ئه‌و سیمبوله‌ی له تایبه‌تمه‌ندیيه‌كانی نه‌ته‌وه‌وه ئیراده‌ی بۆ گه‌یشتن به ئازادی دروست كرد
March 13, 2014
راپۆرتەکان
بنیامین لادنه‌ر
سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكا له واشنتۆن
1994-2005
یادكردنه‌وه‌ی رۆژی له‌دایكبوونی سیمبولی نه‌ته‌وه، یادكردنه‌وه‌ی مێژووی له‌دایكبوونی كه‌سێك یان سه‌رۆكێك نیيه به ته‌نیا، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ڵگرتنی ئاڵا ته‌نیا به‌رزكردنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ك قوماشی ره‌نگاو ره‌نگ نیيه، به‌ڵكو چۆن ئاڵا هێمایه بۆ ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كه ئه‌م ئیراده‌یه كۆكراوه‌ی هه‌موو توانا‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه له خۆ ده‌گرێت و نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازادی پێده‌ناسرێته‌وه، به هه‌مان شێوه یادكردنه‌وه‌ی رۆژی له‌دایكبوونی سیمبولی نه‌ته‌وه، زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و ویژدانه‌یه كه هه‌ر تاكێكی نه‌ته‌وه له ناخه‌وه ده‌هه‌ژێنێت و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه دێته‌وه به‌رچاوی، كه له‌سه‌رده‌ستی سیمبولی نه‌ته‌وه رێگه‌ی بۆ ئازادی پیشان داوین و فێری كردووین نابێت به كه‌متر له ئازادی رازی بین، ئه‌و ئیراده‌یه‌مان دێته‌وه به‌رچاو، چۆن ئاڵا بكه‌ینه ناسنامه‌ی ئازادی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و چۆن ئه‌و ئازادییه بپارێزین و به‌رده‌وام بێت.
كه‌واته ئه‌م ئاڕاسته‌یه پێمان ده‌ڵێت یادكردنه‌وه‌ی رۆژی له دایكبوونی سیمبولی نه‌ته‌وه گێڕانه‌وه‌ی مێژوو نییە، به‌ڵكو هێنانه‌وه گۆی فیكری سیمبولی نه‌ته‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین له‌ناو ئه‌و مێژووه‌وه بۆ ئێستا چیمان پێده‌ڵێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه بۆ نه‌ته‌وه، هه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناو مێژوو و هه‌میش تێپه‌ڕاندنی ئه‌و مێژووه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رابردوو به ئێستا ببه‌ستینه‌وه‌و ئێستا به ئایینده‌وه گرێ بده‌ینه‌وه، ئه‌مه به‌و مانایه دێت نه‌ته‌وه له رۆژی له‌دایكبوونی سیمبوله‌كه‌ی باسی مێژوو و لێهاتوویی سیمبوله‌كه‌ی ناكات، به‌ڵكو جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو مێژوو له‌ناو مێژووی نه‌ته‌وه‌دا جارێكی دیكه گوێ له‌و په‌یامه ده‌گرێته‌وه كه رۆحی سیمبۆلی نه‌ته‌وه بۆ ئێستا چیمان پێده‌ڵێت و فێرمان ده‌كاته‌وه چۆن كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگ و مێژوو و ته‌واوی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی نه‌ته‌وه پێكه‌وه كارلێك ده‌كه‌ن ئازادی پێ بونیاد ده‌نرێت و ئازادی پێ ده‌پارێزرێت و به‌رده‌وامی به‌و ئازادییه ده‌د‌رێت و پێشكه‌شی نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌كرێت.
ئه‌و ساتانه‌ی سیمبولی نه‌ته‌وه
ئیراده‌ی راسته‌قینه ئاشكرا ده‌كات
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێينه‌وه بۆ مێژووی هه‌موو ئه‌و سه‌رۆك و سه‌ركردانه‌ی، نه‌ته‌وه له‌مێژووی خۆیدا به سیمبول پێناسە‌ی ده‌كات، ئه‌وا مێژووی نه‌ته‌وه‌كانی جیهان پێمان ده‌ڵێت، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نازناوی سیمبول به هه‌موو سه‌رۆكێك نابه‌خشێت، ته‌نيا به‌و سه‌رۆكه نه‌بێت كه وه‌ك نیچه ده‌ڵێت وه‌ك خۆر داده‌به‌زێته‌وه بۆ خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رووناكیه‌كه‌ی خه‌ڵكانی باشوور یان خواره‌وەی زه‌وی هه‌م رووناك بكاته‌وه هه‌میش گه‌رمیان بكاته‌وه، كه‌واته جیاوازی سیمبول له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌رۆك و سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه ئه‌وه‌یه، سیمبول ده‌بێته‌وه به تاكێكی ئاسایی نه‌ته‌وه‌و له‌نێو ئه‌و هه‌سته‌ی هه‌ر تاكێكی نه‌ته‌وه بۆ ئازادی له ناخیدا هه‌یه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه پێكه‌وه گرێده‌داته‌وه‌و كارلێكیان له‌گه‌ڵ یه‌ك پێده‌كات و دروشمی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه پاش ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی شۆڕشگێڕی له‌بار بوو ئه‌و دروشمه ده‌بێته دروشمی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌یشتن به ئازادی و سه‌رفرازی، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا عه‌باس مه‌حمود عه‌قاد له كتێبی (فه‌لسەفه‌ی شۆڕش له ته‌رازوودا) ئاماژه به‌وه ده‌كات دروشمی هه‌ر شۆڕشێك ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه له قۆناخێكی دیاریكراوداو هیچ رسته‌یه‌ك نابێته دروشم ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می پێكه‌وه گرێدانه‌وه‌و كارلێكی نێوان تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌و كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگ و مێژووی نه‌ته‌وه‌كه نه‌بێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر سه‌یری فیكری بارزانی مسته‌فا بكه‌ین هه‌ست ده‌كه‌ین بارزانی مسته‌فا پێش ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه نازناوی سیمبولی پێببه‌خشێت، ئه‌و له ناو تایبه‌تمه‌ندی و كه‌لتور و فه‌رهه‌نگ و مێژووی نه‌ته‌وه‌دا، پێناسه‌ی ئازادی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی كردۆته‌وه، به‌ڵام نه‌ك پێناسه‌یه‌كی خوازراو یان وه‌رگیراو، به‌ڵكو پێناسه‌یه‌ك كه كاڵا به‌قه‌د باڵای كه‌لتورو مێژوو و فه‌رهه‌نگ و كۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه بێت، باشه با لێره‌وه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ یه‌كه‌م ساتی ده‌ستپێكی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی به ڕابه‌رايەتی مسته‌فا بارزانی كه هه‌نگاوی یه‌كه‌می شۆڕشی سه‌رتاسه‌ری نه‌ته‌وه‌یی بووه له مێژووی خه‌باتی رزگاریخوازی نیشتمانيی كوردستاندا، له خۆمان بپرسین بارزانی مسته‌فا چۆن له كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگ و مێژوو و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌يی كورده‌وه پێناسه‌ی بۆ ئازادی كردووه؟ له ناو مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌وه ده‌توانین به‌مجۆره وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه:
1- بارزانی مسته‌فا شۆڕشی دووه‌می بارزانی له‌ساڵی 1943 ده‌ستپێكرد، ئه‌م شۆڕشه له كاتێكدا بوو هێشتا شه‌ڕی دووه‌می جیهانی له گه‌رمه‌یدا بوو، كه‌س نه‌یده‌زانی هاوپه‌یمان براوه ده‌بن یان ده‌وڵه‌تانی میحوه‌ر، ئه‌م شه‌ڕه‌ش شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمان و میحوه‌ر نه‌بوو، به‌ڵكو شه‌ڕی نێوان گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی جه‌نگی دووه‌می جیهانی ده‌وڵه‌ته‌كان له شه‌ڕدا هه‌وڵی له‌ناوبردنی گه‌له‌كانیان ده‌دا، نه‌ك تەنیا سوپای شه‌ڕكه‌ر، له‌م ساته مێژوویيه‌دا بارزانی مسته‌فا پێناسه‌ی ئازادی له فه‌رهه‌نگ و مێژووی كورددا بۆ جیهان ئاشكرا كرد، به‌وه‌ی ئازادی واته پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی جیهان، ئه‌م پێناسە‌یه به راشكاوانه له‌نامه‌كه‌ی بارزانی مسته‌فا هاتووه كه ناردوویه‌تی بۆ عه‌بدولره‌حمان عه‌زام پاشا كه پاش ئه‌و به‌رواره بووه سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌بی و تیایدا نووسیبووی كورد شه‌ڕ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ناكات، به‌ڵكو شه‌ڕ لەگەڵ ئه‌و رژێمانه ده‌كات كه نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب ده‌چه‌وسێننه‌وه و به‌یه‌كتری به كوشتیان ده‌دا، سه‌رنج بده‌ن گه‌وره‌یی فیكری بارزانیی نه‌مر له‌م نامه‌یه‌دا له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌وەی له كاتێكدا نووسیوه كه هيتله‌ر گه‌مارۆی ستالینگرادی داوه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی روسیا له‌و شاره به‌ته‌واوه‌تی بمرن، ستالینیش به‌وجۆره بۆمبابارانی به‌رلینی ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ڵمانییەك هيتله‌رێك بێت، بەڵام ئه‌و له‌و كاته‌دا ئازادی به پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی جیهان پێناسە ده‌كاته‌وه.
2- ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی دووباره سه‌رنج له‌و نامه‌یه‌ی بارزانی مسته‌فا بده‌ینه‌وه كه له 1943 ئاڕاستە‌ی رای گشتی عه‌ره‌بی كردووه، بپرسین ئایا ئه‌مه فیكر و بڕوابوونی مسته‌فا بارزانییە بۆ پێناسە‌كردنی ئازادی، یان تاكتیكی سیاسیی بووه بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕشه‌كه‌ی سه‌ركه‌توو بێت؟ له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان پێمان ده‌ڵێت: ئه‌و پێناسە‌یه‌ی بارزانی مسته‌فا بۆ ئازادی كردوویه‌تی ئه‌وه به‌رهه‌می هه‌موو كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگ و مێژوو و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورده وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی چه‌وساوه‌و داگیركراوی ئاشتیخواز، بۆیه بارزانی مسته‌فا ئه‌م پێناسە‌یه‌ی پێش هه‌ر شوێنێك له‌و ناوچانه پیاده‌كردووه كه بوونه ناوچه‌ی ئازادكراوی شۆڕش، ئه‌مه زمانی شۆڕشه‌كه‌ی بووه كه له ئێزگه‌ی شۆڕشه‌كه‌یدا به زمانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی كوردستان په‌یامی شۆڕش ئاڕاستە‌ی هه‌موو گه‌لی كوردستان و جیهان ده‌كرا.
3- ئه‌مه به‌ره‌و ئه‌وه‌مان ده‌بات ئازادی له پێناسە‌ی بارزانی مسته‌فادا یه‌ك ره‌نگ نییە، به‌ڵكو به‌رهه‌می پێكەوە گرێدانه‌وه‌ی هه‌موو ره‌نگه‌كانه، دروستكردنی زمانێكی هاوبه‌شه، كه نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌بێ وه‌رگێڕ له نه‌ته‌وه‌ی توركمان و عه‌ره‌ب و كلدوئاشووری و تورك و فارس ده‌گات و ئه‌وانیش به پێچه‌وانه‌وه له‌كورد تێده‌گه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به‌وه‌رگێڕ بێت، كه‌واته بارزانی مسته‌فا پێمان ده‌ڵێت ئازادی به یه‌ك زمان ده‌دوێت كه زمانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی جیهانه‌و هه‌مووشیان وه‌ك یه‌ك تێده‌گه‌ن، كه‌واته بارزانی مسته‌فا له‌سه‌ره‌تاوه به هه‌موو كوردستانییەكان و پاشان به عه‌ره‌ب و تورك و فارس و هه‌موو جیهانی راگه‌یاند، تێگه‌یشتنی كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگ و مێژووی كورد بۆ مانای ئازادی، ئه‌و زمانه‌یه ده‌بێت ئێوه خۆتان فێر بكه‌ن تا لێمان تێبگه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانی ئازادیخوازان یه‌ك زمانه‌و ئه‌وه‌ی ئازادیخواز نه‌بێت لێی تێناگات.
4- پرسیاری دیكه له‌سه‌ر ئه‌م تێگه‌یشتنه قووڵه بۆ زمان و مانای ئازادی ئه‌وه‌یه، ئایا كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌م زمانه‌ی كورد بۆ ئازادی تێگه‌یشتووه؟ له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره دیسان مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان پێمان ده‌ڵێت به‌ڵێ، له‌سه‌ر ئاستی عێراق سه‌ماحه‌تی ئایه‌توڵڵا موحسین حه‌كیم ره‌تیكرده‌وه فه‌توا دژی كورد بدات و جه‌واهیریش گه‌وره شاعیری عه‌ره‌ب به(موسته‌فای ئه‌مین) وەڵامی داوه‌ته‌وه‌و تا مردیش ئه‌و كڵاوه‌ی له‌سه‌ر دانه‌كه‌ند كه له‌سه‌ری چنرابوو كوردستان. ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه جه‌واهیری شاعیری گه‌وره ئه‌و كڵاوه‌ی له‌سه‌ری چنراوه كوردستان هه‌موو پێناسە‌یه‌كی ئازادی تێدا ده‌خوێنێته‌وه، بۆیه به شانازییه‌وه وه‌ك رۆڵه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌سه‌ری ده‌كات و ده‌بێت ئه‌وانی دیكه‌ی عه‌ره‌ب له كوردستانه چنراوه‌كه‌ی كڵاوه‌كه‌ی جه‌واهیرییه‌وه له‌وه تێبگه‌ن، بارزانی مسته‌فا ناوی كوردستانی هاوتای پێناسه‌ی ئازادی كردووه، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نيا بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و كوردستانییەكان به‌ڵكو بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی.
5- ئه‌گه‌ر دیسان ئه‌و پرسیاره بكه‌ین، ئایا ئه‌م پێناسه‌یه تەنیا بۆ سه‌رده‌می ژیانی بارزانی مسته‌فا راسته، یان فیكری بارزانی مسته‌فا له‌گه‌ڵمان زیندووه‌و ئێستاش ئه‌م پێناسه‌یه هه‌ر زیندووه؟ له‌وەڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان پێمان ده‌ڵێت ئه‌م پێناسه‌یه رێكخستنی كه‌لتور و فه‌رهه‌نگ و مێژوو و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه بۆ پێناسه‌ی ئازادی، بەڵام ئه‌م كارلێك و پێكه‌وه گرێدانه‌وه‌یه كه پێناسه‌ی ئازادی پێكراوه، سیمبولی نه‌ته‌وه‌ی رێكخستووه و رووه جوانه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ی پیشانی جیهانداوه، بۆیه هه‌ر سه‌رۆك و سه‌ركرده‌یه‌ك بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو مێژوو و كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و به‌هه‌مان شێوازی بارزانی هه‌وڵبدات ئەوا هه‌مان پێناسه بۆ ئازادی ئێستا ده‌كاته‌وه‌و كاتێك به زمانی زگماكی نه‌ته‌وه‌يی پێناسه‌ی ئه‌م ئازادییه ده‌كات هه‌موو جیهان تێده‌گات، تازه‌ترین نموونه‌شمان، پێناسە‌ی ئێستای سه‌رۆك مسعود بارزانییە وه‌ك شاگردی بارزانی مسته‌فا بۆ ئازادی، خۆ هه‌موو بینمان سه‌رۆك مسعود بارزانی به‌زمانی كوردی له كۆنگره‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان به‌زمانی كوردی پێناسە‌ی ئازادی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد و تورك كرد، قوتابیه‌كه‌ی بارزانی مسته‌فا به ئه‌ندامانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری توركیای له ناو توركیا وت، ئازادی واته پێكه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه‌ی كورد به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه، سه‌رۆك مسعود بارزانی ئه‌م په‌یامه‌شی به زمانی كوردی به هه‌موو نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌وروپا راگه‌یاندووه كه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیان به‌زمانێكی جیاواز قسه ده‌كه‌ن، بەڵام وه‌ك نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر پێناسه‌ی مسعود بارزانی بۆ ئازادی پێی راگه‌یاندین، هه‌موو یه‌كێتی ئه‌وروپا قه‌رزاری هه‌وڵه‌كانی مسعود بارزانییە.
نه‌قشی بارزانی
له‌ناو مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا
له‌سه‌روبه‌ندی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری مسته‌فا بارزانی بۆ ئاشتی له زانكۆی ئه‌مریكا له واشنتۆن، نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه كه ئه‌و كات ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی برایه‌تی بوو، له دیدارێكدا له بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مامۆستا مسعود محه‌مه‌دی پرسی: تۆ چۆن سه‌یری بارزانی مسته‌فا ده‌كه‌یت؟ ئه‌و له‌وه‌ڵامدا پێی وتین: (بارزانی قه‌ده‌ره من به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگم پێدابێ سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌یه‌كه، بێ ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی منی تێدا بێت سیمبولی نه‌ته‌وه‌یه‌كه) ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م قسه‌یه‌ی بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌د بكه‌ین، زۆر راشكاوانه هه‌ست به‌و لۆژیكه ده‌كه‌ین كه مامۆستا مسعود محه‌مه‌د له‌و دێڕه‌دا ده‌ری بڕیووه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه مسته‌فا بارزانی له‌ناو ویژدانی نه‌ته‌وه‌یه‌كدا بۆته سیمبول كه هه‌موو تاكێكی نه‌ته‌وه له ئیراده‌ی بارزانی مسته‌فاوه سه‌یری ئیراده‌ی خۆی ده‌كات، بارزانی مسته‌فا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌بووه به سیمبول له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان بووه، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌وانه‌یه جه‌نابی بارزانی مسته‌فا خۆی وه‌ك پێشمه‌رگه هه‌ر هێنده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون شه‌ڕی كردبێت، هه‌روه‌ها بارزانی مسته‌فا ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بووه هه‌تا به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌كه‌یه‌وه خه‌ڵك له ده‌وری كۆبووبێته‌وه، هه‌روه‌ها مسته‌فا بارزانی سه‌رۆك هۆزیش نه‌بووه هه‌تا بڵێن به‌هۆی هۆزه‌كه‌یه‌وه شۆڕشی كردووه‌و پاشان خه‌ڵك له‌ده‌وری كۆبۆته‌وه، باشه با له‌خۆمان بپرسین، ئایا ئه‌گه‌ر بارزانی مسته‌فا هه‌ر یه‌كێك له‌مانه بوایه ده‌بووه سیمبولی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، له‌وانه‌یه یه‌كێك له‌م تایبه‌تمه‌ندیانه سه‌ركرده‌یه‌ك یان سه‌رۆكێك له‌سه‌ر ئاستێكی لۆكاڵ شتێك ناوبانگ دروست بكات، به‌ڵام مسته‌فا بارزانی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كام له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی هه‌بێت له ویژدانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی پارچه پارچه‌كراو له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان وه‌ك سیمبولی نه‌ته‌وه سه‌یركراوه‌و جیهانیش ئیعترافی به‌وه كردووه كه بارزانی مسته‌فا سیمبولی نه‌ته‌وه‌ی كورده له‌هه‌موو جیهاندا، زۆرجار نه‌یاران و ناحه‌زانی مسته‌فا بارزانی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی له ئاست شكۆی بارزانیدا خۆیان به بچووك هاتۆته به‌رچاو، كه پرسیاریان لێكراوه، ئێوه بۆ بارزانیتان وا گه‌وره كرد؟ هه‌ر هێنده‌یان پێ بووه كه بڵێن ئێمه بارزانیمان گه‌وره نه‌كردووه، بارزانی له سۆڤیه‌ت ئاواره بوو ، رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی ده‌ینووسی(مه‌لای جامانه سوور هه‌ڕه‌شه له ئێرانی شاهنشاهی ده‌كات و داگیری ده‌كات) سه‌یربكه‌ن، ئه‌مه وەڵامی دوژمن و ناحه‌زه‌كانی بارزانییە، كه نایه‌نه‌وێت دان به‌وه‌دا بنێن ئه‌وه ویژدانی نه‌ته‌وه‌یه‌كه سه‌رۆكه‌كه‌ی خۆی گه‌وره كردووه، له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێينه‌وه بۆ سیمبولی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی جیهان، هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌وه ئیراده‌ی ئه‌مریكیه‌كانه جۆرج واشنتۆنی كردووه به باوك و سیمبول، ئه‌وه ئیراده‌ی ئه‌ڵمانه‌كانه، بسماركی كردووه به باوك و سیمبول، ئه‌وه ئیراده‌ی هیندستانییەكانه گاندی كردووه به باوك و سیمبولی نه‌ته‌وه.
به‌ڵام با لێره‌دا بگه‌ڕێينه‌وه بۆ ناو مێژووی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی جیهان و ئه‌و پرسیاره له‌خۆمان بكه‌ین، بپرسین ئایا به‌ده‌ر له ئیراده‌ی نه‌ته‌وه سیمبول و باوكی نه‌ته‌وه دروست ده‌بێت؟ له‌وەڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا فێڵی مێژوو به‌مانا هیگڵیه‌كه‌ی پێمان ده‌ڵێت : به‌ڵی به شێوه‌یه‌كی كاتيی دروست ده‌بێت، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك له ویژدانی نه‌ته‌وه‌دا ده‌مرێت، نموونه‌ی ئه‌وانه‌شی كه ده‌یانه‌وێت له چوارچێوه‌ی فێڵی مێژوو وه‌ك سیمبول ده‌ركه‌ون، به‌ڵام كه فێڵه‌كه‌ی مێژوو ئاشكرا بوو، نه‌وه‌كانی ئێستا په‌یكه‌ره‌كانی رابردوویان ده‌ڕووخێنن، به‌واتایه‌كی دیكه هه‌تا له‌ده‌سه‌ڵاتدان به زۆر ده‌كرێن به سیمبول، كه ده‌سه‌ڵاتیان نه‌ما له ویژدانی نه‌ته‌وه فڕێ ده‌درێن، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و جۆره سیمبوله ده‌ستكردانه ناتوانن به كارلێكی كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگ و مێژوو و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه، له ناو مێژووی نه‌ته‌وه‌دا نه‌قشی ئازادی دابتاشن، به‌ڵكو ئایديولۆژیه‌تی دیاریكراویان به ناوی ئازادی له‌ناو مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌یان ده‌چه‌سپێنن كه هه‌رگیز ویژدانی نه‌ته‌وه تاسه‌ر ئه‌و ته‌نه نامۆ ئایديولۆژییه قبوڵ ناكات.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی وه‌ك جۆرج واشنتۆن كه له ئاهه‌نگی چا خواردنه‌وه‌ی سه‌ر ده‌ریای بۆستن له نه‌قشی ئازادی له مێژووی ئه‌مريكیه‌كاندا داتاشی، یان گاندی كه به كاروانی خۆی نه‌قشی ئازادی له مێژووی هیندستان و پاكستان و به‌نگلادیشی ئێستا داتاشی، به هه‌مان شێوه وه‌ك بارزانی مسته‌فا كه له‌سلێمانییەوه گه‌ڕایه‌وه بۆ بارزان و به یه‌كه‌م شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رتاسه‌ری نه‌قشی ئازادی له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد داتاشی، ئه‌وا ئه‌م جۆره سه‌رۆكانه ده‌بنه باوك و سیمبولی نه‌ته‌وه، نه‌ته‌وه‌ش به جیاوازی ئایین و زمان و ئایديولۆژیه‌تی جیاوازه‌وه وه‌ك باوك و سیمبول سه‌یری ده‌كات و شانازی به‌و نه‌قشی ئازادییه‌وه ده‌كات كه له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا وه‌ك به‌رهه‌می رێكخستنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی سیمبول و باوكی نه‌ته‌وه سه‌یر ده‌كرێت.
بۆیه كه ده‌گه‌ڕێينه‌وه بۆ مێژوو ئه‌م رۆحه زیندووه‌ی باوك و سیمبولی نه‌ته‌وه له ویژدانی نه‌ته‌وه‌دا ده‌بینرێت، یان زۆر جار له بۆنه‌یه‌كدا ویژدانی نه‌ته‌وه پیشانی نه‌وه‌كانی ئێستای ده‌داته‌وه و كاتێك نه‌وه‌كانی ئێستا كه له‌گه‌ڵ ئه‌و مێژووه‌ش نه‌ژیاون خۆڕسكانه هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌و رۆحه زیندووه‌وە له ویژدانی ئه‌وانیشدا بوونی هه‌یه، لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی نموونه‌یه‌كی به‌رز و زیندووی یه‌ك دوو ساڵێك له‌مه‌وپێش له‌م بۆنه‌یه‌دا به بیر بێنینه‌وه، كه ئه‌ویش كۆچی دوایی خاتوو حه‌مایل خانی هاوسه‌ری بارزانی مسته‌فا بوو، ئه‌م خانمه گه‌وره‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی میللی و نه‌وه‌ی دوای بارزانی مسته‌فا وه‌ك پێویست نه‌ناسرابوو، به‌ڵام بینيمان چۆن نه‌ك نه‌وه‌ی دوای مسته‌فا بارزانی، به‌ڵكو نه‌وه‌كانی ئێستاش وه‌ك دایكی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ كۆچه‌كه‌ی هه‌ستانه سه‌رپێ و وه‌ك دایكی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ماڵئاوایی لێكرا، ئه‌وه‌ی كۆچی دوایی خاتوو حه‌مایل خان پێی وتین ئه‌وه‌بوو، كه هه‌موو كوردێك له كوردستان پرسه‌ی بۆ دایكی خۆی داناوه، له هه‌موو كوچێكی كوردستان پرسه‌ی تایبه‌تی بۆ دانراو، به هاوتای گیانی بارزانی، كۆچی دوايی خاتوو حه‌مایل خان بووه هه‌وێنی دووباره یه‌كڕیزی و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دیالۆگ و لێكنزیك بوونه‌وه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستاندا، ئه‌وه‌ی له رێوڕه‌سمی كۆچی دوايی خاتوو حه‌مایل خان بینیمان، نه هیچ ئیراده‌یه‌ك هاوتای ده‌بێته‌وه نه ئیراده‌ی هیچ حزبێكی سیاسی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ی پێ رێكده‌خرێت، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه هیچ كه‌سێك بەو ئاسته مه‌زنده‌ی نه‌كردبێت كه هه‌موو گه‌لی كوردستان، له رۆژانی پرسه‌ی خاتوو حه‌مایل خاندا پرسه بۆ دایكی خۆی داده‌نێت، كه‌واته پرسه‌كه‌ی خاتوو حه‌مایل خان كلیلێكه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و وته به‌رزه‌ی مامۆستا مه‌سعود محەمەد تێبگه‌ین به‌وه‌ی بارزانی مسته‌فا ئه‌و قه‌ده‌ره‌یه كه خۆرسكانه له‌ویژدانی هه‌رتاكێكدا وه‌ك سیمبول و باوكی نه‌ته‌وه بوونی هه‌یه و هاوسه‌ره‌كه‌شی دایكی هه‌ر تاكێكی نه‌ته‌وه‌یه.
فیكری بارزانی مسته‌فا
بۆ ئێستامان
زێده‌ڕۆیی ناكه‌ین ئه‌گه‌ر بڵێين پرسه‌كه‌ی خاتوو حه‌مایل پێی وتین هێشتا گه‌لی كوردستان له هه‌ر چوار پارچه‌كه‌و به‌هه‌موو جیاوازی نه‌ته‌وه‌و ئایین و ئایديولۆژیه‌تی سیاسیيه‌وه، وێڵه به‌دوای بارزانی مسته‌فایه‌كدا جارێكی دیكه له ئاراسی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك بيپه‌ڕێنێته‌وه، وێڵه به‌دوای ئه‌و بارزانی مسته‌فایه‌ی كه له‌ساڵی 1949 له باكۆ‌وه به‌رنامه‌ی بۆ ئیعلانی جمهوریه‌تی كوردستان داڕشتووه، وێڵە به‌دوای ئه‌و بارزانی مسته‌فایه‌ی ئیراده‌ی به‌هێزی گه‌لی كوردستانی به گرێچنی جیاوازی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیی رێكخستبوو، وێڵە به‌دوای ئه‌و بارزانی مسته‌فایه‌ی له‌ژێر تۆپ و ته‌یاره‌دا له ناوچه ئازادكراوه‌كانی شۆڕشدا كامه‌رانی و ئه‌مانی له‌ناو نه‌ته‌وه‌كانی كوردستاندا دروست كردبوو، ئه‌و بارزانی مسته‌فایه‌ی هه‌موو به‌دوایدا وێڵین، ئه‌و فیكره‌یه كه نه‌قشی پێناسە‌ی ئازادی له مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا داتاشیوه، ئه‌و فیكره زیندووه‌و له ناو ویژدانی هه‌ر تاكێكی نه‌ته‌وه بوونی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئیراده‌یه‌ی مسته‌فا بارزانی به‌رهه‌می هێنابوو، به‌رهه‌می كۆی ئیراده‌ی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌بوو كه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی وفه‌رهه‌نگ و مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌كدا كارلێكی پێكردبوو، بۆیه له‌م راسته‌وه بۆ ئێستامان زۆر گرنگه ئه‌و پرسیاره له‌خۆمان بكه‌ین فیكری بارزانی مسته‌فا بۆ ئێستا و ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان چ نه‌قشێك له مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان دروست ده‌كات؟ نه‌ك فیكری بارزانی له رابردوودا چ نه‌قشێكی دروستكردووه؟ ئه‌گه‌ر بۆ وەڵامی ئه‌م پرسیاره وه‌ك فۆكۆیاما به‌رده‌وامی مێژوو بخوێنینه‌وه، ئه‌وا وەڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌بێت به‌وه‌ی فیكری بارزانی له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و كوردستاندا به‌رده‌وام زیندووه هه‌تا ده‌گه‌ینه ئازادی و سه‌رفرازی، به‌ڵام ئازادی و سه‌رفرازی به‌و تێگه‌یشتنه‌ی فیكری بارزانی پێمان ده‌ڵێت به‌وه‌ی هاونیشتمانیانی كوردستان له‌ناو ئازادی سه‌رفرازی كوردستان ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی بۆ به‌رجه‌سته بێته‌وه و هه‌ست بكات ئێستاش وه‌ك دوێنێ هه‌ر بارزانی مسته‌فایه رێبه‌رایه‌تیمان ده‌كات، كه‌واته ئه‌گه‌ر له‌م خاڵه‌وه رووبكه‌ینه سه‌رۆك مسعود بارزانی كه ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان له شوێنی بارزانی مسته‌فا دایناوه، ئه‌وا له‌م زرووفه هه‌ستیار و ناسكه‌ی كوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێت، جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی له هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانێت هاونیشتمانیانی كوردستان چاوه‌ڕێی چی له جێنشینی مسته‌فا بارزانی ده‌كه‌ن، كه بێگومان به‌ڕێزیان ئه‌وه ده‌زانن، هه‌موو گه‌لی كوردستان چاوه‌ڕێی ئازادی و سه‌رفرازی یه‌كجاره‌كی لێده‌كه‌ن، بێگومان سه‌رفرازی و ئازادی به‌و مانایه‌ی فیكری مسته‌فا بارزانی پێمان ده‌ڵێت ئه‌ویش پاراستنی ئه‌م ئازادییه‌و به‌رده‌وامی و هه‌نگاوی زیاتره بۆ پێشه‌وه.