"وشه‌ی شۆڕش ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و شۆڕشانه پراكتیزه ده‌كرێت كه ئامانجیان ئازادییه. تێگه‌یشتن له شۆڕش هاوشانه به تێگه‌یشن له چه‌مكی ئازادی و ئه‌زموونی ده‌ستپێكێكی تازه، هه‌روه‌ها له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌ی شۆڕش چه‌مكێكی گه‌ردوونییه و له میانه‌ی كتێبه‌كه‌ی كۆپه‌رنیكۆس سه‌باره‌ت به (شۆڕشه‌كان له فه‌زای ئاسماندا - De Revolutionibus Orbium Coelestium ) بایه‌خێكی زۆری وه‌رگرتووه. كۆپه‌رنیكۆس له‌م به‌كارهێنانه زانستییه‌دا زۆر پارێزگاری به مانا ورده لاتینه‌كه‌ی كردووه و راشكاوانه ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو كه جووڵه‌ی ئاسایی بازنه‌یی ئه‌ستێره‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی مرۆڤه، ئه‌وا ناتوانرێت ئه‌و جووڵه‌یه رابگیرێت، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما زانستییه‌ش وشه‌ی شۆڕش هاتۆته ناو سیاسه‌ته‌وه، به‌و مانایه‌ش به‌كار هاتووه كه شۆڕش ده‌ستی پێكرد، ئیدی هیچ هێزێك ناتوانێت رێگری لێ بكات. سه‌باره‌ت به‌م لایه‌نه، گرنگه ئاماژه به‌و دیالۆگه كورته‌ی نێوان لویسی شانزه و سه‌رۆكی پاسه‌وانه‌كانی بكه‌ین، كه له به‌ره‌به‌یانی چوارده‌ی ته‌مموزی 1789 هه‌واڵی پێگه‌یشت شۆڕشگێڕه‌كان قه‌ڵای باستیل-یان ئازاد كرد، لویسی شانزه به سه‌رۆكی پاسه‌وانه‌كه‌ی وت: ئه‌مه یاخیبوونه و ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ سه‌ركوت بكرێن، به‌ڵام له وه‌ڵامدا سه‌رۆكی پاسه‌وانه‌كانی پێی گوت: نه‌خێر، قوربان ئه‌مه (شۆڕشه)، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه‌س ناتوانێت شۆڕش دابمركێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌یه جووڵه‌ی ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان به شێوه‌یه‌كی زۆر رێك‌وپێك بۆ رێكخستنی كاروباره‌كانی مرۆڤ هاتبێته سه‌ر زه‌وی و كه‌وتبێته سه‌رووی ئیراده‌ی مرۆڤه‌وه، كه ئه‌مه‌ش سیفه‌تێكی دیاری مێژووه. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌گه‌ر ئیشكالیه‌تێك له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بێت كه ده‌ڵێن ئازادی به‌رهه‌می پێویستییه، ئه‌وا ئیشكالیه‌ته‌كه له‌وه گه‌وره‌تر نابێت كه بڵێن ئاسمان و زه‌وی پێكهاتوون بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌ك یاسا به‌ڕێوه بچن."
هانا ئارنیت .. كتێبی ( له‌سه‌ر شۆڕش)