حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیارەکەی کۆنگریسی ئەمريكا دەکات بۆ پشتگیرییان لە پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان

حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیارەکەی کۆنگریسی ئەمريكا دەکات بۆ پشتگیرییان لە پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان
واشینگتۆنی پایتەخت، ويلایەتە یەكگرتووەکان (us.gov.krd) –حکومەتی هەرێمی کوردستان ستایشی دەستپێشخەرییەکانی هەردوو حزب دەکات لە کۆنگرێسی ويلایەتە یەكگرتووەكان بۆ پێزانینیان بە رۆڵی پڕبایەخی پێشمەرگە لە بەزاندنی داعش و پەنادانی هەزاران کەس لەو پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییانەی ڕووبەڕووی جینۆساید بوونەتەوە.
لە ٧ ی ٧ ی ٢٠١٦ ئەنجومەنی سیناتی ويلایەتە یەكگرتووەكان بڕیاری ٣٤٠ی سیناتی تێپەڕاند، کە سیناتۆر بیڵ کاسیدی، لویزیانا، تەبەننی کردبوو و تێیدا هاتووە کە "بڕیاری سینات وەهایە کە ئەو تاوانە قێزەونانەی داعش کردوونی لە دژی کەمینە نەتەوەیی وئاینییەکان لە عێراق و سوریا بریتین لە تاوانی جەنگ، و تاوانی دژی مرۆڤایەتی، و جینۆساید". بڕیارەکە پەسنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتبۆ کارەکانی لە بواری دابینکردنی پەناگە بۆ ئەوانەی پێویستیان پێیەتی و تێیدا هاتووە "شانشینی هاشمییەت لە ئوردن، کۆماری لوبنان، کۆماری توركيا، و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە عێراق شایانی پەسن کردنن بۆ و پشتگیرییان دەکرێت بۆ کارەکانیان لە دابینکردنی پەناگە بۆ ئەوانەی لە زەبروزەنگی داعش و شەڕکەرەکانی تر هەڵدێن تا ئەو کاتەی دەتوانن بە سەلامەتی بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان لە عێراق و سوریا." نووسخەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم بڕیارە پێشتر لە کانونی یەکەمی ٢٠١٥ تێپەڕ کرا.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدا دێت کە پێش چەند مانگێك جۆن وەزیری دەرەوەی حکومەتی ويلایەتە یەكگرتووەكان جینۆسایدەکەی سوریا و عێراقی لە ئازار ناساند و داوای هاوکاریی نێودەوڵەتیی کرد بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو وەك "کاری پێکەوەیی بۆ بەڵگاندن و پاراستن و شیکردنەوەی بەڵگەکانی تاوانە قێزەونەکان، و ... بەرپرسیارکردن (مسائەلە)ی تاوانکاران."
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ويلایەتە یەکگرتووەکان، بەیان سامی عبدالرحمن، وتی "خەڵك و گەلی هەرێمی کوردستان ئامێزیان ئاوەڵا بووە و پەناگەیان دابینکردووە بۆ نزیکەی 1.8 ملیۆن پەنابەر و ئاوارەی هەڵهاتووە لە زەبروزەنگەکانی عێراق و سوریا. ئەم بڕیارە هەنگاوێکی ئەرێنییە و ئێمە بەردەوام دەبین لە فشار بۆ هاوکاری بۆ جەختکردنەوە لە کۆکردنەوەی گونجاوی بەڵگەکان و بەڵگاندن بۆ ئەوەی لە ئاییندەدا بەکاربهێنرێن بۆ دادگایی ئەوانەی ئەو تاوانە قێزەونانەیان کردووە."

بڕیاری ژمارە ٤١ ی سینات کە هاوکاتە لە لایەن سیناتۆری کۆمارییەکان لە ئاییۆواوە جۆنی ئێرنست و سیناتۆری دیموکراتەکان لە کالیفۆرنیاوە باربارا بۆکسەر پێشکەشیان کرد لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سینات لە ١٤ ی تەموزی ٢٠١٦. بڕیارەکە ئیلزامی نییە و دان بەوەدا دەنێت کە پێشمەرگە "هاوبەشێکی پڕبایەخن" و "یەکێکن لە هەرە کاریگەرترین هێزە جەنگاوەرەکانی هەڵمەتی سەربازیی دژی داعش" و داوا دەکات بۆ پێشمەرگە "هەموو چەك و کەرەستەیەك دابین بکرێت کە حکومەتی ئەمریكا ڕەزامەندی دەدات لەسەری بۆ و یان لە رێی حکومەتی عێراقەوە، بۆ ئەوەی بە خێرایی و لە کاتی خۆیدا پێی بگات"
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیان سامی عبدالرحمان وتی "سوپاسی سیناتۆر ئێرنست و بۆکسەر دەکەین بۆ هاوکارییان، و بۆ ڕابەرایەتیکردنی ئەم بڕیارە و دانپێدانان بە قوربانییەکانی هێزی پێشمەرگە. پێشمەرگە هەرە کاریگەرترین هێزن لەسەر خاک کە شەڕی داعش دەکەن و ئێمە زۆر سوپاسی ويلایەتە یەكگرتووەکان دەکەین کە بەردەوامە لەوەی هاوبەشێكی پڕبایەخی ئێمە بێت لە شەڕەکەمان لە دژی داعش"
Top