دامەزراندنی رێكخراوەكانی قوتابیان ولاوان هەنگاوێكی شۆڕشگیرانە بوو بۆ بیركردنەوە لە نەوەكانی داهاتوو

هەروەك چۆن لاوان و قوتابیان لە هەر قۆناغێكی پێشكەوتندا بە توێژێكی گرنگ و ئەكتیڤی ناو كۆمەڵگە دادەنرێن و خاوەنی هەستێكی بەرزی نەتەوەیی و نیشتمانین و، لە قۆناغەكانی خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستانیشدا هەبوونێكی كارامەو بەشدارییەكی راستەوخۆیان هەبووە، هەرواش لەقۆناغی ئەمڕۆی خەباتی مەدەنیانەدا رۆڵی گرنگتریان لەپەرەپێدان و گەشەی كۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی هەرێمی كوردستاندا هەیە، هەربۆیە ئەركی سەرشانی هەموو رێكخراوو پارتە سیاسیەكان و دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمە ئەو هەستە بەرز و وابەستەبوون و ئینتما و تواناجەستەیی و هزرە مەعریفیانەی لەلای گەنج بوونی هەیە تاو پێ بدەن و وەك سەرمایەیەكی مرۆیی و نیشتمانی پارێزگاریشی لێبكەن، پێویستە رێكخراوەكانی لاوان و قوتابیان كەوا پاڵپشتی و پشتگیری خواستەكانی ئەو توێژە گرنگە دەكەن داكۆكی لەمافە رەواكانیان بكەن، گەنجانی ئەمڕۆ وێڕای ئەوەی خەون بەدەوڵەتی سەربەخۆی كوردستانەوە دەبینن و ڕەوتی ڕۆشنگەرانەی ئایندەشیان لەبەر چاوە كە زیاتر لەسەر هێڵێكی ڕاست نییە و ڕێچكەكانی خولاوەیی و ستوونین، هاوكاتی كەوتنە سەر ڕێی ڕەوتەكەش هەڵگری خواستێكی بەرزی نەتەوایەتین و بە ئومێدی خۆشگوزەرانی توێژەكەی خۆیان و سەرجەم چین و توێژەكانی تری كۆمەڵگەشەوە لە كارو چالاكیدان، هەربۆیە غەدرێكی گەورەیان دەرهەق دەكرێت ئەگەر بێت و بخرێنە ناو گێژاوی لابەلاو ململانێی حزبی و دروشمگەلی بریقەداری وەهاوە كە گوزارشتی ڕاستەقینە لەبیروبۆچوون و خواستەكانیان نەكات و لە هەناوی خولیاو خەم و داهێنان و گرفتەكانی ئەوانەوە سەرچاوە نەگرێت..
لەرۆژێكی وەكو ئەمڕۆداو پێش زیاتر لە 60 ساڵ لەمەوبەر هەردوو رێكخراوی لاوان و قوتابیان لە یەك ئۆرگاندا لەلایەن ژەنەراڵ مستەفا بارزانی هاتە دامەزراندن و سەربەخۆیی كارو چالاكییان پێدرا، ئەوەش بەو ئامانجەوەی ئازادانە توێژی قوتابیان و لاوان بەشداری لەبزاڤی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان بكەن و گەنجان بەجیاوازی ئایدیۆلۆژیاو ئایین و ئیتنیەوە لەدەوری رێكخراوەكە كۆبوونەوە..
ئومێد خۆشناو سكرتێری رێكخراوی لاوانی دیموكراتی كوردستان لە بارەی سەرەتاكانی ڕێكخراوەكەوە وتی: ((تەمەنی جیاكردنەوەو پاراستنی تایبەتمەندێتی لاوان بۆ 60 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، ئەو كاتەی بارزانی نەمر وەك ڕابەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان و سیمبولی نەتەوایەتی كورد، لەسۆنگەی گرنگیدان و كاراكردنی ڕۆڵی لاوانەوە رێكخراوێكی بۆ قوتابیان دامەزراند، ئەمە زهنیەت و بیركردنەوەیەكی نوێ بوو بۆ جیاكردنەوەو سەربەخۆكردنی كاری رێكخراوەیی قوتابیان و لاوان و ئافرەتان تاوەكو بەرگری لەمافی نەتەوایەتی كوردو خولیاو ئاواتەكانی توێژەكەی خۆیان بكەن و ئامانج و ئومێدەكانیان زیاتر لەژێر ئەو چەترەدا بهێنرێتە دی.))
بەم شێوەیە دامەزراندنی ئەو دوو رێكخراوە لەو سەردەمەدا بە گشتی توێژی گەنجانی لەدەور كۆنەدەبوونەوە گەر بهاتایە جیاوازی لەنێوان بیروڕاو ئایدیۆلۆژییەت و ئاینی تێدا بوایە، تەنانەت لە دەسپێكی دامەزراندنی رێكخراوەكەدا ژمارەیەكی زۆری قوتابیانی بەرەگەز عەرەبی تێدابوو، لەمبارەیەوە پرسیارمان لە فاتح مەولەوی زادە سكرتێری یەكێتی قوتابیانی كوردستان كردوو بەمشێوەیە وەڵامی داینەوە)) هەر لەدامەزرانی رێكخراوی یەكێتی قوتابیانی كوردستانەوە جیاوازی لەنێوان پێكهاتەو ئایین و بیروڕا جیاوازەكان نەكراوە، هەربۆیە لەسەرەتادا تەنانەت لە نەتەوەی عەرەبیش ئەنداممان هەبووە، یەكێتی قوتابیانی كوردستان بەیەكێك لەپێداویستیەكانی ئەو قۆناغەو ئەم سەردەمەش دادەنرێت بۆ بەدیهێنانی خواست و ویستەكانی قوتابیان، هەروەكو چۆن لە قۆناغە مێژووییەكانی بزاڤی رزگارخوازی كوردستاندا زەڕورەتێكی مێژوویی بووە، كاتێ لە ساڵی 1953 ڕێكخراوەكە لەسەر پێشنیارو پاڵپشتی مەلا مستەفا بارزانی دامەزراو قوتابیانی كوردستانی لەناو هەرێم و عێراقدا لێكنزیك كردەوە و لەژێر چەتری رێكخراوەكەدا هەموویانی كۆكردەوەو لەبزووتنەوەی رزگاریخوازیی و و شۆڕشی كوردستاندا رۆڵی زیاتری پێدان، بەدرێژایی ساڵانی خەبات قوتابیان لەناو ئەم ڕێكخراوەو لەبوارە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان دانەبڕاون و ئەكتیڤانە ڕۆڵی پێشمەرگایەتیشیان بینیوە.))

هەڵبەتە كاتێك پرسیارەكانمان ئاراستەی سكرتێرەكانی ئەو دوو رێكخراوەی قوتابیان و لاوان كرد تەنیا مەبەستمان هەڵدانەوەی لاپەڕەكانی مێژووی گەنجان و لاوان نییە كە چ ڕۆڵێكیان لەبزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەیی كوردستاندا هەبووە، بەقەد ئەوەی یادوەرییە مێژووییەكانی خەباتیان پەندو وانەیەكە بۆ ئێستاو داهاتووشمان؛ سكرتێری یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان لەمبارەیەوە وتی: ((بە گەڕانەوە بۆ ئەو رابردووە پڕ لەسەروەرییەی لاوان كە هەگبەیەكە بۆ داهاتوویەكی گەش لەكۆمەڵگایەكی گەنجانەدا وا لە دەسەڵاتی سیاسی و رێكخراوە حكومیەكان دەكات ئاوڕێكی زیاتر لەگەنجان بدەنەوە، پرۆژەكانی نیشتەجێبوون و قەرزی بچووك و تواناسازی و پێشینەی هاوسەرگیری و دامەزراندنەكان هەمووی لەو روانگەیەوە هاتووە، ئەمەش سەرەتایەكە بۆ ئومێدێكی گەشتر.)) سكرتێری یەكێتی قوتابیانیش پێی وایە گواستنەوەی خەباتی شۆڕشگێڕی بۆ خەباتی مەدەنیانە بەردەوامێتیەكە لەنێوان هەردوو قۆناغی شۆڕش و مەدەنیدا كە ئەركی رێكخراوەكانی توێژی گەنجان قورستر دەكات.
بەمجۆرە گەنجی ئەمڕۆ كە زۆربەیان لەو تەمەنەدا نەبوون دەرفەتی ئەوەیان بۆ بڕەخسێت بەشداری لەشۆڕشە ڕەواكانی چەكداری بكەن، بەڵام لەبونیاتنانی هەرێمێكی دوای جەنگ لە قۆناغی ئاوەدانكرنەوەی پاش ماڵوێرانی و كارەساتەكاندا ڕۆڵی جوامێرانەیان هەبووە، تەنانەت بارودۆخەكەی كوردستان ڕێگای نەدا ئاوات و خواستەكانیان بهێنرێتە دی، هەربۆیە پێش چەند ساڵێكیش لەمەوبەر ڕێگای هات و نەهاتی هەندەرانیان دەگرتەبەرو لە پێناوی دۆزینەوەی ژیانێكی خۆشگوزەراندا چارەنووسی مەترسیدار و غەریبایەتیان هەڵدەبژارد، بەڵام ئەمڕۆ خۆشبەختانە كۆچی بە كۆمەڵی لاوان نەماوەو بگرە زۆرجار كۆچی پێچەوانە بۆ كوردستان دەستی پێكردووە، لەگەڵ باشبوونی واقیع و ئاستی بژێوی ژیانیشدا خواست و ویستەكانی گەنجان زیادیكردووە، ئومێدخۆشناو سكرتێری یەكێتی لاوانی كوردستان لەمبارەیەوە دەڵێت((پرسی گەنج لەم هەرێمەدا بوونی هەیەو لەگەڵ كرانەوەی زیاتری كۆمەڵگاو شارستانیەتدا گۆڕانكاری بەسەر پرسەكاندا دێت و گرنگتر دەبێت، هەربۆیە بە وتەی بەڕێزیان ئەركی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنییە داكۆكی لە ئازادییەكان و خواست و ئومێدەكانی گەنجان بكەن، هەر لەدەرفەت ڕەخساندنی كارەوە تا بەرزكردنەوەی ئاستی بژێوی ژیانیان، ئەمەو لەم بارەیەوە بەڕێزیان وتی: ((گرنگیمان بە چەند تەوەرەیەك داوە لەوانە برەودان بەكارو چالاكی گەنجانەو دەوڵەمەندكردنی لایەنی مەعریفەو هۆشیارییان، بۆ ئەم مەبەستەش دابینكردنی پێداویستیەكانی گەنجانمان پشتگوێ نەخستووە بۆ نموونە لەسێكتەری نیشتەجێبووندا بەسوود وەرگرتن لەیاسای وەبەرهێنان، یەكێتی قوتابیانی كوردستان یەكەمین رێكخراوی گەنجانە بووە لەناوچەكەدا كە دوو جار نزیكەی 1000 یەكەی نیشتەجێبوونی بۆ گەنجان دروست كردووەو لەداهاتووشدا لەبەرنامەیدایە بە قیستێكی گونجاوتر بەردەوامی بەو بەرنامەیە بدات، لەبواری هاوسەرگیریشدا سەدان گەنجی ئەم وڵاتە توانییان سوود لەبەرنامەی هاوسەرگیری بەكۆمەڵ وەربگرن بە ڕادەیەك لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تاكە هەرێم و وڵاتە كە توانیویەتی ئەو پرۆسەیە بەئەنجام بگەیەنێت، یەكێك لەو پرۆژانەی بە دەستپێشخەری یەكێتی قوتابیانی دیموكراتی كوردستان ئاڕاستەی حكومەت كرا مەسەلەی پێشینەی هاوسەرگیری بوو بۆ لاوان، بەخۆشحاڵییەوە ئێستا پڕۆژەكە چاكسازی تێدا كراوەو بڕی پێشینەكەش زیادكراوەو هەموو توێژێكی گەنجیش دەگرێتەوە، لەلایەكی ترەوە جگە لەوەی دامەزراندن بەشێوازێكی دادپەروەرانە لەحكومەت پەیڕەو دەكرێت، ئەویش داواكاری و ویستی ئێمە بووە، هاوكات تەنیا لەدەرگای حكومەتمان نەداوە بۆ دابینكردنی هەلی كار بەڵكو لەگەڵ رێكخراوی ئازادی لاوان پرۆژەیەكمان پێشكەش بەسەرۆكایەتی هەرێم كردوو كەمپینمان بۆ پێكهێناوەو بووەتە یاساو لە چوارچێوەی بەرنامەكانی حكومەت جێبەجێ دەكرێت، ئەویش پرۆژەی قەرزی بچووك بوو كە تا ئێستا 3000 لاو تێیدا سوودمەند بووە، لەلایەكی ترەوە ئەوانەی دانامەزرێن و قەرزی بچووكیش نایانگرێتەوە پێویستە بیمەی بێكارییان بدرێتێ، كە خۆشبەختانە ئەو گەنجانەی خوێندن تەواو دەكەن تا دادەمەزرێن ئەو بیمەیە دەیانگرێتەوە.
ئێمە وەكو یەكێتی قوتابیانی كوردستان گەیەنەری پرس و خواستەكانی گەنجان بووین. لەبواری پرۆسەی پەروەردەو خوێندنیشدا یەكێك لەخواستەكانمان سوود وەرگرتن بووە لەتوانا مرۆییەكان و پەرەپێدانیان بووە، بەرنامەی تواناسازیش كەیەكێك لەو خواستە گرنگانەی گەنجەو پێویستی پێیەتی بەخۆشحاڵییەوە گەنجێكی زۆر ئێستا لەو ڕێگەیەوە سوودمەندبوون و دەرئەنجامیش ئەو هەموو بڕوانامە بەرزە بەپسپۆرایەتی جیاوازەوە دەگەڕێنەوەو لە 5 ساڵی داهاتووشدا دەرهاویشتەیەكی باشی دەبێت و داواكارین بەرنامەكە فراوانتر و زیاتر بكرێت.))
سەبارەت بەگرفت و كێشەكانی پەروەردەو خوێندن كە بە یەكێك لەو خەم و داواكارییە بەردەوامانەی گەنجان دادەنرێت فاتح مەولەوی زادە سكرتێری یەكێتی قوتابیانی كوردستان وتی)) ئێمە ڕێز لەو هەوڵانە دەگرین كە بۆ خزمەتكردنی پەروەردەو خوێندن دەنرێت، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كەموكورتی لەپرۆسەی پەروەردەو خوێندن لەم هەرێمە نەبێت، هەربۆیە پێویستە ئاوڕلێدانەوەی زیاتر هەبێت بۆ داواكارییە رەواكانی توێژی قوتابیان . گرفتەكان لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە ئومێدو خواستی قوتابیان زۆر بەخێرایی بەرزو زیاد دەبێت، ئەمەش مافێكی سروشتی ئەو توێژەیە و پێوەندی بەسەردەمەكەو قۆناغەكەوە هەیە كە دەبێت رێزی لێبگیرێت، چونكە دەرئەنجام بەسوودو قازانجی پێشكەوتن و گەشەپێدانی كوردستان و بەرزبوونەوەی لایەنی مەعریفی و توانای قوتابیان تەواو دەبێت. لەو روانگەیەوە دەبێت پلانی ستراتیژی هەبێت كە واقیع و خزمەتگوزارییەكانی هەردوو كەرتی پەروەردەو خوێندنیش لەگەڵ ئەو پێشكەوتنانەدا بەرز بێتەوە، هەر ئەمەشە وایكردووە ئێمە رەخنەو یاداشتنامەو بەیاننامە بە بەردەوامی دەربچوێنین، بۆ ئەوەی حكومەت و وەزارەتە پێوەندارەكانی پەروەردەو خوێندنی باڵا زیاتر بەدەنگ داواكارییە رەواكانی قوتابیانەوە بن، تەنانەت پشتگیری تەواویی خۆپیشاندانەكانی قوتابیان دەكەین كە بەئاشتیانەو دوور لەتوندوتیژی داواكارییەكانیان بەرز دەكەنەوە، گەربێتوو لایەنە پێوەندارەكانی پەروەردەو خوێندن بەدەنگ داواكاریی و خواستەكانی گەنج و قوتابیان نەیەن، رێكخراوەكەمان هەموو فشارو پاڵەپەستۆیەك بۆ جێبەجێكردنی سەرجەم داواكارییەكانی قوتابیان دەگرێتەبەر..))
سەبارەت بەوەی تاچەند توانراوە هەردوو رێكخراوی لاوان و گەنجان دوور لەدەستێوەردانی حزبی كارو چالاكییەكانی خۆیان بەڕێوە ببەن و ببنە پێگەیەك بۆ دەنگی هەموو لاوان و پاڵپشتیكردنیان سكرتێری یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان وتی: ((كارنامەی ئێستای یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و تێڕوانینی ئێستای پارتی دیموكراتی كوردستان بەپرۆژەیەكی گەنجانەی پارتی دادەنرێت، رێكخراوی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و كارنامەكەی مینبەرێك نییە بۆ بەحزبیكردنی لاوان بەڵكو پرۆژەیەكی گەنجانەی سەربەخۆی پارتی دیموكراتی كوردستانە بەجیاوازی هەموو ئایدیۆلۆژیاو تێفكرین و بیرو بۆچوونەكانەوە، كێشەی گەنج لەكوێ هەبێت یەكێتی لاوان لەوێدا خۆی دەبینێتەوەو بەرگری لەمافە رەواكانی گەنج دەكات، گەنجان و یەكێتی لاوان یەك مینبەرن و هێزێكی گەیەنەرین و داكۆكی لەهەموو پرسەكانی گەنجان دەكەین. لەهەرێمێكدا كە باس لە پێشكەوتن بكەین پێویستە بەشداری گەنج فراوانتر بكرێت، ئێمە كارمان لەسەر مەسەلەی تەمەنی پەرلەمانتاری كردوو بەشداریكردنی پەرلەمانمان لە 30 ساڵەوە بۆ 25 ساڵ كەمكردەوەو لەئۆرگانەكانی تری حزبی و حوكمی فشارو پاڵەپەستۆمان بۆ بەشداری گەنج كردووە، ئێستا بەشی زۆریان بەشدارن و لەهەوڵی ئەوەداین هەلی زیاتریان پێبدرێت و ئومێدمان بەشداری زیاتری گەنجانە لەپرۆسەی سیاسی و حوكمڕانیدا، بۆ ئەم مەبەستەش داوامان لەسەرۆكایەتی حكومەت كردووە بۆردێك لەنێوان رێكخراوەكانی لاوان و دەزگاكانی حكومەت هەبێت، ئێستا ئەو بۆردە دامەزراوەو پێی دەوترێت بۆردی راوێژكاری و شەراكەت و هەموو رێكخراوەكانی كوردستان بەئایدیۆلۆژیاو نەتەوەو ئاینی جیاوازەوە بەشدارن تێیداو لەهەوڵی ئەوەداین بۆ ئەمساڵ بۆردی راوێژكاری و شەراكەت لەنێوان رێكخراوەكانی لاوان و دامودەزگاكانی حكومەت چالاكتر بكرێت.
لەكاری رێكخراوەیی و خزمەتكردنی گەنجانیشدا بڕوای تەواومان بەوە هەیە هەموومان پێكەوە تیمێكی بەهێزو فشار بین بۆ بەدیهێنانی هەموو خواست و ویستەكانی گەنج و ئێستا لیژنەی هەماهەنگی رێكخراوەكانمان هەیە كە رێكخراوەكانی ئۆپۆزسیۆن و پارتە فەرمانڕەواكانیش بەشدارن تێیدا، تەنیا رێكخراوی رایەڵەی بزووتنەوەی گۆڕان نەبێت بەشداری نەكردووە، لەم لیژنەیەشدا دوو پرسی هەرە گرنگمان لەبەرچاو گرتووە ئەویش(پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و پرسی لاوان و گەنجانی ئەم هەرێمەیە)، لەم دوو پرسەشدا بەشداری فراوان و ئەكتیڤمان هەبووەو هەوڵی ئەوەشمان داوە لە پێشكەشكردنی پڕۆژەكان رەنگدانەوەی یەك بیروبۆچوون و ئایدیۆلۆژیا نەبێت.
سەبارەت بەپێوەندی رێكخراوەیی قوتابیان و گردبوونەوەیان دوور لەئایدیۆلۆژیاو بیری تەسكی حزبایەتی و ململانێی سیاسییانەی نێوان حزبەكان، كە هۆكارێكە بۆ پتەوكردنی پێوەندی نێوان قوتابیان و رێكخراوەكان سكرتێری یەكێتی قوتابیانی كوردستان وتی: یەكێتی قوتابیانی كوردستان توانیوێتی رۆڵی بەرچاو بگێڕن و زیاتر تەركیز لەسەر خزمەتی قوتابیان بكەن، دروستكردنی فیدراسیۆنیش لەم روانگەیەوە هاتووە بەڵام ئێستا ئەو فیدراسیۆنە هەندێك لەپاشەكشەدایە هەربۆیە پێویستە زیاتر رۆڵ ببینێت و كاراتر بكرێت و لەئاست خواست و ویستەكانی قوتابیاندا بێت، ئەم پێوەندییە لەگەڵ رێكخراوەكانی دەرەوەی وڵاتیش هەیە، تەنانەت ساڵی رابردوو توانرا ژمارەیەك لەقوتابیان بۆ دەرەوەی وڵات بۆ تەواوكردنی خوێندنیان بنێردرێت، یەكێتی قوتابیانیش بووە پارتنەر لە یەكێتی قوتابیانی ئەوروپادا، كە جگە لەرێكخراوی قوتابیانی ئیسرائیل تاكە رێكخراوە لەدەرەوەی وڵات ببێتە ئەندام لەو رێكخراوە جیهانییە، ئەمە جگە لەتوندوتۆڵكردنی پێوەندییەكان لەگەڵ زانكۆكانی جیهان و كردنەوەی لق و نوێنەرایەتی لە چەندین وڵاتی ئەوروپایی و جیهان.))
سەبارەت بەتواناسازیش سكرتێری یەكێتی قوتابیانی كوردستان وتی:((هەر قوتابیەك لەتواناسازی وەربگیرێت هەوڵی ئەوەمان داوە بەپێی توانا لەكۆرسی زمان هاوكارییان بكەین، لەم رێڕەوەشدا چەندین پێشنیارو داواكاریمان كردووە بۆ نموونە لە زیادبوونی دەرماڵەدا كە خۆشبەختانە پەسەندكراو كاریشی پێكرا، زۆر لەداواكاری و یاداشتنامەكانی تریشمان كاری پێكراوە، بۆنموونە ئەمساڵ بەشێوەیەكی باشتر لەساڵی رابردوو گرفتی وەرگرتنی قوتابیان لەزانكۆكان و پەیمانگاكانی كوردستان ڕووی لەچارەسەركردن كردووە.))
لەكۆتایی دا بەڕێزی وتی: ((گەرچی رێكخراوی قوتابیانی كوردستان سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستانە بەڵام لەكاری رێكخراوەییمان جیاوازیمان نەكردووە لەنێوان هیچ ئایدیۆرلۆژیاو نەتەوەو ئاینێك و بوونەتە پردێكی پێوەندی لەنێوان قوتابیان و دەسەڵات تەنانەت لەناو پەیڕەو پرۆگرامی رێكخراوەكەماندا هیچ پێوەرێكمان نییە كە ئێمە كۆپی پێستی حزبایەتی بین.))

Top