لێگەرێن عێراق بمرێت .. پێدەچێت تەنها بژارە بێت ئەمە ناونیشانی ئەو بابەتەیە كە رۆژنامەی ئیرش تایمز بڵاوی كردۆتەوە ، ئەم بابەتە نووسینێكی تیم ئارانگۆن بەرپرسی بیرۆی نیویۆرك تایمزە لە بەغدا ، لەم بابەتە ئاماژە رۆژنامەنووسەكەی نیویۆرك تایمز ئاماژە بەو ئاژاوەیەی ناو پەرلەمانی عێراق دەكات كە هەفتەی رابردوو لە كاتی هاتنی حەیدەر عەبادی بە تێگرتنی بوتڵی ئاو پێشوازی لیكراوە، هەروەها لە كاتی ئامادەبوونیشی لە پەرلەمان چۆن لەلایەن پەرلەمانتارانەوە هەراو هۆریایان دروستكردووە بەوەی دانیشتنەكەی پەرلەمان ئاسایی نیە. سەرەنجامیش هەوڵەكانی عەبادی بێجگە لە دەست لەكاركێشانەوەی چەند وەزیرێك نەیتوانیووە حكومەتە تەكنۆكراتەكەی پیكبهێنێت. بەڵام پاش تێپەربوونی 2 ساڵ بەسەر هاتنی داعس ، پرۆسەی سیاسی عێراق ئەو پاشا گەردانیەیە كە رۆژی پسنج شەمەی رابردوو بینمان ، هەر هەفتەی رابردوو و لەمیانەی سەردانە لەپرەكەی جۆ بایدنیش بۆ بەغدا، لە كاتێكدا بایدن خۆی خاوەنی بیرۆكەی دابەشكردنی عێراق بووە لە 2006 كاتێك سینانۆر بوو لە ئەنجوومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی سەنات، جێگەی خۆیەتی ئەو پرسیارەی ئاراستە بكرێت ئایا هەموو هێزە دەرەكیەكان لەماوەی سەدەی رابردوو بروایان بەوە هەیە هیچ كاتێك عێراق توانیوویەتی وەك دەوڵەتێك بەئاشتی بژی؟ لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی ئەمریكی هەتا ئێستاش دەڵێن مانەوەی عێراق بە یەكپارچەیی سیاسەتی ئەوانە، بەڵام نووسینگەی نەتەوەیەكگرتووەكان لەبەغدا بەشێوەیەكی هێمنی دەستیان بە دیراسەتی ئەوە كردووە چۆن كۆمەڵگەی نیودەوڵەتی بە شێوەیەكی ئاشتیانە دابەشبوونی عێراق بەرێوە بەرێت.
http://www.irishtimes.com/news/world/middle-east/letting-iraq-die-may-be-only-option-1.2629388#.VyRxOcVeBgU.facebook