 هه‌زار هاووڵاتییه شنگالییه‌ی له چیای شنگال مانه‌وه له لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه گه‌مارۆ درابوون، بۆیه پاش نێزیكه‌ی ده دوازده ڕرۆژێك به هیمه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئێزدییان، ڕێگه‌یه‌كیان كرده‌وه له چیاوه بۆ نێو خاكی كوردستانی ڕۆژئاوا و له‌وێوه بۆ سه‌ر سنووری سێماڵكا و له‌وێوه بۆ دهۆك. به‌م شێوه‌یه دووه‌مین كۆڕه‌وی ئێزدییان له شنگاله‌وه به‌نێو خاكی ڕۆژئاوای كوردستان به‌ره‌و ده‌ڤه‌ره‌كانی به‌رده‌ستی پێشمه‌رگه ده‌ستی پێكرد.
ئه‌وه‌بوو نێزیكه‌ی 11 هه‌زار شنگالی به ویست و بڕیاری خۆیان له چیا مانه‌وه و موقاوه‌مه‌تیان كرد تا له نێوه‌ڕاستی مانگی دوازده‌ی هه‌مان ساڵدا، پێشمه‌رگه له شاره‌كانی تری كوردستانی باشووره‌وه به‌ره‌و شنگال ڕۆیشت و گه‌مارۆی چیایان شكاند. زیاتر له 10 هه‌زار ئێزدی، له‌و 90 هه‌زاره‌ی تریش كه به‌ره‌و كوردستان هاتن به‌نێو خاكی كوردستانی ڕۆژئاوادا، له لایه‌ن گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌وه، له كه‌مپێیكدا به نێوی (كه‌مپی نه‌ورۆز) له ده‌ڤه‌ری دێریكی ئه‌ودیو، نیشته‌جێ كران.
سه‌ره‌تا ئه‌م هه‌ونگاوه‌ی په‌كه‌كه به لاكردنه‌وه‌یه‌كی كوردانه و مرۆییانه هاته قه‌ڵه‌مدان، وه‌لێ دواتر به قسه‌ی زۆر له‌و كورده ئاوارانه‌ی شنگالدا ده‌ركه‌وت هه‌موو مه‌به‌ستی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌م هه‌نگاوه، ڕاكێشانی به‌زۆری ئه‌و خێزانانه‌یه بۆ نێو په‌كه‌كه و چه‌كداركردنیانه بۆ خزمه‌تی مه‌رامه سیاسییه‌كانی خۆی.
كوردانی ئێزدیی نێو كه‌مپی نه‌ورۆز، كه دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌مپی چه‌كداریی په‌كه‌كه‌یه نه‌ك كه‌مپی ئاواره‌یی شنگالییه‌كان، ورده ورده به هه‌ر ده‌رده‌سه‌رییه‌ك بوو هه‌وڵیان دا له‌و كه‌مپه نه‌مێنن و به‌ره‌و دهۆك یان به‌ره‌و شنگال بگه‌ڕێنه‌وه. له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا، 38 خێزانی كوردی ئێزدیی، كه‌مپی نه‌ورۆزیان به‌جێهێشت و گه‌ڕانه‌وه ده‌ڤه‌ری شنگال و ئێستێ له‌وێ له ناوچه‌ی سه‌رده‌شتی نێو چیای شنگال له كه‌مپێكی كاتیدا نیشته‌جێ كراون. (باس) چووه نێو كه‌مپی ئه‌و شنگالییه گه‌ڕاوانه و له بارودۆخی ئه‌وكاتی نێو كه‌مپی نه‌ورۆز و ئێستای شنگالی لێ پرسین.
سه‌ره‌تا مام سه‌عدۆمان دواند. سه‌عدۆ خه‌ڵه‌ف (75 ساڵ) كه خه‌ڵكی گوندی (زومان)ی باشووری ڕۆژئاوای شنگاله و ئه‌وه دوو ساڵه له كه‌مپی نه‌ورۆزه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه گوتی: "به‌ڕاستی ژیانێكی زۆر ناخۆشمان هه‌بوو، ئاخر سه‌ره‌ڕای ماڵوێرانی و چه‌رمه‌سه‌رییه‌كانی ئاواره‌یی، نه‌متوانی ته‌حه‌موولی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بكه‌م".
گوتیشی: "چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌موو خه‌مێكیان ئه‌وه‌بوو كچ و منداڵه‌كانمان كه به هه‌زار حاڵ له چنگی داعش قوتارمان كردوون، ببه‌ن و بیانكه‌ن به چه‌كداری خۆیان و ئیتر هه‌ر نه‌یانبینینه‌وه".
مام سه‌عدۆ گێڕایه‌وه: "ئه‌مسال له یادی كاره‌ساتی شنگالدا، 3-8-2016، ڕێوڕه‌سمێكمان بۆ یادی كاره‌ساته‌كه و قوربانییه‌كانمان ساز كرد، كاتێك ئێمه ئاڵای كوردستان‌مان به‌رز كرده‌وه، نه‌مانویست ئاڵای هیچ حزبێك به هی په‌كه‌كه‌شه‌وه به‌رز بكه‌ینه‌وه، چه‌كداره‌كانیان كه‌وتنه نێومان و ڕێوڕه‌سمیان تێكدا و كه‌وتنه لێدانی ئافره‌ت و منداڵ و گه‌نجه‌كانمان، به‌ڕاستی من دوو ساڵ بوو خه‌فه‌تم له په‌كه‌كه و ڕه‌فتاره‌كانی ده‌خوارد، كه ئه‌و وه‌حشییه‌ته‌م لێیان بینی، ئیتر بڕیارم دا و ڕاشم گه‌یان، بشمكوژن یه‌ك ڕۆژی دیكه له بنده‌ستی په‌كه‌كه‌دا نابم و ئه‌گه‌ڕێمه‌وه، ئه‌وه‌بوو 38 خێزانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ من بڕیاریان دا و هاتینه‌وه".
لێم پرسی: باشه حاڵی ئه‌م دوو ساڵه‌ی خواردن و ئه‌مانه‌تان چۆن بوو؟ گوتی: "شه‌ش مانگ ده‌بێت هیچ خۆراك و یارمه‌تیه‌كیان نه‌داوینه‌تێ، هه‌ر بۆ مێژوو بۆ ئاگاداریشتان، پێش ماوه‌یه‌ك ڕِێكخراوێكی مرۆیی ئوسترالی هاتنه كه‌مپه‌كه و داوایان كرد ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك ویستی كۆچی هه‌یه ئه‌وان هاوكاریی ده‌كه‌ن كۆچ بكات به‌ره‌و ئوسترالیا، زۆر خێزان ناوی خۆیان نووسی، به‌ڵام چه‌كدارانی په‌كه‌كه و هه‌ڵسوڕاوانی كه‌مپه‌كه، نه‌یانهێشت و ڕێگرییان كرد". پێم گوت: ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێت نه‌یانه‌وێت ئێزدییان خاكی خۆیان جێ بێڵن؟ مام سه‌عدۆ گوتی: نه‌خێر، له‌به‌ر مه‌رامی سیاسیی خۆیان بوو، ڕاستتان ده‌وێت كه‌مپه‌كه هی په‌كه‌كه‌یه نه‌ك كه‌مپی یارمه‌تیدان و حه‌وانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال".
خێوه‌ته‌كه‌ی مام سه‌عدۆم جێ هێشت، ڕووم كرده خێوه‌تێكی دیكه. له‌وێ خاتوو، فه‌ریده مسكێن-م بینی كه ته‌مه‌نی 40 ساڵێك ده‌بوو. له‌باره‌ی چۆنێتیی ژیانی ئاواره‌یی نێو كه‌مپی نه‌رۆز و هۆكاری گه‌ڕانه‌وه و حاڵ و وه‌زعی ئێستایه‌وه پرسیارم لێ كرد، وه‌ڵامی دامه‌وه: "من دانیشتووی كۆمه‌ڵگه‌ی سیبا شێخدرێ بووم، له كاره‌ساته‌كه‌دا هه‌ڵاتین و گه‌یشتینه كه‌مپی نه‌ورۆز، ڕاستتان ده‌وێت، ئه‌و ده‌رده‌سه‌رییه‌ی له‌ده‌ست چه‌كدارانی په‌كه‌كه چێشتمان باوه‌ڕ بكه‌ن ناگێڕدرێته‌وه"... زیاتر گوتی: "ئه‌وان هیچ كاریان نه‌بوو ته‌نیا خه‌ریكی خه‌ڵه‌تاندن و له‌خشته‌بردنی ئافره‌ت و منداڵه‌كانمان بوون".
خاتوو فه‌ریده به حه‌سره‌تێكه‌وه درێژه‌ی به قسه‌كانی دا: "ئێمه دوو ساڵه له بنده‌ستی په‌كه‌كه‌دا هه‌موو ڕۆژێك ده‌مرین، ئه‌و ئه‌شكه‌نجه و ئازاره‌ی بینینان هه‌ر باس ناكرێت، ئێستاش وا گه‌ڕاوینه‌ته‌وه ڕاستتان گه‌ره‌كه لێره‌ش هیچ بایه‌خێكمان پێ نه‌دراوه، له‌وێ په‌كه‌كه هه‌ر خه‌ریكی ڕفاندن و خه‌ڵه‌تاندنی منداڵه‌كانمان بوو، لێره‌ش بێ وه‌زغ و بێ یارمه‌تی وای كردووه زۆر بێ‌ئومێد بووین". فه‌ریده خانم گوتیشی: "ئێمه ئه‌مڕۆ له نێو كاره‌ساتدا ده‌ژین، ده‌ڵێی كاره‌ساتی شنگال ئه‌مڕرۆ ڕووی داوه و هێنده بار و زرووفمان خراپه".
مه‌روان ئه‌لیاس (38) ساڵ پێی گوتین: "من خه‌ڵكی سیبام، منداڵ و ژنه‌كه‌م و هه‌شت له بنه‌ماڵه‌كه‌م له ده‌ستی داعشدان، چاره‌نووسیان دیار نییه و هیچیان له‌باره‌وه نازانم، كه‌چی چه‌كدارانی په‌كه‌كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و عه‌موو ئازار و برین و كاره‌ساته وازیان نه‌ده‌هێنا و ده‌یانویست به‌زۆر بمانكه‌ن به چه‌كداری خۆیان". .. "ئێستاش وا هاتووینه‌ته‌وه، لێره‌ش، نه ئاو نه كاره‌با نه هیچ خزمه‌تگوزاری و هاوكارییه‌كمان ناكه‌ن، به‌ڕاستی باری ژیانمان زۆر گران و تاقه‌تپڕووكێنه، كه‌سێك، به‌رپرسێك ناپرسێته‌وه، ئاخر وا نابێت، منداڵنی ئێمه وا خه‌ریكه له برسان بمرن، ئازار و كۆژانمان هێنده زۆره ژیانمان بیر چووه‌ته‌وه".
كیژۆڵه‌یه‌ك، له ده‌ركی خێوه‌تێكدا سه‌رنجی ڕاكێشام. چوومه لای. به‌سمه سه‌عد، ته‌مه‌نی دوازده ساڵانه. دواندم، ده‌رچوو منداڵێكی هوشیار و وریایه. به‌سمه، به هه‌موو به‌رائه‌تی مندالانه‌ی خۆیه‌وه گوتی: "ئه‌و دوو ساڵه زۆر ده‌ترسام، ده‌تانبه‌ین ده‌تانكه‌ین به چه‌كدار"، گوتم به‌سمه به په‌كه‌كه ده‌ڵێ چی؟ ده‌موده‌ست وه‌ڵامی دامه‌وه: "به په‌كه‌كه و حزبه‌كانی دیكه‌ش ده‌ڵێم، وازمان لێ بێنن ئێمه منداڵین".