كوردستانیەكان بەهاوشێوەی هەموو پێكهاتەكانی دیكەی عێراق بەدڵەڕاوكێوە سەیری داهاتووی عێراق دەكەن و پاڵپشتی بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەڵبژێردراوی هەرێمی كوردستان دەكەن؛ دوای ئەوەی بەڕێزیان لە رێوڕەسمی هێنانەوەی روفاتی 93 بارزانی ئەنفالكراودا سەبارەت بەهەڕەشەكانی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ سەر هەرێمی كوردستان و گوشاری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەموو پێكهاتە سیاسییەكانی عێراقی ئاگادار كردەوە تا بەهەمووان بەتەنگ بارودۆخەكەوە بێن و عێراق بەتەواوەتی لەدەست نەچێ. عێراقێك كە لەبری ئەوەی بەرەو دیموكراتیەت و خۆشگوزەرانی هەنگاو بنێت، كەچی بەرەو سەركوتكردنی عەرەبی سوننەو كودەتای پەرلەمان و دژایەتیكردنی ئەزموونی دیموكراتی و خۆشگوزەرانی هەرێمی كوردستان هەنگاوی هەڵهێنا، بۆ رەتكردنەوەی واقیعی ئەو سیاسەتە دیكتاتۆریەی مالیكی و گرنگی هەڵوێستی بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كوردستانیان بەمجۆرە رای خۆیان بۆ گوڵان دەربڕی.